CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 39 میوان

ئافرۆدێت لەقەڵای بردەوە

کاروان شێخ زیرەک: تۆپی دەستی یانەی ئافرۆدێت لەناو شاری ھەولێردا سەرکەوتنی بەسەر یانەی قەڵادا تۆمار کرد.

رۆژی ھەینی بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەی تۆپی دەست، کچانی ئافرۆدێت روویان کردە شاری ھەولێرء لە ھۆڵی (فرانسۆ ھەریری) رووبەڕووی یانەی قەڵا بونەوە، ھەرلەدەست پێکەوە کچانی ھەردوو یانە ئاستێکی باشیان نمایش کردو جیاوازی گۆڵەکانی نێوانیان زۆر لەیەکتر دوورنەدەکەوتەوە، ھەربۆیە ئەنجامی کۆتایی یارییەکە تەنھا یەک گۆڵ بوو، ئەویش ١٦ گۆڵ بەرامبەر بە ١٥ گۆڵ بە سوودی یانەی ئافرۆدێت بوو.
بەو شێوەیە ئافرۆدێت ئەو یارییە دۆستانەیی بەسەرکەوتویی تێ پەڕاند کەلەچوارچێوەی ئامادەرکاریدایە بۆ خولی تۆپی دەستی عێراق کەبڕیارە مانگی داھاتوو یارییەکانی دەست پێ بکات.