بردنه‌وه‌كانی ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه له‌چه‌ند خالێكدا له‌یاری چوونی جامی شا...
- زياتر
-
31 ک دووەم 2013
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 31 کانونی دووەم 2013 05:20
- نوسراوە لە لایەن Shwan Azad
شوان عه‌زیز : چوارشه‌ممه كاتژمێر11ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر سه‌نتیاگۆ بهرنابیۆی یاریگای تایبه‌ت بهریال مه‌درید میوانداری دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ئیسپانیا و دووزلهێزهكهی جیهان ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه له‌یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا ...
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر باس لهخاله به‌هێزه‌كانی ریال مه‌درید بكه‌ین كه هۆكارێك ده‌بن بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید خاله‌كان
بریتی ده‌بن له‌مانه .....
1- رۆنالدۆ ئه‌ستێره‌ی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌گه‌ر باس له‌رابردووی كلاسیكۆ بكه‌ین ئه‌وا رۆنالدۆ له‌شه‌ش یاری رابردوو له‌به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌دا توانیویه‌تی 7 گۆل تۆماربكات بههێرشبهرێكی مه‌ترسیدار بۆسه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌دا ئه‌ژمار ده‌كرێت . رۆنالدۆ هێرشبه‌رێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌رجه‌م تیپه‌كان وهلهدواین گۆله‌كانی رۆنالدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید هاتریكه‌كه‌ی رۆنالدۆ بوو له‌لالیگا له‌به‌رامبه‌ر خیتافی وێرای ئه‌وه‌ی بوو به‌یه‌كه‌م یاریزان له‌مێژووی لالیگا له‌ماوه‌ی 9 خولهك خێراترین هاتریك تۆمار بكات كۆی گۆله‌كانی له‌لالیگا له‌كۆی 176 یاری 179 گۆلی تۆماركردووه و ژماره‌ی گۆله‌كانی له‌ژیانی یاریزانیدا بوو به302 گۆل و لهكۆتادا رۆنالدۆ له‌سێ وه‌رز ی له‌گه‌ل شاهانه‌دا توانیویه‌تی 16 هاتریك تۆماربكات رۆنالدۆ له‌ویاریه‌دا له‌یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا چه‌كێكی مه‌ترسیداره‌و گورزێكی كوشندهداره بۆسه‌ر تیپی به‌رشه‌لۆنه.......
خالێكی تری به‌هێزی ریال مه‌درید له‌و یاریه‌دا ئاست به‌رزی ئۆزێله ..........
ئۆزێل بۆ ریال مه‌درید و رۆنالدۆ له‌ئه‌ركێكی زێرینی خۆیدایه تایبه‌ت بۆ رۆنالدۆی ئه‌ستێره‌ی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید به‌وه‌ی له‌یاریگا هاوكارێكی باش و لایه‌نێكی باشه بۆ رۆنالدۆ وهچهكێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌رتیپی به‌رامبه‌ر تایبه‌ت لهگۆل دروست كردن و دابه‌ش كردنی تۆپه كانی بۆ رۆنالدۆ له‌هه‌ر ئان و ساتێك‌دا بێت ئۆزێل تا خوله‌كی 90 یش بێت له‌هه‌ر فرسه‌تێك هه‌لی بۆ بره‌خسێت یاریزانێكی كوشندهداره بۆ تیپی به‌رامبه‌ر تۆپه‌كانی بۆ رۆنالدۆی سوتێنه‌ره و ئه‌میش به‌چه‌پ و راست و به‌خێرایه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر تۆپه‌كانی ئاراسته‌ی گۆلپارێز ده‌كات ره‌حم به‌كه‌س ناكات . بۆیه ئۆزێل چه‌كێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر و وهچهكێكی به‌هێزی بردنه‌وه‌كانی ریال مه‌دریده له‌ویاریه‌دا به‌وه‌ی هاوكارێكی باشی رۆنالدۆیه له‌یاریگا ...
خالێكی تری به‌هێزی بردنه‌وه‌كانی ریال مه‌درید له‌ویاریه‌دا ئه‌زموونی مۆرینیۆیه له‌یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا پێم وایه ئه‌گه‌ر سه‌یری دواین یاری رابردووی ریال و به‌رشه بكه‌ین له‌جامی سوپه‌ری ئیسپانیا كه ریال له‌كامپ نوو 3-2 دۆرا به‌لام لهبهرنابیۆ تۆله‌ی شكسته‌كه‌ی كامپ نوووی كرده‌وه توانی 2-1 یاریه‌كه بباته‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ش له‌گه‌ل ئه‌نجامی پێشووتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید دابوو ئه‌م خاله به‌هێزه‌ی ریال كه‌براوه‌ی جامی سوپه‌ر و وه مۆرینیۆ زیره‌كانه‌یه له‌یاری چوون و گه‌رانه‌وه چ له‌جامی شا بێت وه‌یان له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كان بێت مۆ هه‌میشه زیاتر له‌یاری چوون و هاتن سه‌ركه‌وتوتر بووه و خوێندنه‌وه‌كانی خێران و زیره‌كانه مامه‌له ده‌كات كه‌مترین كاتی له‌كاری راهێنه‌رایه‌تیدا له‌یاری چوون وگه‌رانه‌وه شكستی خواردووه زۆرینه‌ی سه‌ركه‌وتوانه بووه .
