CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 49 میوان

کایە و مایەمان لە پێناو جوانترین ھونەری کۆمەڵگەی مرۆفایەتی

ئاکۆ عارف :ئەمڕۆ لە جیھان دا وەرزش بۆتە یەکێک لەھەرە دیارترین و کاریگەرترین کایەکان، پەیوەست بوون بەوەرزشەوە و ئەنجامدانی ، لەیەکەم ھەنگاودا مومارەسەکردنی جوانترین و چاکترین ھونەر و بەھرەمەندیەکانی کۆمەڵگەی مرۆفایەتیە ، ھەر ئەمەشە وایکردووە بەر لەدەستپێکی خول و پاڵەوانێتیەکان بەتایەتی لەو ووڵاتانی پێشکەوتوو و پێگەیشتوودا بەشێوازێکی شایستەو نایاب بە دەرنجامەکانی خۆی بۆ ئامادەبکرێت .
لە کوردستانی ئێمەدا ئەوسا و ئێستاش ھەر ئەوەندەی نەفەسێک ھەبوبێت بۆ ژیان و فەزایەک ھەبووبێت بۆ ئازدی و خەمی نان ریَِگر نەبووبێت مومارەسەکردنی وەرزش خەونێکی ھەمیشەیی و ھەروەک ئامانجێکی دیاریکراویش بووە ، لەھیچ کات و سەردەمێکدا و ھیچ رووداو و کارەساتێکیش حەزی خەڵکی کوردستانی بە وەرزش و رەھەندەکانیەوە کاڵ نەکردۆتەوە ، بەڵکو زۆرجار ئەنجامدانی یارییە وەرزشیەکان و گەیشتنیان بە گۆڕەپانەکانی یاری و دروستکردنی تیپ و یانەکانمان وەک نیشتمانێکی سەربەخۆ وێنا کردووە .
لەم دەمەدا کەتەواوی رووداوەکانی رۆژ و پێداویستیەکانی ژیانی رۆژانە و بەرھەمەکانی تەکنەلۆژیا و سەردەمی جیھانگیری ، تەنانەت حەز و خولیای رێژەیەکی زۆر  زۆری تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردیش لەخزمەت و لە بەرژەوەندی وەرزش لە کوردستاندا دەشکێتەوە و عەقڵ و سەرمایە و پاشخانی فکری وەرزشکارانێکی بە ئەزموونیش ئامادەییان ھەیە ، ئیتر بە دڵنیاییەوە ھیچ بەھانەیەک بۆ لاوازی و سستی پرۆسەی ئەنجامدانی یارییەکان و کۆی یارییەکان بەگشتی و خول و پاڵەوانێتیەکانی تۆپی پێ بەتایبەتی نەماوەتەوە و ئیتر ناکرێت و نابێت وەرزش لەم ووڵاتەی ئێمەدا بێ کاریگەری و رەنگدانەوەکانی کاڵ کاڵ بێت و یاری و یاریگاکانی بێ جەماوەر بن و لەوەش کارەسات تر خاوەن راگەیاندنێکی لاواز بێت .
وەرزی نوێ ی خولی نایاب و پلەیەکی یانەکانی کوردستان مان لە پێشە ، ناکرێت ئەمساڵیشمان لە ھیچ روویەکەوە وەک پار و ساڵانی پێشوو تربێت ، بەر لەھەرشتێک وەکو چەند جارێکی تریش ئاماژەم پێداوە پێویستە خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی کوردستان بکەینە کەرنەفاڵێکی نیشتمانی ، دەکرێت و پێویستە ئیتر تەواوی ئەو رکابەریانەی یاری تۆپی پێ دەی خوازێت و چاوی بینەر تێر دەکات و خواستی ھەوادارانی راستەقینەیە بە شێوەیەکی تەندروست و باڵا لە نێوان تیپ و شارەکانی کوردستان یشدا ھەبێت و ئەنجام بدرێت، بەراستی زۆر جار یاری نێوان دوویانە لە خولی کوردستاندا ئەوەندە بێ تامە مرۆف لە تەماشاکردنی دووچاری سەر ئێشە دەبێت ،ئەمە لەگەڵ ئەوەی دەستپێکی خولەکان ھێشتا لە ئاست بەرزی ناوی کایەکەدا نیە .
لەسەروەختی بوونی وەرزشێکی ھێشتا کەم تا زۆر ناپۆشتە و خاڵی لە ئەفراندن و لەسەروەختی بێ باکی جەماوەری وەرزشی بەیاری و یاریگاکانەوە ، یەکێک لە رێگاکان ئەوەیە تەواوی رووداوەکان یاخود بەشێکی زۆر و سەرەکی رووداوەکان بەکۆی ھەواداران بگەیەنین و لەو رێگەیەوە بە زۆربەی چینەکانی تری کۆمەڵگەش ی ئاشنا بکەین ئەم خاڵەیان دەکەمە باسێکی تری ووتارێکی ترو لاوازی و  و بێ دەسەڵاتی  وسستی میدیا و راگەیاندنی وەرزشی لەبەرامبەر وەرزش لە کوردستاندا دەخەمەوە بەرنەشتەری رەخنە ، بەڵام مادام لە کایەکەدا بەبوونی خەڵکانی خاوەن ئەزموون و  وەرزشکار ی دێرین و یاریزان ی باش  ئامادەیی تەواومان بۆ کارکردن لە بزافی وەرزش ی و ئەنجامدان و جوڵەی یاری و پاڵەوانێتیەکان ھەیە ، ئەوەدەبێت بۆ ھەمیشە وەرزش لە کوردستاندا وێنەیەکی جوانتر و گڕو تینی زیاتر و   جەماوەری زیاتری ھەبێت .