CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 77 میوان

ئه‌رجه‌نتینییه‌كان و نیشانەی سه‌رسوڕمان، هیگواین وه‌ك نموونه‌! ‌‌

ئاكۆ عارف:  وه‌ك هه‌میشه‌و به‌تایبه‌تی‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دوایدا ئه‌رجه‌نتینییه‌كان نه‌ك زۆرترین ئاماده‌ییان له‌پێكهاته‌ی‌ یانه‌به‌هێزه‌كانی‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپاداهه‌یه‌، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر گۆڵكاری‌ خول و یانه‌كانیشیان نه‌بن ئه‌وا ستاری‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌كانیان بوون، بۆئه‌مه‌ نمونه‌گه‌لێكی‌ زۆر و رووداوی‌ یاری‌ و یاریگاكانیش ئاماده‌ و له‌به‌رده‌سته‌.

ستاره‌كانی‌ ئه‌رجه‌نتین له‌ خول و پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ ئیتاڵیاو ئیسپانیا ئینگلته‌را وفه‌ره‌نسا ئه‌گه‌ر پێشه‌نگی‌ گۆڵكاران نه‌بن ئه‌وا تیپه‌كانیان له‌سه‌رده‌ستی‌ ئه‌وان ركابه‌رییه‌كان یه‌كلایی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌چی‌ هه‌مان ئه‌ویاریزانه‌ ناودارو گۆڵكارو لێهاتووانه‌ له‌ریزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ وڵاته‌كه‌یاندا نه‌یانتوانیووه‌ جامی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ گه‌وره‌ ببنه‌وه‌، ئه‌رجه‌نتین له‌دووای‌ ساڵی‌ 1993وه‌ یاریزانه‌كانی‌ جیهانیان داگیركردووه‌، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان بێ‌ جام و بێ‌ نازناو و بگره‌ هه‌ندێك جار دووچاری‌ شكستی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراویش بووه‌.
گۆنزالۆ هیگواین ئه‌و هێرشبه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌ی‌ ئێستا له‌یانه‌ی‌ ناپۆلی‌ ئیتاڵیا به‌تۆماركردنی‌ گۆڵه‌ جوان و یه‌كلا كه‌ره‌وه‌كانی‌ بۆخۆی‌ بۆته‌ پێشه‌نگی‌ گۆڵكاران و ناپۆلیشی‌ كردۆته‌ رکابەرێک لەسەر پێشه‌نگی ریزبەندی، به‌تۆپێك زیاتر له‌ئامانجێكی‌ پێكاوه‌، كه‌چی‌ هه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی‌ جامی‌ جیهانی‌ 2014ی‌ به‌رازیل و كۆپائه‌مریكای‌ 2015ی‌ چیلی‌ بوو بۆ ئه‌رجه‌نتین.
ئه‌م یاریزانه‌ ئێستا له‌ناپۆلی‌ به‌ مارادۆنای‌ نوێ‌ ناسراوه‌، هانده‌رانی‌ ناپۆلی‌ و خه‌ڵكی‌ شاره‌كه‌ش ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵ دابێت مارادۆنایان له‌سوچێكی‌ دڵیاندا وه‌ك كه‌سێكی خۆشه‌ویست پاراستووه‌، ئه‌وه‌ش له‌پای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌فسانه‌كه‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین بۆیانه‌ی‌ ناپۆلی‌ و خه‌ڵكی‌ ناپۆلیش نازناو و بردنه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ و سه‌ركه‌وتنی‌ مێژوویی تۆمار و ده‌سته‌به‌ركرد، له‌دوای‌ مارادۆنا ته‌نیا هیگواین ناپۆلی‌ كردۆته‌وه‌ ئه‌م ژماره‌ قورسه‌ی‌ ئێستای‌ سیریا ئەی و ئیتاڵیا.
سه‌ره‌تای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ هیگواین له‌ یانه‌ی‌ ریڤه‌رپله‌یت بۆ ئه‌رجه‌نتینییه‌كان ئومێدبه‌خش بوو، تواناكانی‌ ئه‌و هێنده‌ نمونه‌یی‌ بوون به‌ڕاوكه‌ر له‌لای‌ به‌شێك له‌هه‌وادارنی‌ ناسرا، واته‌ ده‌بێته‌ راوكه‌ری‌ هه‌مووان و ته‌واوی‌ نازناوه‌كان بۆخۆی‌ و یانه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی‌ وڵاته‌كه‌شی‌ ده‌باته‌وه‌، هه‌رئه‌وه‌ش وای‌ كرد ساڵی‌ 2006 یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانیا بیباته ‌ریزه‌كانیه‌وه‌، هه‌ر زووش بۆ ریزی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بانگ كرا.
ئێستا هیگواین له‌به‌رده‌م جیاوازییه‌كاندا هێمای‌ سه‌رسوڕمانی‌ له‌سه‌ره‌،ئه‌و لووتكه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌ یانه‌كانی‌ ریڤه‌رپله‌یت و ریاڵ مه‌درید و ئێستاش له‌ناپۆلی‌ هه‌تابێت به‌ره‌ و هه‌ڵكشان چووه‌،پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌مه‌ش له‌ووڵاته‌كه‌ی‌ خۆیدا بێزراوه‌ و هانده‌رانی‌ سه‌رسه‌ختی‌ تانگۆ حه‌ز به‌دورخستنه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌ن له‌ریزی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یاندا.
له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌كاندا هیگواین ئه‌ستێره‌ی‌ به‌ختی‌ زیاتر ده‌دره‌و شێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ تانگۆش خۆری‌ یاریكردنی‌ روو له‌ئاوابوونه‌، ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ هه‌ڵوه‌سته‌كردنیشه‌ چه‌ندیاریزانێكی‌ نوێی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ به‌هه‌مان ئاست و توانی‌ گۆنزالۆهیگواین ده‌ركه‌وتوون، وه‌ك ماورۆ ئیكاردی‌ و له‌گه‌ڵ ئیكاردیش دیبالا ئه‌سپی‌ خۆی‌ تاوداوه‌، به‌ڵام پرسیاره‌ گه‌وره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌مانیش له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ و یانه‌كانیاندا وه‌ك تێڤێز،ساڤیۆلاو ئه‌گوێرۆ و لاڤێتزی‌ و گۆنزالۆ هیگواینیان به‌سه‌ دێت یان نا؟