ئه‌مینداری گشتی ئۆلۆمپی له‌گه‌ل سه‌رجه‌م یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان كۆبۆوه
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
به‌مه‌به‌ستی هه‌لسه‌نگاندن و به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی كاری سالانه‌ی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان بۆ سالی 2013 ، د. ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراو و رۆژانه له‌گه‌ل یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وانه‌ش هه‌لسه‌نگاندن و به‌دواداچوون بوو بۆسه‌رجه‌م ئهوبرگانهی كهلهبهرنامهی كاری سالانه‌ی یه‌كێتیه‌كان ئاماده‌كرابوو بۆ دیاری كردنی لایه‌نه ئیجابیه‌كانی ئه‌م كارانه و ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌له‌رابردوو هاتوونه‌ته پێش و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه‌له‌دوو مانگی داهاتوو دێنه پێش بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و بابه‌تیانه یه‌كێتیه‌كان بهرنانهمهی سالانه‌ی خۆیانی پێ ئه‌نجامبده‌ن ، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م سال سه‌رجه‌م یهكێتیهوهرزشیهكان بوودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان ئاماده‌كرابوو ، له‌گه‌ل روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك رێنمایی تایبه‌ت به‌كاری داهاتووی یه‌كێتیه‌كان .
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان