CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان

جەنگە چاوەڕوانکراوەکە !

ئاکۆ عارف: دەستەواژەى (جەنگ ) بۆ تۆپى پێ و بۆ تەواوى یارییە وەرزشیەکان تارادەیەک رەنگە نەخوازراو و تا رادەیەکیش رەنگە دروست نەبێت یاخود پڕمانا نەبێت ، بەڵام بەدیوێکى تردا ئەو دەستەواژەیە لەهەندێک سات و لەزۆر وەختى قسەکردن لەسەر یارییەکان بەبەکار هێنانى نیشان گەلێک ى باشیش دەپێکێت .

ئێستا هەوادارانى وەرزش لە جیهاندا لەچاوەڕوانى ئەو رووداوە دان کە لە قۆناغى 16 ى چامپیۆنس لیگ دا یانە گەورەکانى ئەوروپا رکابەرییەکان تۆختردەکەنەوە و ئەوەى پێى دەوترێت جەنگ ى تیپە گەورەکان فۆڕمێک ى ترى پێدەدرێت ، لەو قۆناغەشدا هەردوو یانەى مانچستەرسیتى ئینگلیزى و یانەى بەرشلۆنەى ئیسپانیا بەریەک کەوتوون و لە رۆژى ئەنجامدان ى تیرو پشکەوە تا ئەم ساتەش زۆرترین قسەیان لەسەر دەکرێت و یارى نێوانیان بەجەنگە گەورەکە پێناسە کراوە، جەنگێک ى چاوەڕوانکراو بەڵام لە بازنەى وەرزش دا .
یارى نێوان یاخود رووبەر بونەوەى هەردوو یانەى منچستەر سیتى و یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانیا ئەوەى بڕاندۆتەوە کە لە ساتى ئەنجامدانیدا بەهێزترین یارى یاخود قورسترین یان سەرنج راکێشترین یارى قۆناغى 16 تیپى چامیپۆنس لیگ ە ،مان سیتى ئێستا بە بوونى کۆمەڵێک ستار لە ریزەکانیدا لە خولى یانە پاڵەوانەکان دا و لە پریمەر لیگ یشدا وەک یانەیەکى گەورە دەرکەوتۆتەوە و رکابەرى یانە گەورەکانی تریش دەکات ، یانەى بەرشلۆنەش لە هاوکێشەى سەوزدا تا ئێستاش ى لەگەڵ دابێت لەگەڵ نوخبەى یانەکانى تر قسەى یەکەمیان لەسەر دەکرێت .
پێم وابێت هەموومان تا ئاستێک ى بڵند لە شێوازى یاریکردن و تەنانەت لە یاسا تایبەتمەندیەکانى یانەى بەرشلۆنە شارەزاین یان بە ئاگاین ، هەر وەک کەم تازۆر لە گەڵ یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى ش سەرو دەر لەنەخشە و پلانەکانیان دەکەین ،بونى پلگرینى راهێنەرریش لەگەڵ یانە ئینگلیزیە کە تارادەیەکى باش خوێندنەوەکان ئاسان دەکات ،چونکە پلگرینى لە لالیگادا و بەتایبەت ى ئەوکاتانەى کە راهێنەرى هەردوو یانەى فیا ریاڵ و ریاڵ مەدرید بوو توانى تا ئاستێک ى بڵند زیرەک ى خۆى بسەلمێنێت و ئێمەش بەخۆى ئاشنا بکات .
مان سیتى و بەرشە بە یاسا ى هێرشبردن و دواتر بەرگرى کردن ، تواناکانى خۆیان و بەهێزى خۆیان لە مەحەک دەدەن ، مان سیتى وەک ئەوەى ئیلهامى لە خولى ووڵاتەکەیەوە بۆ هاتبێت یاخود بۆ هاتووە ئێستاشى لەگەڵ دابێت خێراى یاساى نەگۆڕیەتى ، بەرشلۆنە بە کۆنتڕۆڵ کردنى تۆپ لە رێگاى یاریزانەکانى هێڵ ى ناوەندیەوە و کۆمەک کردنى یاریزانەکانى هێڵ ى پێشەوە بە گواستنەوەى تۆپ و رەخساندن ى زۆرترین هەلى گۆڵ تۆمارکردن و دۆزینەوەى بۆشاییەکانى تیپى بەرامبەر بۆگەیشتن بە هێڵى سزا و یاریکردنى هێرشبەرەکانیان لە هێڵى سزاى تیپ ى بەرامبەردا پلان ى تیک ى تاکا جێ بەجێ دەکات و باڵادەست ى خۆى دەسەلمێنێت .
هەردوو یانەکە لە پلەکانى پێشەوەى بەهێزیدان ، بەڵام بۆ بەرچاو رونى زیاترمان لەسەر هەردوو تیپ ، دەبێت ئەنجامى هەردوو یانە مان سیتى لە پریمەرلیگ و بەرشە لە لالیگادا لە بەرچاو بگرین ، دواتر ئاستى هەردوو تیپەکە لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا گەن گەشە بکەین ، هەروەک چاوێک بەناوى یاریزانەکانى هەر دوو تیپ دا بگێڕین و ستارەکان بەراوردکەین ، کەبێگومان هەردوولا بە باشترینەکان ى تۆپى پێ دەوڵەمەندن ، هەرلەوەشەوە بەهێزى و بێ ئامان ى تەواو و بەنرخى سەرجەم دەقیقەکانى یارییەکە تێدەگەین و دەگەینە ئەو باوەڕەى کە گرەو کردن لەسەریان تا رادەیەکى زۆر واقعى نیە، دیارە لەهەمان قۆناغ دا یارییەکانى تریش بەهێزن بەڵام وەک ئەوەى شرۆفەى بۆ دەکرێت یارى نێوان مان سیتى و بەرشە بەهێزترینیانە و بێگومان قۆناغەکانى دواتریش یارى ئاگرین لەخۆى دەگرێت .
بەدەر لەم چەند دێڕەى سەرەوە قسەى زۆرتریش هەیە بکرێت و بوترێت ،بەڵام جوان دەبێت ئەگەر ئاماژەیەکیش بەهەردوو یاریزان ى ئەرجەنتین ى لیۆنێل میسى و سێرجیۆ ئەگوێرۆ بکەین کە ئەمجارە دژبەیەک دەوستنەوە و هەریەکەیان بۆ خۆى رکابەرى بۆ بردنەوەى یانەکەى خۆى دەکات ، ئەوەندەش بەسە بڵێین یارییەکە لە ئامادەیى ئەم دوو یاریزانەدا بۆ هەموو هەواداران ى تۆپى پێ و بەتایبەتى بۆ هاندەران ى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین لوتکەى جوانى و خۆشى تۆپى پێ یە .