CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 57 میوان

پیرۆزە لەھەولێر پیرۆزە لەھەرێمی کوردستان

بەناوی دەستەی راگەیاندنی یانەی وەرزشی سلێمانیەوە پیرۆزبایی لەیانەی ھەولێری پاڵەوانی عێراق دەکەین بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی دووەمی پاڵەوانێتی جامی یەکێتی ئاسیا.

ھەرچەندە ھیوامان دەخواست یانەی ھەولێر ببێتە پاڵەوان و نازناوەکە دەستەبەربکات ، بەڵام گەیشتن بەیاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکی وەھا مەزن و بەڕێوەچونی یاریەکە لەسەر خاکی پایتەختی ھەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی لەسەر یاریگای فرانسۆ ھەریری دەستکەوتێکی گەورەیەو ھەمووان شانازی پێوە دەکەین.

ئومێدەکەین لەساڵانی داھاتوو جامی پاڵەوانێتیەکە ببێتە پشکی یانەیەکی کوردستان و یانەی ھەولێریش بەردەوام بێت لەبەرەوپێشچونی زیاتر.

دەستەی راگەیاندنی یانەی وەرزشی سلێمانی
٣/١١/٢٠١٢