CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 36 میوان

بڕوات یان بمێنێتەوە

ئاکۆ عارف: لە خولى یانەکانى ووڵاتەکەیدا یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى ئەنجامى یارییەکانى بۆ وەرزى ئەمساڵ باش نیە و لەخولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاش دا چاودێران ئاستى وەک پێویست نازانن بۆ ئەمەش هۆکار گەلێک هەیە بەڵام رەنگە هۆکارى تایبەتیش هەبێت .

شارەزایان و بەشێک لە چاودێران هۆکارى تایبەتى و یەکەمى ئەنجامە نەخوازراوەکانى تیپى شەیتانە سورەکان دەگەڕێنەوە بۆ رۆشتنى سێر ئەلێکس فێرگسۆن وهاتنى دیفد مۆیس راهێنەرى ئێستاى یانەکە ، بەڵام ئایا رۆشتن و هاتنى راهێنەرەکان هەروا ئاسان کاریگەرى خراپیان لەسەر یانە گەورەکانیش دەبێت ؟! ، لەکاتێکدا یانەیەکى وەک مان یونایتد لە ئێستاشیدا هەر گەورەیە و خاوەنى ستارەکانى دنیاى تۆپى پێیە !.
یانەى مانچستەر یونایتد ئەمساڵ لە پریمەر لیگ دا خراپ هێناى ، تا هەفتەى ( 21 ) ى خولەکە ئەم تیپە تەنیا لە پلەى ( 7 ) ریزبەندى خولەکەدا گیرسابۆوە و ( 10 ) خاڵ لە دواى تیپى یەکەم ى ریزبەندى خولەکەوە بوو ، بەڵام برینەکانى سەرجەستەى یانەى مانچستەر ئەو کاتەقوڵتربوونەوە یان ئازاریان بەسوێ تر بوو کە یارییەکەى بەرامبەر یانەى چێڵسى شیان ( 0_ 3 ) دۆراند .
دواى تێپەڕبوونى ( 22) هەفتە لە یارییەکانى پریمەرلیگ ئێستا یانەى شەیتانە سورەکان لە ( 11 ) بردنەوە و ( 7 ) یەکسان بوون و ( 4 ) دۆراندندا لە پلەى ( 7 ) ى ریزبەندى خولەکەدا وەستاوە ،ئەگەر ئەنجامە خراپەکانى ئەم تیپە بەردەوام بن یان تەنانەت ئەگەر هەر ئاواش بمێنەوە ئەوا ساڵێکیتر ئەم یانە لە چامپیۆنس لیگ دا غیاب دەبێت و ئەمەش کاریگەرى لەسەر چێژى یارییەکانى ئەو خولە دەبێت و رەنگە بەکارەسات لەسەر یانەکە و خولى یانەکانى ئینگلتەراش هەژمار بکرێت .
بەر پرسیارێتى ئەنجامەکانى مانچستەر بۆ ئێستا و بۆ ئەم وەرزە بەپلەى یەکەم کەوتۆتە ئەستۆى دیفد مۆیس ى راهێنەرى ئێستاى یانەکە . بۆ ئەمەش زۆرێک گەیشتونەتە ئەو باوەڕەى کە دەبێت هەرچى زووە مۆیس لەئەرکەکەى دورخرێتەوە و وەک دزەى پێکراوە دورخستنەوەى ئەم راهێنەرە لە ئەرکەکانى ، لەلایەن بەرپرسانى مانچستەر یونایتد یشەوە بەگەرمى باسى لێکراوە .
ئەگەر ئۆباڵى خراپ ى ئاستى ئەمساڵ ى یانەى مانچستەر یونایتد بۆ دیفد مۆیس ى راهێنەرى ئێستاى یانەکە بگەڕێتەوە تا ئەو تیپە مۆیس دوربخەنەوە بێگومان پرسیارێکى تریش لەشەقامى وەرزشیدا ئامادەیى هەیە بەوەى ئایا گرەنتى چیە بە دورخستنەوەى مۆیس و هاتنى هەر کەسێکى تر بۆ راهێنەرى تیپەکە ، ئەم تیپە ئەم قۆناغە پڕ لە ئەنجامە نەخوازراوەى تێدەپەڕێنێت ، چونکە هەمووان دەڵێن یاخود زۆرێک هێما بۆ ئەوەدەکەن کە هۆکارى یەکەمى خراپ ى ئاستى مان یونایتد تەنها رۆشتنى سێر ئەلێکس فێرگسۆن ى راهێنەرى پێشووى تیپەکەیە ، ئەگەر وابێت کەواتە دواى مۆیس هەرکەسێکى تریش بێت ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان قورستر و رێگاکانى بەردەم ى سەختر دەبن ، لە بیریشمان نەچێت بەر پرسانى یانەى مانچستەر و ئەوانەى لەو یانەیەوە نزیکن باشتر لەهەمووان دەزانن کە دیفد مۆیس بڕوات یان بمێنێتەوە بۆ قۆناغى دواى ئەو یان لەحاڵەتى مانەوەى ئەودا چیدەکرێت و چى بکرێت باشە !.