CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 44 میوان

تۆپی پێ و ئاژاوە گێڕی

جارێکی تر  یاریگای سلێمانی  مەلعەبەکە بۆوە  جێی ئاژاوەگێڕی و شەڕ و بەردھاویشتن لە نێوان ھاندەران و یاریزانانی یانەی سلێمانی و ھێزەکانی چالاکی مەدەنی  بەپلەی یەکەم و یاریزانانی تیپی یانەی سامەڕِا لە خولی  نایابی عێراقدا بۆ تۆپی پێ کە

یارییەکە لەبەرژەوەندی سامەرا کۆتای ھات  ، ئایا ھۆکاری ئەوە چییە کە چەندین جارە شەڕ و ئاژاوە لە یاریگاکانی سلێمانیدا دروست دەبێت ؟ ئایا ھۆکار چییە کە ھەرجارێک یاریزانانی یانەی سلێمانی سەرکەوتو نەبون لە یاریدا ئەوا گەر لەلایەن یاریزانان و دەستەی راھێنەرانی یانەکەوە نەبێت ئەوا لەلایەن ھاندەرانی یانەی سلێمانیەوە شەڕو ئاژاوە و بتڵ و بەرد ھاویشتن  بەرە و یاریگا و یاریزانانی تیپی بەرامبەر و داوەرانی یارییەکە و تەنانەت  بەرەو ھێزەکانی چالاکی مەدەنیش دەست پێ دەکات ؟ ئایا ھۆکارەکەی ئەوەی کە تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی باوەڕیان بە دۆڕاندن نییە ؟ ئایا ھۆکارەکەی ئەوەیە کە تیپی یانەی سلێمانی نازانن کە وەرزش نامەی ئاشتییە یان ئەوەیە کە  یاریزانان و دەستەی ڕاھێنەرانی یانەی سلێمانی شکستیان لە ھەر یارییەکدا ئەگەرێننەوە بۆ  داوەرانی یارییەکە  یان بێ ئەدەبی یاریزانانی تیپی بەرامبەر ، ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە کە من خۆم خەڵکی شاری سلێمانیم و ھاندەرێکی سەرسەختی یانەی سلێمانیم  چونکە ئەو یانەیە ناوی پیرۆزی  سلێمانی  شارە حەیاتەکەی ھەڵگرتووە   و یەکێکە لە یانە دێرینەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھیوام وایە ھەمیشە تیپ و یاریزانەکانی ئەو یانە بەرێزە لە لوتکەدا بن و براوە بن ، بەڵام ئایە ئەو خواستەی من و پێشکەوتنی یاریزانە گەنجەکانی ئەم شارە و یانەی سلێمانی بەم شێوەیە دێتە دی؟ لێرەدا ڕەخنە لە یاریزان و ھاندەرانی یانەی سلێمانی ناگرم  بەڵکو لە ئیدارەو سەرپەرشتیارانی یانەی سلێمانی کە کەمتەرخەمن لە ڕۆشنبیرکردنی یاریزانەکان و فێرنەکردنیان بەیاریکردن وەک یاریزانە موحتەریفەکانی جیھان و فێرنەکردنیان بە قبوڵکردنی دۆران  چونکە وەک ھەموو وەرزشکارێک دەزانێت وەرزش ھەرچۆن بردنەوەی تیایە دۆڕاندنیشی تیایە  ھەر چۆن پَێکەنین و خۆشی تیایە گریان و دۆڕاندنیشی تیایە ، بۆیە ھیوام وایە  ئەوجۆرە ڕوداوانە کۆتایی پێ بێت  لە ناو یاریگاکانی سلێمانیدا بۆ ئەوەی ھاندەرانی زیاتر ڕو لە یاریگاکان بکەن لەکاتی یاریکردنی  ھەریانەیەکی شاری سلێمانی بەتایەتی یانەی وەرشی  سلێمانی خۆشەویست کە پێم وایە زۆرترین ھاندەری ھەیە لە ناو شاری سلێمانیدا....

کامەران حەمەساڵح