CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 34 میوان

یه‌كسانی له‌تۆپی پێ بوونی هه‌بێت ئه‌وا تۆپی زێرین شایسته‌ی دۆنه‌ ....

شوان عه‌زیز : به‌پێویستم زانی باسێك له‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ بكه‌م كه‌ له‌داهاتوو خه‌لاتی تۆپی زێرین ئه‌به‌خشرێت به‌باشترینی جیهان له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی ركاربه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ هه‌یه‌ به‌هێزترین رۆنالدۆ و و ئیكه‌ر كاسیاس و ئه‌ندریاس و میسی باس ئه‌كرێت .......... من ئه‌و ئه‌و خه‌لاته‌ به‌شایسته‌ی رۆنالدۆ ئه‌زانم به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك ........

1- رۆنالدۆ وه‌رزێكی قورسی یه‌كلا كرده‌وه‌ به‌ لێھاتووی و به‌توانایی خۆیی و هاورێكانی توانیان دوایی سێ سالی پاله‌وانی به‌رشه‌ لۆنه‌ له‌ئیسپانیا نازناوه‌كه‌یان له‌به‌رشه‌ و میسی وه‌رگرته‌وه‌ له‌ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تدا .....................

2- رۆنالدۆ له‌لالیگا خاوه‌نی چه‌ندین ریكۆرد بوو یاریزانێك بوو توانی له‌مێژووی لالیگا ریكۆردێك تۆمار بكات كه‌ پێشتر تۆمار نه‌كراوه‌ به‌وه‌ی له‌ وه‌رزێكدا توانی گۆل له‌سه‌رجه‌م یانه‌كان تۆمار بكات

3- توانایی و به‌هێزی رۆنالدۆ له‌لالیگادا ببوه‌ هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید تا سه‌رئه‌نجام توانی بگات به‌ نازناوه‌كه‌ . له‌خولی یانه‌ پاله‌واكانی ئه‌وروپاش رۆنالدۆ توانی ئاستێكی به‌رز پێش كه‌ش بكات له‌سه‌رجه‌م یاریه‌كان رۆلی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌دوورخستنه‌وه‌ی یانه‌كان، ریال مه‌دریدی به‌ره‌و قۆناغی سه‌ركه‌وتن ئه‌برد له‌ خوله‌كه‌ تاله‌ له‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر بایرن لێدانی سزا یاوه‌ری نه‌بوو به‌لام ناكرێت ستایشی نه‌كرێت چونكه‌ ئه‌م له‌ یاریه‌ به‌هێزه‌كان هه‌میشه‌ رۆلی یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ی بینیوه‌ به‌ئاستێكی به‌رز ه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌رزانه‌ مالئاوایی له‌ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كان كرد ........

4- رۆنالدۆ له‌یۆرۆدا

رۆنالدۆ له‌یۆرۆدا له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌و ئاسته‌ به‌دیار نه‌كه‌وت كه‌ پێشبینی رۆنالدۆ ئه‌كرا بتوانێت رۆلی یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی به‌هێز بێت بۆ پورتوگال به‌لام له‌یاری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌لمانیا و دانیمارك وه‌ك پێویست نه‌بوو رۆنالدۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێشبینی بۆی كرا بوو ده‌ر نه‌چوو بۆیه‌ رۆنالدۆ بوو به‌سه‌ردێری رۆژنامه‌كان به‌ره‌خنه‌یه‌كی توند به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ رۆلی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و به به‌هێزی نه‌بینرا له‌ولاتی خۆشی له‌لایه‌ن هانده‌رانیه‌وه‌ تووشی ره‌خنه‌ی توندبوویه‌وه‌. به‌لام رۆنالدۆ دێته‌ وه‌لام بۆ هانده‌ران و رۆژنامه‌كان ئه‌لێت وه‌لامم بۆتان ئه‌بێت به‌وه‌ی توانی ئاستێكی به‌رز له‌ قۆناغه‌كانی پێش كۆتایی پێش كه‌ش بكات و خۆی سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌كانی پورتوگالی گرته‌ ئه‌ستۆ رۆلی رۆنالدۆش له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن هانده‌ران و رۆژنامه‌كان به‌رز نرخێندرا له‌ ره‌خنه‌وه‌ و بوو به‌ ستایش و سوپاس بۆ رۆنالدۆ به‌هۆی ئاست به‌رزی رۆنالدۆو‌ له‌یۆرۆ ئه‌ممه‌ ووته‌ی هانده‌رانی پورتوگال بوو بۆ رۆنالدۆ .. دواتر رۆنالدۆ له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا له‌گه‌ل هاورێكانی له‌لێدانی سزای یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ هاورێكانی رۆنالدۆ سه‌ركه‌وتو نه‌بوون له‌ لێدانی سزا بوو به‌ده‌ركردنی پورتوگال ئیسپانیا براوه‌ی یاری بوو دواتریش به‌ پاله‌وانی بوون یۆرۆی ته‌واو كرد

له‌كۆتادا پاله‌وانی بوونی رۆنالدۆ له‌ ئیسپانیا و رۆلی یه‌كلاكه‌ره وه‌ی نازناوه‌كه‌ خالێكی گرنگه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و خه‌لاته‌ .

ئاست به‌رزی رۆنالدۆ له‌یۆرۆ خالێكی تره‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌لاتی تۆپی زێرین

له‌لالیگاش خاوه‌نی چه‌ندین ریكۆرد تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی له‌ ریكۆرده‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی له‌لالیگا خاوه‌نی چه‌ندین ریكۆردی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی له‌لالیگا به‌ممه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ شانسێكی تری به‌ر ئه‌كه‌وێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌لاتی تۆپی زێر .....

بۆیه‌ ئه‌لێم گه‌ر یه‌كسانی بوونی هه‌بێت له‌جیهانی تۆپی پێ، تۆپی زێرین بده‌ن به‌رۆنالدۆ گه‌ر لایه‌نگیریش ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ئه‌وا به‌میزاجی ئێوه‌ باشترین یاریزانی یۆرۆ ده‌ست نیشان بكه‌ن و پیرۆزی بێت كه‌ خه‌لاتێك پێوه‌ر تیادا بوونی نه‌بێت ...

شوان عه‌زیز

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.