CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 43 میوان

دیوێکى ترى کلاسیکۆ

ئاکۆ عارف: ئەمجارە یارى نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید کە بەکلاسیکۆ ناسراوە لە چوارچێوەى یارییەکانى جامى شاى ئیسپانیادا بوو ، وەک هەموومان دەزانیین ئەوە دوایارییان نابێت ووەک هەمیشە کاروانى یارییەکانى نێوانیان دریژەى دەبێت، بەرشە و ریاڵ لە هەر رووبەروبونەوەیەکیاندا لەسەر ئاستى ئیسپانیا و ئەوروپا و لەسەرئاستى جیهانیش ئەگەر رووبدات یان رووى دابێت هەروەک سەرەتاو یەکەمجارى رووبەروبونەوە یان و بەهەمان گڕوتینى تەواوى یارییەکانى ترى نێوانیان وەک دووڕکەبەرى ئەزەلى یان تەقلیدى ململانێ و رکابەرى نێوانیان ئەنجام و درێژە پێداوە .

یارى کلاسیکۆ زیاتر لە واتایەک و زیاتر لە دیوێکیشى هەیە ، رەهەند و لێکەوتەو کاردانەوەکانى وەک هەمیشە جیاواز و کاریگەر و سەرنج ڕاکێشە ،بۆیە باسکردن لە یارى کلاسیکۆ تەنیا لەشرۆفەى یاریەکە و هەڵسەنگاندنى تاکتیک و تەکنیک ى یاریکردن ى هەردوو یانە و قسەکردن لەسەر راهێنەر و یاریزانان و ناوبژیوانانى یارییەکە دا خۆى نابینێتەوە ، یارییەک تەواوى گۆى زەوى بەخۆیەوە سەرقاڵ کات و رەش و سپى و هەژار و دەوڵەمەند و گەنج و پیر و ڕەگەزەکان لە خۆى کۆبکاتەوە بێگومان قسەکردن لە سەریشى سنورى شرۆفە تێ دەپەڕێنێت ، ئیتر وەک لاى خۆمان روویدا تەنانەت سیاسیەکانیش دێنێتە قسە و شعر و پیاهەڵدان ى ئەدەب یشى بەسەردا دەوترێت ، بەڵام ناشرینترین هەڵوەستە لەسەرکردنى پێکداهەڵپژانى هەوادارانە .
مادام یارى کلاسیکۆ هاتۆتە ناوبیر و هەستى بەشێکى زۆرى گەنجان و لاوان ى ووڵاتى ئێمەشەوە و بەدرێژاى وەرزى یارى خول و پاڵەوانێتیەکان پرسیار لەکات و ساتى ئەنجامدان و رۆژى رووبەروو بونەوەى ریاڵ و بەرشە دەکرێت دیارە بەلەبەرچاوگرتنى گەورەیى خولەکان و یانەکانى ترى ئەورپاو جیهانیش ، دەکرێت ئێمەش تەنیا دیمەنەکانى رووداوەکانى یارییەکە نەگوازینەوە ، بەڵکو هەموو ئەو مەسجانەى کە پەیامى ئاشتى و برایەتى دەگەیەنێت ئێمەش کار ئاسانى لەگەیشتن بەهەر تاکێکى کۆمەڵگەى کوردى تیایدا بکەین ،واتە هەمووجوانیەکانى یارى کەخۆشبەختى لێ دەکەوێتەوە دیوێکیترى پێناسەکردنى کلاسیکۆ و تەواوى یارییەوەرزشیەکانی تریش بێت ، کۆمەڵگەى هۆشیار و تاکى هۆشمەندیش هەمیشە هەوڵى خۆێندنەوەى رەهەندە پڕماناکانى رووداوەکان دەدات بەتایبەتى ئەگەر رووداوى وەرزشى بێت ، بێگومان ململانێى دروست و کێ بڕکێ ى تەندروست دیوەکەى ترى یارى کلاسکۆى نێوان هەردوو یانەى بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید و تەواوى یارى نێوان یانەکانى ترى جیهانە .
لەم دەلاقەیەوە دەشێت جارێکى تر گرنگى پرسى وەرزش بەگشتى و یارى تۆپى پێ بەتایبەتى لەهزر و بیرماندا بچەسپێنین و وەک پێویستیەک بۆ گەشە و پێشکەوتنى تەواوى جومگەکانى کۆمەڵگە بەهەند ى وەربگرین ،دەبێت بەر لەهەرشتێک بینەر زۆرترین چێژ لەهونەرى یارییەکە وەربگرێت و پاشان هەموومان پەى بەو نهێنیە بەرین کە ئەوەتا ئەوەى لە دوێنێدا جەنگ و سیاسەت و ململانێ ى سیاسى و رەگەز پەرستى و هتد تێکیداوە ئەمرۆ ئەم کایە ناوازەیە بەجۆرێک لە جۆرەکان لەسەر بناغەى یەکترویستن و پێکەوە ژیان بیناى دەکاتەوە ، هەروەک دەبێت لەوە بەئاگابین لەهەر سات و لەهەر حاڵەتێکدا کە چاوەروانکروابێت یان نا ئەگەر لێکەوتەى خراپ لەو کایە تەندروستەوە بەجۆرێک لە جۆرەکان بەهەر تاکێک گەیشت نەهێڵین رەنگدانەوەى لە هیچ سوچ و جێگایەکدا هەبێت .
ئێستا یارى نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید تەنیا خۆى لە رکابەرى دوویانە و راهێنەر و ستارەکانى تۆپى پێ و بردنەوە و ئەنجامدا نابینێتەوە هەموو ئەوانە رەگەزى سەرەکى و وێنەى دیارى کلاسیکۆن ، بەڵام لە جیهاندا و لاى خۆشمان لە یارى نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەدا چاو و هەست و بیرمان بەلاى یانەیەکدا لەهەرێمێکى جیاواز و یانەیەکترى پایتەخت ى ووڵاتێکدا دەروات ، هەرێمێکى جیاواز کە پەرۆشى سەربەخۆى و کیان ى تایبەت بەخۆیەتى و زۆر جار بە ناوهێنانى کەتەلۆنیا وەک پاشگرى یانەى بەرشەلۆنە ئاوێتە بە خەباتى مرۆف و گەلێک بۆسەربەخۆى و ئازادى دەبین و لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدریدیش بیرمان بەلاى یاریگایەکى ناوازەدا لە مەدریدى پایتەخت دا دەروات کەسەربارى هەرشتێکى ترى ئەو گەلە زیندووە ئەمرۆ باڵاى نەخشاوى پڕ لە ئەفراندن و نیشانەى گەشەو هۆشیارى ووڵاتى ئیسپانیایە ، دیارە جۆرەهابیرکردنەوەى تریش کە لێەدا دەرەفەتى باسکردنى هەمووى نیە .
یارى نێوان هەردووى یانەى بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید تەنیا لە رکابەرى دوو یانەى تەقلیدا قەتیس و سنوردارنیە ،بۆیە گواستنەوەى وێنە جیاوازەکان بەتەواوى مەسجەکانیەوە و هەڵوەستەکردن لەسەر دیوەکانى ترى یارى کلاسیکۆ تەریبە بە تەواى خولەک و گۆڵ و ئەنجام و رووداوەکانى یارییەکەوە .