CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 47 میوان

شاجوانی کوردستان لەیانەی ئافرۆدێت بوو

کاروان شێخ زیرەک / سلێمانی
شاجوانی کوردستان سەردانی یانەی وەرزشی ئافرۆدێتی کردو پاڵپشتیی خۆی بۆ یانە و کچە یاریزانەکان پیشاندا.

ئەمرۆ دووشەممە ٢٧/١/٢٠١٤ خاتوو (فێنک محەمەد) شاجوانی ساڵی ٢٠١٣ ی کوردستان سەردانی یانەی وەرزشی ئافرۆدێتی کردو لەلایەن سەرۆک و ئەندامان و بەشێک لەیاریزانەکانی تیپە جیا جیاکانی یانەکەوە پێشوازی لێ کرا، دواتر لەلایەن ھەردوولاوە باس لە ڕۆڵی کچان و ژنان کرا لەپێشکەوتنی کوردستان لەھەموو بوارەکانی ژیاندا و وەرزشیش بەیەکێک لەفاکتەرەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگا دانرا.
لای خۆیەوە خاتوو (فێنک محەمەد) بەڵێنی بەیانەی ئافرۆدێت دا کەھاوکاریان بێت و ئەوەی پێی بکرێت و لەتوانایدا بێت، دەیکات بۆ پێشخستنی وەرزشی کچان و ژنان لەکوردستاندا، ھاوکات شاجوانی کوردستان ئەوەشی وت کەبەنیازە دیاری خۆی بۆ کچەیاریزانەکانی ئافرۆدێت بنێرێت کە تاکە یانەی پارێزگای سلێمانییە تایبەت بێت بە وەرزشی ئافرەتان.
دواتر (فێنک محەمەد) ھۆڵ و جێگەکانی یانەی ئافرۆدێتی بەسەرکردەوەو لەلایەن سەرۆکی یانەکەشەوە لۆگۆی ئافرۆدێت پێشکەش بە شاجوانی کوردستان کرا.