گریانی منداڵ بەسودە
- زياتر
-
04 ت یەکەم 2013
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 02 تەمموز 2015 07:55
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 04 تشرینی یەکەم 2013 07:35
- نوسراوە لە لایەن تەلار حەمە سەعید
نوێترین لێکۆڵینەوەی زانستی کە ژمارەیەک زانای ئوستورالی ئەنجامیانداوە، ئەوەی ئاشکراکردوە، کە هاوارکردن و گریانی منداڵ هیچ زیانێکی تەندروستی نیە بۆیان و بە پێچەوانەوە سودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی گۆشەگیری.
ئەو لێکۆلێنەوەیە ئەوەشی خستوەتەڕو، کاتێک منداڵ دەست دەکات بەهاوارکردن و گریان زۆرێک پێیانوایە ئەوە زیانی دەبێت بۆیان، بەڵام بە پێچەوانەوە هیچ زیانێکی نیە و بەڵکو سودیشی هەیە بۆ کەمکردنەوەی گۆشەگیری لەو منداڵانەدا.
بە پێی دەرەنجامی لێکۆلێنەوەکە، کاتیک منداڵ پیش کاتی خەوتن بۆ ماوەی 5 تا 15 خولەک هاوار دەکات و دەگری، ئەوا پیوسیتە دایکان و باوکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لێیان دروبکەونەوە تاوەکو خۆیان هێمن دەبنەوە و دواتریش بەشێوەیەکی زۆر باش خەویان لێ دەکەوێت.
لێکۆلێنەوەکە باسلەوەش دەکات، کە حاڵەتی 326 منداڵیان تۆمارکردوە کە کێشەی کەم خەویان هەیە بەتایبەت لە تەمەنی 7 مانگی تا 6 ساڵانە، دەکەوت ئەو دایکانەی ئەو رێگەیە سەرەوە بەکار دەهێن، منداڵەکانیان بەشێوەیەکی هێمنتر و ئارامتر دەخەون بەبەراورد بەو دایکانەی بە رێگەی دیکە منداڵەکانیان هێور دەکەنەوە.