CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 42 میوان

لە دیالۆگێکی کراوەدا؛ سالار جەلال پرسی "بێژەری وەرزشی" تاوتوێ کرد

پرسی "بێژەری وەرزشی" بووە ناونیشانی یەکەم دیالۆگی کراوەی ڕۆژنامەی بارزان سپۆرت، کە بێژەری وەرزشی (سالار جەلال) ئەرکی شرۆڤەکردنی ئەو پرسەی بە جێ گەیاند. دوێنێ لە بارەگەی ڕۆژنامەی بارزان سپۆرت لە هەولێر، یەکەم زنجیرەی دیالۆگی کراوەی ئەو ڕۆژنامەیە دەستی پێ کرد کە هەفتانە هەر جارە و لەسەر پرسێک بەردەوام دەبێت، دوای ئەوەی سەرنووسەری ڕۆژنامەی بارزان نیوز پێشەکییەکی کورتی لەسەر ئەو دیالۆگە خستە ڕوو، ئینجا لە دیالۆگەکەدا (سالار جەلال) لە بارەی پرسی "بێژەری وەرزشییەوە" بۆ ماوەی 30 خولەک قسەی کرد و باسی سەرەتاکردنی هاتنەگۆڕێی بێژەری وەرزشیی کوردیی کرد، کە باسی پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕٍین بوو، هەروەها باسی چەند مەرجێکی کرد کە پێویستە لە بێژەرانی وەرزشیدا بوونیان هەبێت.
سالار پێی وابوو کە بێژەرانی وەرزشی، دەبێت ڕۆشنبیریی وەرزشی و یاساییان هەبێت، هەروەها ئەو توانایەیان هەبێت، کە هەموو بارێکی یارییەکە وەسف بکات.
لە درێژەی باسەکەدا، جەلال وتیشی: "بێژەرانی وەرزشی کوردستان کێشەی زۆریان هەیە، ئێمە هێشتا لە سەرەتاداین، بەڵام ڕێچکەیەکی باش گیراوەتە بەر و کار کراوە کە بینەری خۆمان، یارییەکان بە زمانی کوردی بگوازنەوە.
دواتر ڕۆژنامەنووسانی ئامادەبووی کۆڕەکە، کە بریتی بوون لە (بۆتان جەلال، زاگرۆس نانەکەلی، محەممەد سەعید کوردە، ئەرسەلان عەبدوڵڵا، جەلال پەرێشان، هۆشەنگ عەبدوڵڵا، ڕێبین ڕەمزی، ئەرخەوان، شاهین برادۆستی، ئەردەلان قادر، کارزان کانەبی، ئەسعەد ئیسماعیل و مامەیارە ئەحمەد، بە قسە و سەرنجەکانیان، ڕای خۆیان دەربڕی.