CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 32 میوان

ژیلوان دەبێتە ژیلەمۆ

ئاکۆ عارف:  ژیلوان حەمەد ( ژیلە ) یاریزانى کوردى هەڵبژاردەى سوید ،ئەو ناوەیە کەئێستا لەسەر زارى هەر کوردستانیەکە کەبە ووردى ئاگاى لەخول و پاڵەوانێتیەکان هەیە، ئەوکە بەگوێرەى چەندسەرچاوەیەکى هەواڵ چەند رۆژێکە لەیانەى مالمۆى سویدەوە چۆتە یانەى هۆفنهایم ى ئەڵمانیا لە درەوشانەوەى زیاتردایەو چاوى ئومێدى زۆریشى لەسەرە .

بەندە لە ئێستادا واهەست دەکەم کە ژیلە جیاوازترە لەهەموو ئەو یاریزانە کوردانەى کەلەسەر ئاستى ئەوروپا و عێراق یشدا وەک کورد خۆیان ناساندووە و ناسراون و دەرکەوتوون و ئەستێرەى بەختیان درەوشاوەتەوە ،ئەوەى وادەکات ئەو بۆچونەم تۆختربکاتەوە دەسکەوتە تایبەتیەکانیەتى لەگەڵ یانەى مالمۆى سوید و وەرگرتنى شارەى کاپتنیى تیپەکە لەکاتى خۆیداو دواتریش دەستەبەرکردنى نازناوەکان و تۆمارکردنى گۆڵ بەبەردەوامى و هەروەک بەشداریکردنى ئەو لەیارییەکانى چامپیۆنس لیگ شدا وەک یاریزانى یانەى مالمۆ کەبایەخى خۆى هەیە ، خۆ ئەو هەر ئەوەشى نیە بەڵکو یاریزانى هەڵبژاردەى سوید یش بووە، ئێستاش کاتێک دەچێتە یانەى هۆفینهایم گەرچى دەکەوێتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکى قورس بەڵام هەر ئەو تاقیکردنەوەیەش بڵندى ئاستى ژیلە لەمەحەک دەداتەوەو رەنگە میدالێکى ترى سەرکەوتن بێت بۆ بەرۆکى ئەو . ژیلە بۆ ئێمەى کورد لەباشورى کوردستان و بۆهەرکوردێکى تریش مایەى خۆشحاڵییە ،وەک چۆن بوار تایر و هاوار ملامحمد کوردستانیان بەوێنەگەلێکى جوان ى پڕهیواو چاو لەئایندەوە پەیوەست کردبوو ،ژیلوان یش تاکو ناسنامەى کوردبوونى خۆى تۆختر بکاتەوە بۆ ئێمەى کوردستانى مەوداى خۆزگەکان لەسەر ئەو و هەریاریزانێکى ترى کوردى تریش تۆختردەبێتەوە ،خۆئەگەر ئەو بتوانێت لانى کەم ئەوئاستەى لەگەڵ یانەکەى پیشووى نیشانى داوە لەگەڵ یانە نوێ یەکەى نمایشى کاتەوە و هێرشبەرێکى دەرکەوتوو و گۆڵکارێکى چاک و یاریزانێک ى بەسەلیقەبێت بێگومان لەبۆندس لیگاشدا دەتوانێت کەم تازۆر نیشان شکێن بێت . ژیلوان 22 ساڵ تەمەنیەتى بۆ ئەو مەوداکانى بەردەمى فراوانن ،بەتایبەتى کاتێک ئەو لە بۆندس لیگادا یاریبکات ، بۆبرینى ویستگەکانیش لەبەردەم تاقیکردنەوە و ئەزمونى نوێ دایەو برەودان بە بەهرەکانى زەحمەتى زۆرتر و ماندوبونى ترى گەرەکە ، بۆ ژیلە ئەوەى لە ئیستادا زۆرگرنگەبۆى دەبیت وابکات لەبۆندس لیگادا ناو و بون و دەرکەوتنى زۆرى هەبێت و شوێن پێى لەریزى یانەکەیدا قایم بکات ، ئەونابیت وابکات بەئاسانى دەستبەردارى ببن یان گرفتارى کیشەگەلى واببێت کە بیر لەگەرانەوە بۆ خولى یانەکانى سوید بکاتەوە ، بەڵکو دەبێت لەقوڵاى ئەوروپادا بجەنگێت تا ژیلەمۆى بەدیهێنەرى خەونەکان ى خۆى خۆمان و یارى تۆپى پێش بێت . ژیانى موحتەریف ى بۆ ئەو یاریزانە کوردە هاوتایە بەیاریکردنى لەریزى گەورەکاندا ، ئەو دەتوانێت لەگەڵ هەلًبژاردەى سویدیش گەورەبێت ، بیرمە لەتەمەنى مناڵیما کاتێک تەماشاى یارییەکانى جامى جیهان مان دەکرد ،ئەوکاتیش خۆم و براکانم وەک ئێستا هاندەرى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بوین ،بەڵام باوکم حەزى بە بردنەوەى هەڵبژاردەى سوید ئەکرد، جونکە لەو ووڵاتە کوردانێکى زۆرى وەک پەناهەندە لێبوو، تەنانەت ئەوکات ووڵاَتى سوید تاکە پەناگەو وێستگەى گەورەى زۆربەى زۆرى کوردان بوو ،بوونى ئەو ژمارە زۆرەى کوردان لەو ووڵاتە خۆشەویستى ئێمەى بۆخۆى بردبوو ،ئەى ئێستا بوونى کوردێک لەریزى یانەیەک یان هەڵبژاردەى لاوان و هەڵبژاردەى سەرەکى سویدا چۆن پێناسەدەکرێت ؟،بۆیە لە ئیستادا ژیلە خۆشحاڵى کردوین و هیوادارین رۆژێک لەیاریگاکانیشدا ئاڵاى کوردستان بشەکێنێتەوە