CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 45 میوان

په‌یامم بۆ ئه‌و به‌ناو میدیاكارانه‌ی بوون به‌بریكاری من و به‌ناوی من قسه‌ ئه‌كه‌ن....

شوان عه‌زیز: ده‌مێكه‌ ئه‌مه‌وێت وه‌لامێكم هه‌بێت بۆ مرۆڤانی نه‌خۆش بۆ ئه‌ممانه‌ی مانای رێزن نازانن ئه‌یانه‌وێت هه‌میشه‌ خۆیان ژماره‌ بن به‌و رێگایه‌ی هه‌لیان بژاردووه‌ و قۆرغی میدیای وه‌رزشیان كردووه‌ خۆشبه‌ختانه‌ش له‌ترسه‌وه‌یه‌ رێگری دروست ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر نه‌یه‌ت بۆ ده‌زگاكه‌ی چونكه‌ كاكی به‌ناو میدیاكار له‌ئه‌لف و بێی رۆژنامه‌گه‌ری نازانێت و به‌رێكه‌وت به‌په‌یوه‌ندی شه‌خسی بووته‌ میدیاكار ی وه‌رزشی گه‌رنا ترس بۆچی . كاكی به‌ناو میدیاكار گه‌ر میدیاكار بێت ترسی بۆچی ئه‌بێت ئایا ئه‌بێت ترسی له‌وه‌ بێت كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌لف و بێیه‌كه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی ئه‌زانێت وه‌یان ترسی له‌ده‌ست دانی پۆسته‌كه‌ی ئه‌بێت

