CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 36 میوان

كێ میدیاكاری وه‌رزشیه‌ ئه‌ممانه‌ی سوود مه‌ند بوون وه‌ك كارتێك به‌كاردێنن وه‌یان ؟؟؟

شوان عه‌زیز: سلاو رێز و تایبه‌تیم بۆ ئه‌و میدیاكارانه‌ی به‌تواناو له‌پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریدان و به‌رێسا و به‌رێچكه‌ی  كاری رۆژنامه‌وانیدا ئه‌رۆن جێی رێزن ......
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم به‌نده‌ باسی لێوه‌ بكات كاری رۆژنامه‌وانی وه‌رزشیه‌ كه‌ میدیاكارانی وه‌رزشی له‌چوار چێوه‌ی راگه‌یاندنی وه‌رزشی كاری لێوه‌ی ئه‌كه‌ن . وه‌ك له‌سه‌ره‌تا باسم كرد رێزم بۆ به‌شێكیان كاری باش و له‌پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریدان كاری رۆژنامه‌وانیان وه‌ك كارتێك به‌كار نه‌هێناوه‌ له‌پێناو سوود مه‌ند بوون .
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت باسی لێوه‌ی بكه‌م كێ میدیاكاری وه‌رزشیه‌ جێی خۆشحالیه‌ له‌كوردستان میدیای وه‌رزشی بینراو و بیستراو میدیای ئه‌لكترۆنی و خوێنراو به‌شێوه‌ی خێرا به‌رچاویه‌كی خێرا به‌خۆوه‌ی بینیوه‌ . به‌و ده‌زگاوه‌رزشیانه‌ ئه‌لێین ماندوون نه‌بن . ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه‌ ئه‌وه‌یه‌ میدیاكاری وه‌رزشی كاتێك به‌روویه‌كی ناشیرن ئه بینرێت له‌چه‌ند خالێكدا من خۆم و هاورێیانیشم هه‌میشه‌ باسی لێوه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ رۆژه‌ك نه‌یه‌ت ناومان له‌كتێبی گێنس تۆمار بكرێت به‌وه‌ی ریكۆردمان شكاند له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كان .  یاریه‌كان له‌كه‌ناله‌ كانی وه‌رزشی وه‌ك جه‌زیره‌ و كه‌ناله‌كانی ئه‌وروپا بره‌ پاره‌یه‌كی خه‌یالی سه‌رف ئه‌كرێت بۆ ئه‌و ستافه‌ی كاری گواستنه‌وه‌ی لۆ ئه‌كات لێره‌ یاریه‌كان به‌سپۆنسه‌ری چێشتخانه‌ و ئوتوی هه‌لم و سه‌رتاشخانه‌ و شاری ....... ئه‌گوازرێته‌وه‌ دیمه‌نێكی ناشیرن و دووره‌ له‌كاری رۆژنامه‌وانی و لادانه‌ له‌كاری رۆژنامه‌وانی ،  رۆژنامه‌گه‌ری به‌زۆر ئه‌ممانی نه‌هێناوه‌ كاری تێدابكه‌ن وادیاره‌ ئه‌یانه‌وێت كاری رۆژنامه‌وانی وه‌ك پیشه‌ وه‌رگرن هه‌میشه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان تێدا سوود مه‌ندبن بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی بكرێت كه كاتێك یاریه‌كان ئه‌گوازنه‌وه‌  .
