شیكارێكی خێرا له‌قۆناغی 16ی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا
- زياتر
-
26 ک یەکەم 2012
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 26 کانونی یەکەم 2012 14:33
- نوسراوە لە لایەن Shwan Aziz
شوان عه‌زیز : له‌قۆناغی 16ی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دوای راكێشانی تیروپشكی بۆ قۆناغی 16 یاریه‌كان له‌م قۆناغه‌دا رووبه‌رووی ئاگرین له‌نێوان یانه‌كان له‌خۆی ئه‌گرێت .......
یاری
گه‌لاته سه‌رای - شالكه
یاری یه‌كی كراوه ئه‌بێت هه‌ردوو تیپ له‌یه‌ك ئاستدان ،هێرشبه‌رانی شالكه به‌هێزترن . به‌لام هێلی باله‌كان و ناوه‌راستی گه‌لاته‌سه‌رای به‌هێزترن لهشالكه ی ئه‌لمانی
. ئه‌وه‌ی گرنگ بێت بۆ شالكه ئه‌لمانی له‌چاوه‌روانی راهێنه‌ری نوێی شالكهداین بۆ ئه‌وه‌ی پلانی تازه چی ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی براوه بێت به‌سه‌ر تیپی گه‌لاته سه‌رای توركی . به‌هه‌مان شێوه راهێنه‌ری گه‌لاته سه‌رای توركیش پلانی نوێی ئه‌بێت گه‌لاته سه‌رای به‌ئاسانی له‌م قۆناغه له‌به‌رامبه‌ر شالكه ژماره‌یه‌كی ئاسان نابێت ........
سێلتیك - یۆڤنتوس
ئه‌م یاریه تایبه‌ت بۆ سێلتیك یاریه‌كی ئاسان نابێت تایبه‌ت شیكه‌ره‌وانی وه‌رزشی پێیان وایه یۆڤنتوس براوه‌ی ئه‌م قۆناغه ئه‌بێت یاری ئه‌كات له‌پێناو تێك شكاندنی سێلیتكی ئیسكوتلهندی . به‌هه‌مان شێوه سێلتیك به‌هۆی به‌هێزی هێلی ناوه‌راستیان و توانا و به‌رگری یاریزانانیان مه‌ترسی ئه‌بن بۆ سه‌ر یۆڤنتوس ............
ئارسنال - بایرن میونشن
ئارسنال له‌ئێستادا به‌ده‌ست هێلی به‌رگری گه‌وره‌وه ئهنالێنێت كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و تیپه‌یه .به‌لام ئه‌زموونی و لێهاتووی یاریزانانی وه‌ك كازۆرلا و والكۆت مه‌ترسی ئه‌بن بۆ سه‌ر تیپی بایرن . به‌هه‌مان شێوه بایرن پێشه‌نگی بۆندس لیگایه تیپێكی به‌هێزه له‌سه‌رجه‌م بالهكانیدا بۆیه بایرن مه‌ترسیه‌كی گهورهیهبۆسهر ئارسنال ..........
شاختار - بروسیادۆرتمۆند
یاریه‌كی جوان ئه بێت له‌م قۆناغه‌دا هه‌ردوو تیپ لایه‌نی هونه‌ری و ته‌كتیكیان هه‌یه ، بروسیادۆرتمۆند لایه‌نی هێلی به‌رگری به‌هێز و پلانی ته‌كتیكی به‌هێزیشی هه‌یه .بروسیادۆرتمۆند پێم وایه سه‌ر ئه‌كه‌وێت به‌هۆی به‌هێزی تیپه‌كه‌یان .......
میلان - به‌رشه‌لۆنه .
به‌رشه‌لۆنه‌ی پێشه‌نگی لالیگا ژماره‌یه‌كی قورس ئه‌بێت بۆ میلانی 7 مینی خولی كالچیۆ یاریه‌كی ئاگرینه بۆ میلان تێك شكاندنی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له‌بارودۆخێكی ئێستای به‌زه‌حمه‌ت ئه‌بینرێت وێرای پلانی راهێنه‌ری میلان و شێوازی یاریی كردنی به‌رشه‌لۆنه له‌به‌هێزی و به‌كۆمه‌ل یاری كردنیان پێم وایه میلان ناتوانێت لهگۆرهپانهكه به‌رشه دوور خاته‌وه له‌م قۆناغه‌دا ...
