CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 49 میوان

میسى گەورەتر لە ئەفسانە

ئاکۆ عارف: لە ساتەوەختى دەرکەوتنیەوە تا ئەم ساتەش و ئێستاشى لەگەڵدابێت لێۆنێل میسى ئەرجەنتینى و یاریزانى یانەى بەرشلۆنە ژمارەیەکە ، هیچ یاریزانێک ، هیچ گۆڵچیەک ، هیچ راهێنەر و هیچ تیپى یانە و هەڵبژاردەیەک نەیتوانیوە ئەو بوەستێنێت ، ئێستاش ئەوەى بەرۆکى پێگرتووە پێکانە ئەگەر چى ئەو لەسەرەتا کانى وەرزى ئەمساڵ ى یارییەکاندا دووچارى پێکان بوو ، کەمترین پشوویدە دا و درێژەى بەیاریکردندا و ململانێى پێکانیشى کرد و لەیارییەکاندا ئاستێکى بڵندى نواند و گۆڵى باشى تۆمارکرد ، بەڵام دیارە دواجار مۆتەکەى پێکان لێى نەبۆوە بۆیە پشوودان و رێنمایى پزیشکەکان بۆ ئەو بووە پێویستیەکى حەتمى .

لەبەرامبەر میسى دا رکابەرە تەقلیدیەکەى کە کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و درەوشاوەیى ئەویش تارادەیکى زۆر بێسنورە ، ئەمجارە ئەویش باشتر دەرکەوتەوە و بەماندوبونى خۆى سەرسامى کردینەوە ، بەڵام لەسەروەختى پێکانى میسى و غیابى جادوگەرە ئەرجەنتینیەکەدا لەنێو هاوکێشەى سەوزدا بەدیوێکى تردا ئەو ووتەیەى بە بیرهێناینەوە کە زۆرجار دەوترێت :بەدبەختى رۆناڵدۆ لەوەدایە لەسەردەمى میسى دا یاریدەکات ، ئەها کاتێک میسى بەهۆى پێکانەوە لەیاریکردن دوورە و لەکاتێکدا جیهانى تۆپى پێ خاوەن ستارەکانى وەک ریبێرى و رۆبن و لۆدۆفسکى و دى کۆستا و ئەگوێرۆ وفان پێرسى و ئەستێرەگەلى ترە کەچى بەپلەى نایاب چاوەکان لەسەر رۆناڵدۆن .
کە سەرەتا لیۆنێل میسى دەرکەوت چاودێران پێیان وابوو ئەو لەداهاتوودا چەند ئاست بەرز بێت و لەهەر قۆناغێکدابێت نەخۆشى سەردەمى مناڵى جارێکیتر دەبێتەوە رێگر لەبەردەم بەدى هێنانى خەونەکانیداو و شەپۆلى توندى گەیشتنى یاریزانەکانى تریش بەترۆپکى سەرکەوتن ،لانى کەم ئەم دەکاتە ستارێکى بچوک !! هەروەک ئەوکات زۆر جار دەوتراکە دەرکەوتنى ئەو لەگەڵ ئەستێرەگەلى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین دا قورسە و لەبەرشلۆنەش لەژێر باڵەکانى رۆناڵدینهۆدا بچوکتر دەبێت ! بەڵام هەر زوو میسى ناوى ستارەکانى تۆپى پێى کاڵ کردەوە و لە تیپەکەیدا پێگەى هاوڕێکانى لەرزاند و ماڵئاواى بەهەندێکیش کرد ، لەبەرشەلۆنە سەرەتا جولى فەرەنسى و دواتریش رۆناڵدینهۆى بەرازیلى و ئیبراهیمۆفیج ى سویدى بوونە قوربانى تیشکە بەردەوم درەوشاوەکانى ، کاتێکیش بۆیان کریکج دەرکەوت و ناوى لەگەڵ میسى و ئیتۆدا نوسرا بەپێچەوانەى هەندێک بۆچونەوە کە بەبەدیل ى لیۆ میسى یان دانابوو بۆیان کریکچ شوێنپێى خۆى لەکەتەلۆنیا پێجێگیر نەکرا چجاى ئەوەى بتوانێت شوێن پێى میسى لەق بکات ! ، ئێستاش کاتێک هێرشبەرێکى وەک تیۆ کە گۆڵکارێکى چاکە دێتە نێو یاریگا و نەیماریش بەدەرکەوتەیەکى نوێ دیارى دەکرێت ، کەچى هێشتا میسى مارکە ئەسڵیەکەیە ! ئەمە لەریزى هەڵبژاردەى ووڵاتەکەشیدا هەروایە ، لیۆ لە یەکەم هەنگاویدا لەگەڵ تانگۆ بازى بەسەر کارلۆس تیفزدا دا ، دواتریش ئەگوێرۆ و لافیتزى وهتد نەیان توانى وەک ئەوبن بەڵکو لەگەڵ میسى پێکەوە هەڵبژاردەى ئەرجەنتینیان بەهێزترکرد .
هەوادارى راستەقینەى وەرزش باش ئەو راستیە دەزانێت کە لەکاتى یارى و لە پاڵەوانێتیەکاندا مێژوو فریاى هیچ تیپێک ناکەوێت ، بەڵام ئەمە بۆمانەوەى یاریزان وەک ناو و بۆدەستنیشانکردنى یاریزان و تەنانەت بۆ ئامادەیى یاریزانیش لە پێکهاتەى هەر تیپێکدا وەک چاکترین و بۆ گۆرینى ئاراستە و ئەنجام و دەرنجامەکان پێچەوانەیە ،میسى ئێستا ئەگەر بۆخۆى مێژوویەکى نوێ نەبێت ئەوا هێشتا دەتوانێت مێژووو بەدڵى خۆى بنوسێتەوە!، میسى ئەگەر لەم حاڵەى ئێستاشیدا بوەستێت هەر بەمەزنى دەمێنێتەوە و مێژووى یاریکردن ى میسى بە دوو مانگى رابردوو هەر چەندە لەو دوومانگەى پێشوودا وەک هێمام بۆکردوە بەدەست پێکانەوە ناڵادویەتى و سەربارى ئەوەش ئاستێکى بڵندى هەبووە پێوانە ناکرێت و هەڵناسەنگێندرێت!،لیۆ لەهەر لایەکەوە شرۆفەى ئاست و توانا و بەهرەو یاریکردن و تۆمارى گۆڵەکانى بکەیت دواتر هەر ئەوە بەدەست دەخەیت کە میسى ناوێکە گەورەتر لە ئەفسانە، ئەمە ئەگەر بۆ لەمەودوا تۆپى زێڕین یش نەباتەوە .