CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 39 میوان

بروسیادۆرتمۆند دەروازەکانى ترسى کردۆتەوە

ئاکۆ عارف : قۆناغى 8 ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا نزیک بۆتەوە و یانەى بروسیادۆرتمۆنندى ئەڵمانى ش دەروازەکانى ترسى کردۆتەوە ، ئەم تیپە ئەڵمانیە لەبەردەم زۆرترین ئەگەردایە هەروەک یەکێکە لەو یانانەى هەر لەسەرتاوە تا ئەم قۆناغەش پێشبینى تێکدانى هاوکێشەى یارییەکان و ئاڵۆزکردنى خولەکان و موفاجەئەشى لێدەکرێت ،

یانەى بروسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى بلیتى گەیشتن بە قۆناغى 8 ى چامپیۆنس لیگ ى بەدەستهێناوەو لەو قۆناغەشدا کەوتۆتە بەرامبەر یانەى مەلەگەى ئیسپانى ، بەپشت بەستن بە ئاستى بەرزى یانەکەو ئەو سەرکەوتنە گەورانەى پێشتر دەستەبەرى کردووە دەتوانین بڵێین ئەم یانەیە چاوەڕوانى سەرکەوتنى تریشى لێدەکرێت و لەوەش زیاتر ڕەنگە ئەنجام ى وەها تۆماربکات کە دوربێت لە پێشبینیەکان ،دیارە ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنى ئەو ئاستەى لە قۆناغى گروپەکاندا و لە قۆناغى 16 ى خولى یانەپاڵەوانەکاندا ئەنجامى داوە کە هەموومان دەزانین چى کردووە و چۆن ئاستێکى نیشاندا و ڕەنجى کام تیپى بەبادا و کام یانەشى لە لێوارى مەرگ نزیک کردەوە .
بروسیادۆرتمۆند وەک یانەى بایرن میونخ لە چامپیۆنس لیگ نوێنەرێکى ترى ئەڵمانیایە ، مێژووى یانەکانى ئەڵمانیاش لە پاڵەوانێتەیەکانى سەر ئاستى ئەوروپادا بە یانەى بروسیاشەوە دیارە و لەبەرچاوە ، ئەم تیپە بەتاکتیکى هەمووشتێک لە پێناوى بردنەوەدا یارى دەکات ، ڕوونتر بڵێین هەمان پلانى هەڵبژاردەى ووڵاتەکەى هەیە کە دەڵێن تادواساتى یارى کۆڵنەدان لە پێناوى بردنەوەدا ، بروسیادۆرتمۆند یارى خێرا و هێرشبردن پلان ى نەگۆڕیانە ، تاکتیکى یاریکردنیان لە بەرامبەر تیپى گەورە و بچوک یان بەهێز و لاوازدا جیاوازى ئەوتۆى نیە و لەهەموو قۆناغەکاندا و لەبەرامبەر هەموو یانەکاندا بەر لە هەرشتێک بیر لە ئاست و توانا و لێزانى پێکهاتە و یاریزانەکانى خۆیان دەکەنەوە واتە بەر لە خوێندنەوەى تیپى بەرامبەر ئەوان نەخشە ڕێى یاریکردنى خۆیان بۆچۆنیەتى یارى و گۆڵ تۆمارکردن و بردنەوە دادەڕێژن پاشان ناو و ئاستى تیپى بەرامبەر لەبەرچاو دەگرن کە ئەمە ڕنگە جیاوازتربێت لە نەخشە و پلان و بیرکردنەوەى زۆر تیپى تر و تەبا نەبێت لەگەڵ تاکتیک و پلان و بەرنامەى هەندێک یانەى تردا لەمەشدا شێوازى یاریکردنى یانەکە لە بۆندس لیگا و چامپیۆنس لیگ دا لەبەرچاوە .
لە تۆپى پێدا هەمووشتێک شایستەى روودانە ئەو یانەیەشى کە یانەى بروسیا دۆرتمۆندى لە قۆناغى 8 ى چامپیۆنس لیگ دا کەوتۆتە بەرامبەرى وەک هەر تیپێکى تر دەشێت پێشبینیەکان پێچەوانە بکاتەوە ، چونکە بلگرینى راهێنەرى یانەى مەلەگە و ئەستێرە و ناوە دیارەکانى تیپەکە و ئەو ئاستەى کە لە لالیگا و چامپیۆنس لیگ دا لە ئەمساڵدا یانەى مەلەگەى ئیسپانى پێشکەشى کردووە لە زۆرحاڵەت دا وەدەکات کە هاوکێشەى یارییەکان بئاڵۆزێنێت و ئەو یش موفاجەئە بخوڵقێنێت ، بەڵام هێشتا یانەى بروسیادۆرتمۆند جانسى لە یانەى مەلەگە زیاترە وەک چاودێرانیش ووتویانە ئەگەرەکان زیاتر لەبەردەم یانە ئەڵمانیەکەدا کراوەترن و جەماوەرەکەشى بەو گڕوتینەى لەکاتى یارى تیپەکەیاندا نمایشى دەکەن خەون ى سەرکەوتن و بردنەوەیان هەموو دەم بە زیندوى هێشتۆتەوە .