CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 35 میوان

تەندروستی و ژیان

چاوپشیله‌ و ده‌نگ قه‌ڵه‌ڕه‌ش له‌ هۆڵی نیاندرتال پێشکه‌ش ده‌کرێت

لەژێر چاودێرى د. شەماڵ حەوێزى "گروپى دۆق شارتەر و هاوکار گروپ" لە دووەم تا چوارەم رۆژى جەژن لەهەموو سەرەکاتژمێرەکانى (10،9،8،7) ى ئێوارە لەنێو هۆڵى نیاندەرتاڵى گالەرى شانەدەر شانۆگەرى (چاوپشیلە و دەنگ قەڵەرەش) پێشکەش دەکرێت.


لەبارەى پرۆژەکەوە (هاوکار رسکن) بەرێوەبەرى گشتى هاوکار گروپ وتى:  شانۆیى (چاوپشیلە و دەنگ قەڵەرەش) لەلایەن گروپى دۆق شارتەر بە هاوبەشى (هاوکار گروپ) و لە دەرهێنانى (هۆگر ئەحمەد) تایبەت بۆ منداڵانى هەولێر و میوانانى لە رۆژانى جەژن  نمایش دەکرێت.  هەروەها (هۆگر ئەحمەد) دەرهێنەرى شانۆگەرییەکە لەبارەى بەشداربووانى نمایشەکە وتى: هەڵبەت رۆڵى سەرەکى شانۆکە لەلایەن (کاژوان کەریم و هەکار حەسەن) و 10 ئەکتەرى کچ و کورى تر دەبینرێت. کە تەواوى ئەکتەرەکان منداڵن. (شێرزاد رەسول فقێ) وەک سەرپەرشتیارى بەرهەم و  هەر یەک لە (عەبدولوەهاب شوانى و محمود ئەحمەد و عەلى کەریم) نووسین و رووناکى ئەم شانۆیەیان کردووە. بەرێوەبەرى شانۆش(هێمن فاروق) و هەردوو ژەنیار (تواناى خاڵە حەمرین و ئاڵان سابیر) بە زیندى موزیک دەژەنن. دەرهێنەر، ئاماژەى بە نمایش سەرى ساڵى 2011 کرد و کە لەم شەوەدا نمایشى ئاهەنگى سەرى ساڵ پێشکەش دەکەن.

پۆستەر و دەلیلى شانۆکە و پۆستەر و دەلیلى شانۆکە