خالێكی تر بابه‌س بێت ئه‌وه‌نده‌ پیادا هه‌ڵگوتن به‌سه‌ر به‌رپرسانی وه‌رزشی ئێمه‌ نالێین كاری باشیان نه‌كردوه‌ له‌كاری باش ده‌ست خۆشیان لێ بكه‌ن و له‌كاری خراپ مه‌بن به‌به‌رگریكاریان و به‌رنامه‌و راپۆرتیان بۆ ئاماده‌ ئه‌كه‌ن و كاره‌ باش و خراپ تێكه‌لاو ئه‌كه‌ن ئه‌بن به‌پارێزه‌ر له‌پێناو شیرن بوون و له‌پێناو سه‌رف كردنی برێك پاره‌ و له‌پێناو گه‌شته‌ سه‌فه‌رێك . ئاراسته‌ی كاركردنتان به‌م شێوازه‌ وێرای ئه‌وه‌ی دوره‌ له‌كاری رۆژنامه‌وانی خۆتان به‌زۆر به‌كاری رۆژنامه‌وانی وه‌رزشیدا شۆركردوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی پێویستی به‌ئێوه‌ نیه‌ هه‌میشه‌ له‌شان و بالی به‌رپرسانی وه‌رزشی دابن له‌پێناو سوودمه‌ند بوون . ئه‌گه‌ر نا خێره‌ بۆچی به‌رنامه‌یه‌كتان نه‌كرد له‌سه‌ر ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان ئایا ئه‌ممان بێ كه‌م و كورتین و بێ هه‌له‌ن كه‌كاكی به‌ناو میدیاكار باسی لێوه‌ ناكات وه‌یان نانه‌كه‌ لێره‌دا بۆچی كاكم خۆی نانبراو بكات كه‌م و كورتی و گه‌نده‌لی چی تا پاره‌ و گه‌شته‌ سه‌فه‌ر هه‌بێت بۆچی له‌خۆمانی تێك بده‌ین ئه‌ممه‌ یه‌ به‌ناو میدیاكاری وه‌رزشی له‌سه‌ر ئه‌روات له‌بری په‌یره‌و كردنی رێسا جوانه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانیی .......
دلنیایی ئه‌م به‌رێزانه‌ ئه‌كه‌مه‌وه‌ كه‌به‌م رێچكه‌یه‌ ئه‌رۆن هه‌وادارتان ته‌نها له‌په‌نجه‌ی ده‌ست زیاتر نیه‌ و له‌به‌رده‌م هه‌واداری وه‌رزشی روویه‌كی ناشیرنن .
له‌كۆتادا چه‌ند پێشنیارێك ئه‌خه‌ممه‌ روو
یاریه‌كان بگوازرێنه‌وه‌ به‌زمانێكی رۆژنامه‌وانی پیرۆزیه‌كانی كاری رۆژنامه‌گه‌ری بپارێزرێت و مافی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بدرێت تائێستا هیچ كه‌نالێك نه‌مبیستوه‌ له‌یاریه‌كان بلێت ئه‌م یاریه‌ له‌كه‌نالی جه‌زیره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ ته‌نها دروشمیان چێشتخانه‌ی فلان سوپاس لۆ ناردنی نانێكی باش . سوپاس لۆ سه‌رتاشخانه‌ی فلان ستایلێكی جوانی بۆ ئێمه‌ داناوه‌ به‌رله‌هاتنمان بۆتی ڤی سوپاس بۆ ئوتو هه‌لمی فلان جله‌كانیان باش لۆمانی ئوتو كردوه‌ كاكه‌گیان به‌خه‌به‌ر وه‌رنه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ 2012 به‌ره‌و 2013 ئه‌رۆین له‌جیهان له‌چ شوێنێك كاری رۆژنامه‌وانی به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌روات به‌رێوه‌ بۆچی ته‌نها ره‌چاوی باری ماددی بكه‌ین ئه‌ی رۆژنامه‌نووسیمان له‌پای چی یه‌ ئه‌ی نابێت راستگۆبین له‌گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان وه‌ك خۆیی ئه‌ی راستگۆیی بنه‌مایه‌كی كاری رۆژنامه‌وانی نیه‌ به‌داخه‌وه‌ ....................
رێزم بۆ به‌شێكیان به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمار ئه‌كرێت ئه‌ممان له‌پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریدان ماندوو بونیان لێ ئه‌خوازین ...... شوان عه‌زیز
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.">ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.