CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 40 میوان

میسى و هەمووشتێک بۆ ئەرجەنتین

ئاکۆ عارف : لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى باشترین یاریزان لە جیهان دا ،لە گەڵ یانەى بەرشەلۆنە و لە یاریدا و بەتۆپ و بۆ تیپەکەى و لەبەرامبەر تیپەکانى بەرامبەریدا هیچ نەماوە نەیکات یاخود زۆرترین هونەرى یاریکردنى ئەنجامداوە ، ئەو گوڵکارە ،گۆڵ دروستکەر و یارى دروستکەرە ، بەئاسانى تۆپ دەگرێت و لە لێسەندن و بڕین یاخود تێپەڕاندن ى یاریزانانى تیپەکانى بەرامبەریدا لێ هاتووە و لێ وەشاوە یە و لە هەموو شوێن و

سوچێکى یاریگادا ئامادەیى هەیە ، ئەو جگەلە قاچى چەپ ى بەقاچى راستى و بە لێدانى سەر گۆڵ تۆماردەکات و بەسنگیشى گۆڵى کردووە ، ریکۆردەکانى شکاندووەو چاوەڕاوانى شکاندنى ریکۆردەکانى تریشى لێدەکرێت ، نازناوەکانى چنیوەتەوەو لێزان و هێمن و شارەزا و هەڵمەت بەر و هتد و هێشتا نەسرەوتووە ، ئەمە ئەو راستیانەن کە تەواوى هەواداران و جەماوەرى وەرزشى دەیزانن و هەستى پێدەکەن و ئەمە کورتکردنەوەیەکى خێرایە لەسەر جادوگەرەکەى بلوگرنا و لەسەر میسى وەک یاریزانى یانەى بەرشلۆنە ، لەگەڵ هەڵبژاردەى ووڵاتەکەى گەرچى لە تیپى لاوان و لەهەڵبژاردەى یەکەم دا و لە ئۆڵۆمیپیادى پەکین دا تا ئاستێکى جوان درەوشاوەتەوە ، بەڵام بەدەر لەم دووساڵەى کۆتایى کە تواناکانى ئومێدبەخشن کەچى هێشتا بەتەواوى و وەک پێویست لە ئاست خواست و هیوا و خۆزگە و ئومێدى هاوو ڵاتیان ى ووڵاتەکەى و هەوادارانى هەڵبژاردەکەى و خۆیدانیە و تارادەیەک لە ئەرجەنتین لە میسى بەرشلۆنە ناچێت !،بۆیە بە لەبەرچاوگرتنى رابردو و دەکرێت بڵێین دووساڵى ئایندە (2013 و 2014 ) سەردەمێکى زێڕینە بۆ میسى تا لەگەڵ تانگۆ بە تۆپ ێک زیاتر لە ئامانجێک بپێکێت ، هەروەک ئەم دووساڵە بە لەبەرچاوگرتنى هەموو توانا و دەسکەوت و نازناوەکانى لەگەڵ یانەى بەرشلۆنە و وەک ئەوەى خودى خۆى لەتەمەن ێکى گونجاو و لە بەهارى یاریکردنیدایە و لەم قۆناغەشدا باڵانسى ئاست و توانا و لێهاتووى بەرزتر بۆتەوە و جگەلە بەرشلۆنە لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرجەنتینش بە تایبەتى لە دواى هاتنى سابیلاى راهێنەر و وەرگرتنى شارەى کاپتنیەوە میسى هەم لە رووى ئاستى یاریکردن و هەمیش گۆڵ تۆمارکردنەوە بە بەراورد بە پێشووترى جیاواز و چاکترە ، مۆندیال ى 2014 ى بەرازیل یش نزیکترین بۆنە یان رووداو یان پێگەیە هەم بۆ میسى و هەمیش بۆ ئەرجەنتین ، کەواتە دەبێت دووساڵى ئایندە (2013 و 2014 ) دووساڵى میسى ئەرجەنتین بێت یاخود دووساڵى میسى بێت لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین .

میسى وەک دیگۆ مارادۆنا نازناوى ئەفسانەى بە باڵاى خۆى بڕیوە ، بێگومان ئەگەر نازناوێکى لەوە زیاتریش هەبێت شایستەیەتى بەڵام بۆئەوەى نازناوى ئەفسانە زیاتر لەخۆیدا بەرجەستەبکات پێویستى بەوەیە هەمان تواناى کەلە بەرشەلۆنە نمایشى دەکات لەگەڵ هەڵبژاردەى ووڵاتەکەشى پێشکەشى بکات ، دیارە بۆ ئەمەش هێشتا میسى بێ خەم نیە و کۆمەڵێک ئاستەنگ لەبەردەم میسى داهەیە لە نمونەى زۆرى ماوەى یارى خول و پاڵەوانیتیەکان لەگەڵ یانەکەى و کەمى ماوەى یاریکردن و زەمەنى کورت ى خول و پاڵەوانێتیەکان لەگەڵ هەڵبژاردەى وولاِتەکەى و کێشەى راهێنەر و جیاوازى شێوازى یاریکردن و بوونى یاریزانانى تیپەکە ، بەڵام سەربارى ئەو راستیانە و هەرشتێک ى تر دووساڵى ئایندە بۆ لیۆنێل میسى زۆر زۆر گرنگ ە وەک ئاماژەم پێداوە زۆر ڕێى تێدەچێت ساڵى میسى بێت لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین ،چونکە ئەگەر بەوردى شرۆفەى بکەین دەبینین زەمینەى لەبار بۆ ئەم یاریزانە فەراهەم بوە و راهێنەرى نوێ و بوونى کۆمەڵیک یاریزانى لاو و لە تیپەکەدا و هەڵکشانى ئاستى هەڵبژاردەکەشى هێندەى تر کەشى لەبارى ڕەخساندووە ، بەڵام خاڵێک کە بۆ هەمیشە لە ئامادەى میسى دا و لەم کاتەشدا دەبێت هەڵوەستەى لەسەر بکرێت هێڵى ناوەندە کە هێشتا هێڵى ناوەندى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین لەگەڵ میسى دا بەتەواوى یەکنایەتەوە ، هەرچەندە میسى ئەوقسە باوەى تاڕادەیەکى زۆر کاڵ کردۆتەوە کە ( چافى و ئینێستا ) رەخسێنەرى درەوشانەوەى زیاترى بەختى میسى ن بەڵام لەهەڵبژاردەى وولاِتەکەیدا میسى پێویستى بە هاوشێوەى چافى و ئینێستایە کە بەهەموو لێک دانەوەیەک بۆ ئەمرۆش زیاتر خۆى لە رۆمان ریکێلمى و ماکسى رۆدریگزدا دەبینێتەوە ، بەڵام لە غیابى ریکێلمى و رۆدریگزدا وەک دیارە میسى ئەرکى قورسە و تائەم ئەمرۆش گاگۆ و بانیگا و دیماریاش نەیانتوانیووە ئەو ئاوازە بژەنن کە میسى سەماى تانگۆى لەسەر دەکات .
پێم وایە ئەرجەنتینیەکان ئێستا چەند لە خەمى درەستکردنى هەڵبژاردەیەکى بەهێزتر و نمونەیتردان ئەوەندەش لە خەمى میسى دان تاوەک ئەوەى بەرشەلۆنە سەرمایەى تواناکانى لەخزمەتى هەڵبژاردەى وولاِتەکەیدا سەرف بکات و میسى ش هەمان خواست و هیواى هەیە ، وەک لە زمانى سابیلاى راهێنەرى ئێستاى ئەرجەنتینەوە گوێ بیستیش دەبین ئەوان دەخوازن میسى پێگە و تایبەتمەندییەکانى لەبەرمبەر تەواوى یاریزانەکانى تردا هەر بەجیاوازتر بمێنێتەوە بەڵام لە ئەرجەنتین جیاوازتر نەبێت لەوەى بەرشەلۆنە ، دیارە ئەوان زۆر باش دەزانن میسى یان باشترین یاریزانى جیهان لە لە ریزى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین دا چ مانایەکى گەورە و پڕ بەهاى هەیە و چۆن مارادۆنا لە مۆندیال ى 1986 دا بەتەنیا بۆخۆى تیپێک بووە لیۆنێل میسى ش بۆ خۆى لە ئێستادا بەتەنیا تیپێکە .
ئەم کورە ئاڵتونیە بە نزیکردنەوەى تۆمارى گۆڵەکانى لە گۆڵەکانى مارادۆنا و بە دڵخۆشبونى خۆى لە ئێستاى هەڵبژاردەى تانگۆدا و بەو پەیامانەشى کەلەرێگاى یاریکردن و بەو لیدوانانەى کەلەسەر مۆندیال بۆ کەناڵەکانى راگەیاندن دەیدات و خەونى دەستەبەرکردنى جامى جیهانى لەگەڵ هەڵبژاردەى ووڵاتەکەى دەمانگەیەنێتە ئەو خاڵەى کە دووساڵى ئایندە ساڵانى میسى دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین ، میسى مۆندیال ى 2014 ى لەپێشە و تەواوى رووداوەکانیش بۆ ئەو لەبارە تا هەمووشتێک لەپێناو ئەرجەنتین دا بکات .