خالێكی تری به‌هێزی ریال مه‌درید به‌هێزی هێلی به‌رگریه .
باس له‌وه ده‌كرێت كه دابرانی پیپی و رامۆس و كوێنتراو تایبه‌ت له‌هێلی به‌رگری كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و یاریه من پێم وانیه كاریگه‌رێكی وای هه‌بێت له‌سه‌ر ریال مه‌درید شوێن گرهوانی ئه‌ممان كه‌م نین . یاریزان مارسیلۆ كه به‌شداره له‌و یاریه زۆر به‌زیاده‌وه ده‌توانێت شوێن گره‌وه‌ی كوێنتراو بێـت به‌لكو پێشتر كه مارسیلۆ دابرابوو له‌ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه كه‌دواتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆی ئه‌نجامدرا به‌شێك له‌شاره‌زایانی وه‌رزشی له‌دوایی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ریال مه‌درید روو له‌خراپی دابوو پێیان وابوو خراپیه‌كه‌ی ریال له‌و كاته‌دا بۆ مارسیلۆ بوو ده‌گه‌رایه‌وه كهلهیانهكهدا دابراوه و كوێنتراویش وه‌ك پێویست نه‌بوو جاری واههببوو پێكانی هه‌بوو ئیسیانیش جار‌و بار له‌و باله یاری ده‌كرد وه‌ك پێویست نه‌بوو ئه‌میش وه‌ك ئه‌وه‌ی مارسیلۆ كه شوێن خۆیه‌تی . یاریزانانی تری هێلی به‌رگری ڤاران وه‌یان ئه‌لبیۆل ئه‌ممان هه‌ركامێكیان به‌شداری بكه‌ن به‌شداری ئه‌ممان له‌پێناو ئهوهدادهبێت كه بوونی خۆیان ئه‌سه‌لمێنن له‌نێو یاریگا بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی زیاتری مۆرینیۆ به‌ده‌ست بێنن و كورسی یه‌ده‌گ جێبهێلن و ببنه جێی متمانه‌ی زیاتری مۆرینیۆ بۆیه هه‌ردوو یاریزان پێشبینی ده‌كرێت به‌ئاستێكی به‌رزه له‌به‌شداریان له‌یاری ئاستێكی به‌رز پێش كه‌ش بكه‌ن .
كارڤالیۆ وه‌یان ئه‌ربیلوا ئهممانیش یاریزانانی ئه‌زمووندارن له‌هێلی به‌رگری و توانای ئاستی به‌رزیان لێ چاوه‌روان ده‌كرێت پێم وانیه ئهممانیش له‌به‌شداریان ئاستێكی خراپ پێش كه‌ش بكه‌ن . وههێلی به‌رگری ریال مه‌درید له‌پێشتر له‌شه‌ش یاری یه‌ك گۆلی لێ تۆمار كراوه به‌مه‌ش واده‌خوێندرێته‌وه كههێلێكی پۆلاینهو ئاستی یاریزانانی هێلی به‌رگری ئه‌و یانه‌یه به‌هێزه و توانایی شكست پێهێنانی هێرشه‌كانی تیپی به‌رامبه‌ریان پێ ده‌كرێت . وه‌تاكه گۆل كهریال مه‌درید له‌كۆی ئه‌و شه‌ش یاریه‌دا گۆلی لێ تۆمار كرابێت له‌به‌رامبه‌ر ڤاڵهنیسا بوو له‌یاری جامی شای ئیسپانیا له‌یاریگای تایبه‌ت بهڤالهنسیا .