له‌ده‌زگاكه‌ی .خوێنه‌رانی به‌رێزی ئه‌م ووتاره‌م ئه‌مه‌وێت راستی چه‌ند به‌ربه‌ستێكتان بۆ ئاشكرا بكه‌م كه‌ نه‌خۆشه‌كان ئه‌ممانه‌ی قۆرغی میدیای وه‌رزشیان كردووه‌ چۆن له‌چه‌ند ده‌زگایه‌ك به‌ناوی من بوونه‌ته‌ ووته‌بێژ و بریكاری من ته‌نها ئامانجیان ئه‌وه‌ بووه‌ خۆیان له‌شوێنی كاركردنیان بمێننه‌وه‌ و خۆیان هه‌میشه‌ ژماره‌ بن له‌میدیای وه‌رزشی كوردی ..
به‌رێزێك زار و بن زاری و فه‌یس بووكه‌كه‌ی سه‌یر بكه‌ی ئه‌لێی ئه‌وه‌ شه‌والی و فارس عه‌واز و ره‌وف خه‌لیفه‌ ئه‌بێت چ بێژه‌ر و میدیاكارێكی وه‌رزشی بێت كه‌چی كاری میدیای كردۆته‌ پیشه‌ وه‌ك پیشه‌ی بازرگانی مامه‌له‌ی پێوه‌ ئه‌كات ووتبووی ووشه‌یه‌ك نالێم گه‌ر دینارێكی له‌گه‌ل نه‌بێت ئه‌و به‌رێزه‌ هه‌میشه‌ له‌به‌رنامه‌ و راپۆرته‌كانی چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ل به‌رپرسانی وه‌رزشی سوود مه‌نده‌ به‌رنامه‌كانی چاو پۆشی كردن بووه‌ له‌ كاره ناباشه‌كانی به‌رپرسانی وه‌رزشی و كاكی به‌ناو میدیاكار خراپه‌كان ئه‌كات به‌باش و شان و بالی به‌رپرسانی وه‌رزشی به‌دروشمی گه‌وره‌ پییان دا هه‌لده‌لێت . جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و به‌رێزه‌ چه‌ندین پۆخله‌واتی تری هه‌یه‌ به‌به‌لگه‌وه‌ سه‌رجه‌میانم لایه‌ له‌كاتی پێویست گه‌ر بێتوو به‌رده‌وام بێت به‌ناوی من قسه‌ بكات ئه‌وا په‌ره‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و كاره‌ساتباریه‌كانی ئه‌و به‌رێزه‌ باس ده‌كه‌م . ئه‌و به‌رێزه‌ له‌ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی دوایی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌ وویستوبیان په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكه‌ن و كاریان له‌گه‌ل بكه‌م ئه‌و به‌رێزه‌ وه‌ك بریكاری من هاتبووه‌ قسه‌ ووتبووی شوان مه‌هێنن زۆر نزیكه‌ له‌من شوان ئه‌و نایه‌ته‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ خۆیی قسه‌ی له‌گه‌ل من كردووه‌ . به‌داخه‌وه‌ بۆ مرۆڤی ئاوا برواتان هه‌بێت ئه‌و به‌رێزه‌ هاورێی نزیكم نیه‌ به‌لام بۆچی قۆرغی له‌كار كردن له‌ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان . بۆچی به‌ناو قسه‌كردن ئه‌وه‌ چ ئه‌ده‌بێكه‌ ئه‌و به‌رێزه‌ به‌كاری هێناوه‌ رێگری دروست كردووه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی من له‌و ده‌زگایه‌ وه‌رزشیه‌ وه‌رنه‌گیرێم به‌رێزم په‌یامم بۆ جه‌نابت ئه‌ده‌ب بزانه‌ چیه‌ . هاتنم بۆ ئه‌و ده‌زگا وه‌رزشیه‌ نانی تۆم نه‌ئه‌بری به‌لام بۆچی تۆ ترست هه‌یه‌ گه‌ر بێتوو من بێم له‌و ده‌زگا وه‌رزشیه‌ كار بكه‌م .
سه‌یرێكی تر ......
به‌رێزێكی تر بێ ئه‌وه‌ی هاورێم بێت له‌ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی ووتبووی شوان عه‌زیز كێشه‌ی زمانی هه‌یه‌ له‌قسه‌ كردن زمانی ئه‌گیرێت . په‌یامم بۆ ئه‌و به‌رێزه‌ خۆزگه‌ هاورێی من ئه‌بووی خۆزگه‌ منت ناسیبا تا ئه‌وه‌ی بزانی زمانم ئه‌گیرێت وه‌یان ئه‌وه‌ی تۆ بلاوی ئه‌كه‌یه‌وه‌ چه‌واشه‌كاریه‌ له‌سه‌ر من . رێگریه‌ . به‌رێزم راست گۆ به‌ له‌قسه‌كردنت له‌خوای گه‌وره‌ به‌زیاد بێت زمانم ناگیرێت كێشه‌ی زمانم نیه‌ به‌لام چه‌واشه‌كارێكی وه‌ك تۆ كه‌ راستی نالێت هه‌میشه‌ له‌ ره‌شبینی دا چونكه‌ راستی نالێی دلنیام له‌وه‌ی مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوو نابی له‌ژیان . هیوادارم جارێكی تر له‌ده‌زگا وه‌رزشیه‌كه‌ت به‌ناوی من قسه‌ نه‌كه‌ی و نه‌بی به‌ بریكاری من .
خوێنه‌رانی به‌رێزی ئه‌و ووتاره‌م له‌كۆتادا به‌نده‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربم له‌و كارانه‌ی ئه‌و به‌رێزانه‌ و ئه‌و به‌ناو میدیاكارانه‌ كردوویانه‌ خۆشبه‌ختانه‌ چونكه‌ چه‌واشه‌كاری بوو له‌به‌رامبه‌ر من مرۆڤی نه‌خۆش ئه‌نجامیان دا كوڕی چاك و به‌رێز پێیان راگه‌یاندم ووتیان ئه‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌ ئه‌و كارانه‌یان به‌رامبه‌ر تۆ ئه‌نجام داوه‌ به‌لام له‌كۆتادا پێیان ئه‌لێم له‌قسه‌كردن راستگۆ بن و ترستان نه‌بێت گه‌ر كه‌سێكی تر ئه‌لفێكی تری زانی له‌ئێوه‌ ترستان نه‌بێـت نابم به‌هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی ئێوه‌ بگرم ئه‌و شوێنه‌ پیرۆزی ئێوه‌ بێت ئێوه‌ هه‌میشه‌ له‌چه‌واشه‌كاری و ماستاو ساردكردنه‌وه‌ دابن شوێنتان پۆلاینه‌ . به‌لام ئامۆژگاریتان ئه‌كه‌م ئه‌ده‌ب بزانن چیه‌ مه‌بن به‌ بریكار و ووته‌بێژی كه‌س . ئه‌لف و بێی و رێسا و یاساكانی كاری رۆژنامه‌وانی بخوێنن چونكه‌ ئێوه‌ به‌رێكه‌وت بوون به‌ میدیاكار و بۆیه‌ ترستان له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌یه‌ ...........

 

شوان عه‌زیز
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.