یاریزانێکی شاری سلێمانی یانەیەکی ھۆڵەندی دەباتە لوتکە
- زياتر
-
30 ک یەکەم 2012
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 30 کانونی یەکەم 2012 10:48
- نوسراوە لە لایەن هەرێز جەمال
لێمانی – ھەرێز جەمال : یاریزانێکی تیپی تۆپی پێی یانەیەکی ھۆڵەندی تیپەکەی دەباتە لوتکەی خولی پلە دووی وڵاتی ھۆڵەندەوەو لە زۆربەی یارییەکانیش بە شێوەیەکی سەرەکی یاریدەکات .
ھاوبیر موستەفا کە لە گەڵ یانەی (ئێم فی فی ) ھۆڵەندی لە خولی پلەی دوو یاریدەۆکات توانیۆیتی لە گەڵ کۆتایی ھاتنی وەرزی زستانەدا یانەکەی لە لوتکەی خولەکەدا جێگیر بکات و پێش چوار خاڵ لە یانەی سپارتا ڕۆتەردام بۆستێتەوە .
ھاوبیر کە لە ساڵی ١٩٩٤ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە ئێستا یانەکەی بۆتە ژمارەیەکی قورس لە خولەکەو پێشبینی بەھێز دەکرێت وەرزی داھاتوو ئەو یانەیە لە ( ئێردیڤێسی ) یاریبکات .