دواین بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید خالێكی تری به‌هێزی ئه‌و یانه‌یه بوو كه یانه‌كه له‌دوایی ماوه‌یه‌ك له‌ئاست دابه‌زینی بووه هۆی له‌ده‌ست دانی چه‌ندین خال له‌لالیگا و دوركه‌تنه‌وه‌ی تاراده‌یه‌ك له‌نازناوی لالیگا ئێستا ریال مه‌درید له‌بارودۆخێكی تردایه له‌كاتێك لهدوویاری پێشووتری له‌به‌رامبه‌ر ڤاله‌نسیا له‌یاری یه‌كه‌می له‌قۆناغی یه‌كه‌می لالیگا شكست بوو وهلهیاری گه‌رانه‌وه یاری تۆله‌ی ئه‌نجامداو به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره بالی شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی كرد و وهدواین یاریی له‌لالیگا له‌به‌رامبه‌ر خیتافی بوو له‌دێربی بچو‌وكدا له‌یاری یه‌كه‌می خیتافی براوه‌ی یاری ده‌بێت به ئه‌نجامی 2-1 به‌لام ریال مه‌درید له‌یاری گه‌رانه‌وه له‌قۆناغی دووه‌می لالیگا یاری تۆله‌ی لێ ئه‌نجامدا و به‌چوار گۆل له‌یاریگای سه‌نتیاگۆ به‌رنابیۆ خیتافی بردهوهدهرهوهی یاریگا و وهگرنگتر هاتریكه‌كه‌ی دۆن بوو كه‌به‌ر لهكلاسیكۆ به‌ئاستێكی به‌رزه‌وه بینرا و كۆی هاتریكه‌كانیشی گه‌یاند به16 هاتریك .
دواین خال كه‌باسی لێوه بكه‌م
به‌شداری لۆپێزی گۆلپارێزی ده‌رچووی قوتابخانه‌ی ریال مه‌دریده لهسالانێك یه‌ده‌گی كاسیاس بووه ودواتر رووی كردووه‌ته ڤیاریال و به‌هۆی دابه‌زینی ڤیاریال بۆ ریزی پله دوو گۆلپارێزی ناوبراو به‌ره‌وی ئیشبیله هه‌نگاو ده‌نێت و له‌وێش یه‌ده‌گ ده‌بێت و دوایی دابرانی ئیكه‌ر به‌هۆی پێكانه‌وه و شكانی په‌نجه‌ی ده‌ستی كهچاوهروانیهكی زۆری لێ ده‌كرێت تابگهرێتهوه بۆ كه‌ش و هه‌وای یاری زیره‌كانه ریال مه‌درید هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوی نانا به‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ل قوتابی قوتابخانه‌كه‌ی كرد و گهرایاندیهوه بۆ ماله‌ی پێشووی گۆلپارێز لۆپێزییش به‌لێنی داوه له‌به‌شداری له‌یاری كلاسیكۆ ئاستێكی به‌رز و نمونه‌یی پێش كه‌ش بكات من ئه‌و خاله پێشبینی ناكه‌م بۆ ئه‌و گۆلپارێزه كه هۆكارێك بێت بۆ بردنه‌وه‌ی ریال كه ئیكه‌ر له‌پاش 11 سال یه‌كه‌م دابرانیهتی لهكلاسیكۆ كه‌به‌شداری ناكات بۆیه گۆرینی گۆلپارێز ده‌بێت به‌هۆكارێك بۆ بردنه‌وه وهدهشێتیش هۆكارێك بۆ شكست له‌چاوه‌روانی لۆپێز داین بۆ ریال مه درید به‌ئاستێكی به‌رزه‌وه وه‌یان به‌لاوازی به‌دیار ده‌كه‌وێت .
به‌رشه‌لۆنه‌دا لهخاله به‌هێز و سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌بردنه‌وه‌ی له‌ریال مه‌درید .....
خالێكی به‌هێزی بردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌ریال مه‌درید میسی یه كه وه‌ستانی نیه
میسی له‌دواین یاری له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا سوپه‌ر هاتریك تۆمار ده‌كات بوو به‌یه‌كه‌م یاریزانان له‌مێژووی لالیگا به‌وه‌ی 11 یاری له‌دوایی یه‌كه میسی باشترین یاریزانی جیهان گۆل تۆمار ده‌كات كۆی گۆله‌كانی له‌لالیگا له‌گه‌ل به‌رشه‌لۆنه گه‌یاندی به200 گۆل .
میسی هێرشبه‌رێكی كوشندهداره و مه‌ترسی زۆره لهههرساتێك بێت چه‌پكه گوڵی خۆی ده‌وه‌شێنێت و سه‌رجه‌م تۆپهكانیشی مه‌ترسیدارن بۆیه چه‌كێكی به‌هێزی بردنه‌وی به‌رشه‌لۆنه‌یه له‌و یاریه‌دا ......
