CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 49 میوان

با نەبێتە دەردى بێ دەرمان !

ئاکۆ عارف: تیپەکانى تۆپى پێى یانەکانى ئەم سنورە یاخود ئەم دەفەرە بەگشتى و بەتایبەت تیپى تۆپى پێى یانەى سلێمانى کاتێک لەخولەکانى سەرئاستى عێراق بەتایبەتى لەخولى بژاردەدا بەشدارى دەکەن هەر زوو پەڕوباڵ دەکرێن کە ئەمە بۆ ئێمە ئەوپەڕى بێزارکەر و نارەحەتیە ،

لەخولى نایاب ى یانەکانى کوردستان یشدا جگەلەوەى تائێستا نەیان توانیووە نازناوى خولەکە دەستەبەرکەن بەڵکو زۆر جار لەبەرامبەر تیپى دەفەرەکانى تریشدا نێچیرێکى ئاسان بوون و هەمیشە تیپەکانى ئێرە بۆخولى خوارتر، تیپێک یان دووانیان دابەزیوەتەوە ، لەمەدا ئێمە تیپى یانەکانى کوردستان جیاوازى ناکەین بەڵام هێشتا هەست بەلاوازى مومارەسەى کایەکە لەم دەفەرەدا دەکەین .
زۆرجار وئێستاشى لەگەڵ دابێت باس لەگرفتەکانى بەردەم تیپەکانى ئێرەکراوە و لەزۆربەى جارەکاندا قەیرانى دارایى و نەبوونى راهێنەرى بەئەزموون و کێشەى یاریگا وهتد بەهۆکارى سەرەکى بەردەم پێشکەوتن و گەشەکردنى کایەکە داندراون ، بەڵام کەمترین جار باس لەسەرۆک یانە و کارگێڕو سەرپەرشتیارى تیپەکان کراوە کەبێگومان ئەوانیش پشکى گەورەیان لەشکستى تیپەکاندا بەردەکەوێت چونکە هێزى جوڵەپێکردنن ، بۆیە لەئێستاوە زیاتر لەپێشوو تر دەبێت ئەوانیش بخەینە بەر نەشتەرى رەخنە بێگومان رەخنەى بابەت ى نەک خوانەخواستەرەخنەى رووخێنەر .
لێرە راگەیاندنیش نەک وەک پێویست نەیتوانیوە خزمەت بە بزاوت ى کایەکە بکات بەڵکو لەبەرامبەر شکست و دەرنجامى خراپى تیپەکان و دۆزینەوەى لاوازى و بێ پلانى و بێ بەرنامەى بەرپرسانى وەرزشیدا هیچى واى نەکردووە کەشایەنى ئەوەبێت بلێین راگەیاندن پڕبەپێستى خۆى و بەماناى تەواو بۆتە دەسەڵاتى چوارەم یان چاودێر بەسەرهەمووئەوانەى لەم دەفەرە و دواتریش لەتەواوى کوردستاندا وەرزش بەگشتى و یارى تۆپى پێ بەتایبەتى دەجوڵێنن ، ئاخر راگەیاندنى ئێمە بەهەرسێ بەشى خوێندراو بیندراو بیستراویەوە بەردەوام هەواڵ ى تەقلیدى مان دەرخوارد دەدات و بۆ سەرپەرشتیارى راگەیاندنى یارییەکانیش گۆڕەپان پڕ لەکامێرا بەدەست و لەرۆژنامەنوس و بەناو رۆژنامەنوسە و بەداخەوە لاى بەشێکى زۆرى رۆژنامەنوس و بەناو رۆژنامەنوس و راگەیاندکارانیش سەفەر بۆتە خەمى پلەیەک !.
لێرە هەمووشتەکان لێک ئاڵۆزکاون ، بەگشتى هیچ پێوانەیەکى زانستى بۆهەڵسەنگاندنى هیچ بابەت و پرسێک نیەو رەنگە لاى زۆرێک گەیشتن بەکورسى ئامانج بێت و لاى هەندێک بوونى ناو و لاى چەندکەسێک پێکەوە بوونیان لەشێوەى تەکەتول مەرجبيت و و بگرە رەنگە بەرنامەش بێت ، ئیتر گرنگ نیە خەڵک چى دەڵێن یان چى ناڵێن ! ئیتر دەرنجامەکان هەرشتێک بن گرنگ نیە گرنگ بوونى ئەوانە ، کە رەنگە هەندێک بوون نەبوونى باشتربێت، ئەمە بۆ زۆربەى وایە بە رۆژنامەنوس و راگەیاندکار و بە بەناو رۆژنامەنوس و بەناو راگەیاندکاریشەوە ! .