CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 27 میوان

کچان ى نەورۆز پاڵەوان و پێشەنگ

ئاکۆ عارف:کچان ى تیپى پاسکیل سوارى یانەى نەورۆز ، بەهەموو واتاو لێکدانەوەیەک بونەتە ناو و ساڵانێکەو ئێستاش پاڵەوانن، ئەوان بەربەستەکان دەبڕن و میدالەکان دەچننەوە ،

یارى و تواناو ئازایەتى و یەکەم بوون و میدال و بەشدارییەکانى ئەوان لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق و ناوچەکەو ووڵاتانى عەرەب و تەنانەت ئاسیاش لەبەرچاوە ،پێویست بەپیاهەڵدان ناکات کەسیش ناتوانێت لەبەردەم راستى و بەهێزى و لێبڕاوى ئەوان دا خۆى گێل بکات . کچان ى ئەو تیپە یەک یەک و راهێنەر ى تیپ و دواتریش یانەى نەورۆز جگەلەوەى شایانى دەستخۆشى و پێزانینن ، بەڵکو هەریەکێکیان و هەمووشیان پێکەوە شایستەى خزمەتکردن و هاندان و کۆمەک کردنن ، کۆمەکردن بەواتاى دەستەبەرکردنى خواست و پێداویستیەکانیان ،لەم حاڵەتەى ئێستایاندا نەورۆز لەسەردەستى کچانى پاسکیل سوارى تیپى یانەکەیان خەریکە دەبنە ناسنامەیەکى تر. لە دەلاقەى نەورۆزەوە ئەگەر تەنیا ئاوڕێک بدەینەوە دەبینین ساڵانێکیش تیپى کوڕان ى پایسکیل سوارى یانەى برایەتى لەکایەکەى خۆیاندا پێشەنگ بوون و بگرە یارى پایسکیل سوارى لەهەولێر ساڵانێک روو لەئاستێکى بەرزبوو بۆیە ئەوانیش وەک تاک و وەک تیپ یش بۆ خۆیان مێژوویەکن ، کەدەکرێت هەموو دەم ، بەردەوامى یان بەردەوامبونەوەیان پڕ لەدەسکەوت بێت و بۆ یانەکەو هەولێر و کوردستانیش وەک تیشک ى خۆر بدرەوشێنەوە و بۆ ئێستا و داهاتووش و لە هەموو کاتێکدا ئەو تیپەو ئەم تیپەى یانەى نەورۆزیش نرخاندنیان کاڵ نەبێتەوە و لەبەرامبەر جوڵە و زیندوى یارییەکانى تردا یارى پایسکیل سواریش لانى کەم لەسەر زاربێت . لێرە بەبەردەوامى قسەیەک لەناخى بەشێک ى زۆرى هەوادارانى وەرزشدا حزورى هەیە ،کە تەنیا یاخود زۆرتر بایەخ بە یارى تۆپى پێ ئەدرێت ، بۆیە بۆ تێپەڕاندنى ئەوقسەباوەى ناخى زۆربەمان پێویستە کاتێک تیپێک ى یارییەکانى تر بەهێز و گڕو تینەوە دێنە پێشەوە لەیەکەم کاردا بەدەمەوەچون و پاڵپشتى کردنیان بکەینە ئەرک و لێنەگەڕێین تواناکانیان روو لە دابەزین بێت بەڵکو مەوداکانى بەردەمیان فراوان و فروانتریش بکەین تاگەشەو پێشکەوتنى زیاتر و زۆرتریش بەخۆیانەوە ببین ،جا ئەگەر ئەوتیپە ئى کچان یش بێت خۆى لەخۆیدا پێویستى بەبەردەوام بون و خزمەتکردنى زیاترە و هەر لەو دەلاقەیەشەوە دەکرێت بڵێین تیپى هیچ یارییەکى تریش نابێت بەبێ هیچ هۆکارێک پەراوێز و فەرامۆش بکرێت بەتایبەتى تیپەکانى گۆرەپان و مەیدان و تۆپى دەستى کچان چونکە بوونى ئەوانیش لەهاوکێشەکاندا جێگاى هەڵوەستە لەسەرکردنن . بۆبرەودانى زیاتر بەبەهرەى کچانى وەرزشکار دەبێت تیپى پایسکیل سوارى کچانى یانەى نەورۆز وێنەى هەمیشەى بەرچاومان بن و وەک کچانى نەورۆز تیپى کچان هیچ یانەیەکى تریش پەراوێزنەخەین ، هاوتەریب بەرەخنەى بنیاتنەر نرخاندنى ئاستى بەرز و دەسکەوت ى تیپەکان بەشێوەیەکى پۆزەتیف لەزۆر کاتدا ئەرکى رۆژنامەنوسانە ئەم ووتارەش هەر لەبازنەى ئەو ئەرکەدایە.