CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 41 میوان

ئەرجەنتینیەکان هەرەس بە قەیران دێنن

 ئاکۆ عارف:  هەمیشە ووتراوە کە ئەرجەنتینیەکان بەو هەموو پڕشنگدار ى و هێزەیانەوە کە لەهەڵبژاردەى ووڵات و یانە و یاریزانەکانیاندا بەرجەستەیە و بوونى هەیە ، خاوەن ى راهێنەرێکى لێزان و شایستە بەتیپى هەڵبژاردەى ووڵاتەکەیان نین ،

وەک چۆن تا ساڵى 1990 بەرازیلیەکان خاوەنى گۆڵچیەکى وەهانەبوون کە لە ئاستى بەهێزى پێکهاتەى تیپى سامبادا بێت ، ئەرجەنتین یش لەبوونى راهێنەردا بۆ هەڵبژاردەکەیان هەروا بوون ، ئەمە لە دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆناى ئەفسانەى جیهانیش دا تاقیکرایەوە کەچى نیشان شکێن نەبوون ، بۆ ئەلیخاندرۆ سابیلاى راهێنەرى ئێستاشیان ئەو سەربارى ئەنجامە باش و گەورەکان هێشتا لەبەردەم تاقیکردنەوەکانى یارى و رۆژگاردایە . لەسەر وەختى وروژاندنى ئەم پرسەدا ، ئێستا دووناوى دیارى ئەرجەنتین ، تاتا مارتینۆ و دیگۆسیمیۆنى ئەرکى راهێنەرى دووجەمسەر یان دووگەورەترین یانەى ئیسپانیا و ئەوروپا و جیهانیشیان بەدەستەوەیە کەیانەکانى بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆمەدریدن ، هەرلەسەرەتاى وەرگرتنى ئەرکەکانیشیاندا ،کەبێگومان ئەرکێکە قورس و گران و پڕبەرپرسیارێتیە ، ئەوان تاتا و سیمیۆنى ئەنجام گەلێک ى وەهایان بۆ ئێستا و دواتر بۆخۆشیان تۆمارکردووە کەرەنگە تائاستێکى بڵند چاوەڕوان نەکراوبوبێت ،تەنانەت مارتینۆ ریکۆردى بردنەوە یەک لەدواى یەکەکانى بەرشەلۆنەى شکاندووەو تائەم قۆناغە بەرشەلۆنە لەلالیگا و چامپیۆنس لیگ یشدا لەسەردەستى تاتا لەکەنارى ئارامى دایە ، هەرچى سیمیۆنیشە پێگەى ئەتلەتیکۆمەدرید ى لەلالیگا وسەربارى دۆراندنێک بەڵام لەبردنەوەى گەورەو لە دەستەبەرکردنى جام و بردنەوەلە ریاڵ مەدرید وهتد کۆکردەوە و تەنانەت هیچ بوارێک ى بۆپلارى تەنز ئامێزیش نەهێشتۆتەوە تا ئەم قۆناغە ئەتلەتیکۆ خاوەنى کارتە بەهێزەکانى یاریکردنە . ئێستا پرسیار ئەوەیە دواى دەرکەوتنى تاتا و سیمیۆنى وەک دووراهێنەر ، ئەرجەنتینیەکان بەو مێژووە پرشنگدارەیانەوەکە لەواقع دا جەسپاوە و بوونى هەیە ،دوارۆژى تۆپى پێى ووڵاتەکەیان لەبەردەم چ ئەگەر و گۆرانکارییەکدایە بەتایبەتى لەو کاتەدا کە پلانەکانى ئەمان لەخزمەت وەرزشى ووڵاتەکەى خۆیاندا دەشکێتەوە و ئایا سەردەمێکى ترى زێڕین ى تانگۆ دەستى پێنەکردووە ؟ ، لەکتتێکدا هەردوو ناوەکە ، تاتا لەگەڵ هەڵبژاردەى ووڵاتەکەى ناوێکى دیار بووەو کاتێکیش ئەرکى راهێنەرى هەڵبژاردەى پاراگواى گرتۆتە ئەستۆى پلە بە پلە هەڵبژاردەى ئەو ووڵاتەى نوێ کردۆتەوە و جارێکیتر کردویەتە ناوێکى دیار ، دیگۆ سیمیۆنى ش ئەوکات کە لە هێڵى ناوەندى هەڵبژاردەى ووڵاتەکەیدا بوو بەندە بیرم دێت خاڵى لاوازى زۆر پێوەى دەبیندرا و ئەو و سەنسینى هاوڕێى ، بووبونە خاڵى لاوازى تیپەکەیان ،بەڵام ئەوەى رۆَڵى دیگۆى درێژە پێدەدا لەتانگۆدا کۆمەکەگەورەکانى ئەو بوو بۆ گابرێل عمر باتیستوتا کە لەزۆربەى زۆرى یاریەکاندا وەک پشتیوانى یەکەمى باتى گۆڵ دەردەکەوت هەرئەوەش هۆکارى مانەوەى زۆرترى بوو لەریزى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین دا ، ئەوەى دیگۆسیمیۆنى بردەلووتکە یارییەکانى نەبوو بەڵکو وەرگرتنى ئەرکى راهێنەرى یانەگەورەکانى ووڵاتەکەى خۆى بوو ،کەلەوەدا توانى باسکى بەهێزو عەقڵ ى پڕئەزموونى خۆى لەئەرکى راهێنەریدا دەربخات و بچەسپێنێت . بەندە پێموایە گەنجینەى ئەرجەنتینیەکان لە ئێستادا پڕ لە پلان ە و لەسەر سکەى فکر و عەقڵ بەشێوەیەکە دروست و باش رێدەکات وهەگبەیان دەوڵەمەندە بە بیرى کەسانێک کەلەگۆڕەپانى یارى و لەڕکابەرییەکاندا سەرمایەى بەهرەمەندیان پڕپڕ بووە ، دیگۆسیمیۆنى و تاتا مارتینۆش دوونمونەى هەرەدیارن و دەتوانى خەونى ئەرجەنتینیەکان بۆهەمیشە بکەنە راستى .