خالێكی تری به‌هێزی به‌رشه‌لۆنه‌دا هه‌لس و كه‌وتی زیره‌كانه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی به‌رشه‌لۆنه‌یه له‌گه‌ل یاریزاناندا تیتۆ فیلانۆڤا دابراوه له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی به‌لام یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی خۆردی رۆرا زۆر زیره‌كانه مامه‌له ده‌كات و سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كانی ده‌چێت به‌رێوه وێرای ئه‌وه‌ی رۆرا هه‌میشه باس له‌وه‌ده‌كات كه له یاریه‌كان پرس وراوێژ بهتیتۆ ده‌كه‌م و بریار له‌و وه‌رده‌گرم به‌لام له‌هه‌مان كاتدا رهیی خۆشی تێدایه بێگومان بریاره‌كانی ئه‌میش سه‌ركه‌وتوانه‌یه بۆیه تیتۆ وه‌یان رۆرا رۆلێكی كاریگه‌ر و گه‌وره‌ن بۆ سه‌ركه‌وتویی به‌رشه‌لۆنه له‌یاریه‌كان مامه‌له‌یان زیره‌كانه‌یه و سهفهكانی بهرشهیان به‌رێكی و بێ كێشه راگرتووه ئه‌ممه خالێكی به‌هێزی بردنه‌وه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌یه
به‌رشه‌لۆنه‌دا سودێكی زۆر ده‌بینێت له یاری نه‌كردنی تایبه‌ت رامۆسی به‌رگریكار و پیپی به‌رگریكار . یاری كردنی یاریزانان پیپی و رامۆس له‌یاریه‌كانی تری رابردوو وه‌ك به‌ربه‌ستێكی گه‌وره بوون له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی به‌رشه‌لۆنه به‌لام یاری نه‌كردنیان له‌م جاره ئه‌وا هۆكارێكی به‌هێزه له‌سه‌ركه‌وتنی به‌رشه‌لۆنه له‌و یاریه‌دا به‌لام شوێن گره‌وه‌ی یاریزانان رامۆس و پیپی ئهممانیش له‌ئاماده‌باشی باش‌دا ئه‌بن هه‌م بۆ سه‌لماندنی خۆیان له‌یاریگا له‌پێناو زیاتر متمانه به‌ده‌ست هێنان به‌وه‌ی مۆرینیۆ زیاتر پشتیان پێ ببه‌ستێت و وه چیترلهسهر كورسی یه‌ده‌گ نه‌بن بۆیه ئهممانیش یاری هه‌ولی پێش كه‌ش كردنی ئاستێكی به‌رز ده‌ده‌ن به‌لام ناگه‌ن به‌ئه‌و ئه‌زموونه‌ی رامۆس و پیپی هه‌یانه له‌یاری كردن له یاریگا .
خالێكی تری له‌به‌هێزی بردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رشه‌لۆنه له‌كۆی شه‌ش یاری پێووشتری لهبهرنابیۆ باشترین ئه‌نجامی هه‌بووه پێشبینی ئاستێكی به‌رزتری لێ ده‌كرێت به‌رشه‌لۆنه لهبهرنابیۆ و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كامپ نوو ریال مه‌درید ئه‌نجامی باشتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌رشه‌لۆنه له‌ش یاری پێشووتری له‌سێ یاری براوه بووه و لهدوویاری یه‌كسان و له‌یه‌ك یاری دۆراوه دۆرانی دوایی له‌جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بوو.
خاڵی كۆتایی
ئاست به‌رزی یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه و جیاوازی له‌گه‌ل ریال مه‌درید له‌لالیگا وره‌یه‌كی تره له‌گیانی به‌رشه‌لۆنه‌دایه دواین یاری به‌رشه‌لۆنه 5-1 براوه‌ی یاری بوو به‌ئاستێكی به‌رزه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئۆساسۆناكهلهو یاریه‌دا میسی سوپه‌ر هاتریكی تۆماركرد
وهلهكۆتادا گه‌ر بێتوو له‌و یاریه‌دا رۆنالدۆ كارتی زه‌رد وه‌ربگرێت كۆی كارته‌كانی ده‌بێت به3 كارت و ئه‌ممه‌ش به‌پێی یاسای جامی شا هه‌ر یاریزانێك خاوه‌ن سێ كارت بێت ئه‌وا یاری داهاتوو ناتوانێت یاری بكات بۆیه ده‌بێت رۆنالدۆ زیره‌كانه و هێمنانه یاری بكات خۆی به‌دوور بگرێت له‌كارتی زه‌رد له‌پێناو یاری كردنی له‌كامپ نوو له‌یاری گه‌رانه‌وه‌یدا. وه‌به‌هه‌مان شێوه هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ماسیكرانۆ و فابریگاسیش ئه‌بێت وریابن نه‌بن به‌خاوه‌ن كارتی زه‌ردی سێ یه‌م گه‌ر نا له‌یاری داهاتوو ناتوانن یاری بكه‌ن .
شوان عه‌زیز
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.