ریال مه‌درید - مانچسته‌ر یونایتد
ئه‌و یاریه پێشبینی بۆی زه‌حمه‌ته ناكرێت له‌ئێستادا هیچ كام له‌م تیپانه به‌براوه دابنێین پێشبینی بۆ ئه‌م یاریه ئاگرینه ئه‌سته‌ممه ...
ریال مه‌درید ئه‌بێت له‌هێلی هێرشبه‌ری شه‌یتانه سوره‌كان له‌سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی هێرشبه‌رانی شه‌یتانه سوره‌كان ڤان پێرسی و رۆنی بهوریابن به‌سه‌لامه‌تی به‌دوور یان بخه‌نه‌وه....
وه‌به‌هه‌مان شێوه یانه‌ی مان یونایتد ئه‌بێت وریا بێت له‌هێلی هێرشبه‌ران و هێلی ناوه‌راستی ریال مه‌درید تایبه‌ت رۆنالدۆ ژماره‌یه‌كی قورس ئه‌بێت بۆسه‌ر یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان ....
خالێكی مه‌ترسی ریال مه‌درید بۆ سه‌ر یانه شه‌یتانه سوره‌كان لالیگایه ریال مه‌درید نایه‌وێت له‌ئه‌وروپا هه‌مان هه‌له‌ی لالیگا دووباره بكاته‌وه ئه‌یه‌وێـت تیپێكی به‌هێز بێـت و به‌كه‌مترین هه‌له‌ی یاریزانانی ژمایهیهكی قورس بێت بۆ سه‌ر یانه‌كان .
ریال مه‌درید وێرای 13 خال له‌دوای به‌رشه‌لۆنه‌ی پێشه‌نگی لالیگایه تاراده‌یه‌ك وێرای ئه‌وه‌ی لالیگا به‌كۆتا نه‌هاتووه به‌لام ئه‌یه‌وێت له‌ئه‌وروپا ژماره‌یه‌كی قورس بێت و تیپێكی ئاسان نه‌بێت بۆیه ریال مه‌درید به‌توانا و هێزێكی زۆره‌وه رووبه‌رووی شه‌یتانه سوره‌كان ئه‌بێته‌وه ئه‌وه خالێكی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر یانه ئینگلیزیه‌كه به‌هه‌مان شێوه مان یونایتدیش ژماره‌یه‌كی ئاسان نیه بۆ ریال مه‌درید ئه‌مانیش مه‌ترسین له‌سه‌ر جه‌م باله‌كان بۆسه‌ر تیپی ریال مه‌درید . پێشبینی بۆ ئه‌و یاریه له‌ئێستادا زه‌حمه‌ته كامیان براوهئهبن و سه‌ر ئه‌كه‌ون بۆ قۆناغی داهاتوو ،.........
ڤالانسیا - پاریس سانجێرمان
براوه و پێكهاته‌ی بێ كێشه‌ی هه‌بێت و راهێنه‌ری به‌توانا بێت پاریس سانجێرمانه پێم وایه پاریس سانجێرمان براوه ئه‌بێت سه‌ر ئه‌كه‌وێت بۆقۆناغی داهاتوو پێكهاته‌ی به‌هێزی هه‌یه له‌سه‌رجه‌م باله‌كان راهێنه‌رێكی به‌تواناو ئه‌زموون كاری هه‌یه . به‌لام یانه ئیسپانیه‌كه پێم وانیه تیپێكی بێزاركهربن بۆ سه‌ر كارلۆ ئه‌نشلۆتی ..................
پۆرتۆ - مه‌له‌گا
یاریه‌كی جوان ئه‌بێت . پۆرتۆ و مه‌له‌گا لایه‌نی تهكتیتكی به‌هێزیان هه‌یه . پۆرتۆش هه‌میشه یانه‌یه‌كی به‌هێز بووه له‌یاریگای خۆی ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر یانهزلهێزهكانیش ژماره‌یه‌كی قورس بووه بۆیه پۆرتۆ تاراده‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی قورسه بۆ مه‌له‌گا .............
شوان عه‌زیز
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.