كاتێك کە هاوڕێی سەر کارەکەت بێزارت دەکات بیرکردنەوەکانت چۆنن؟
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Abdulla Tofiq
ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ڕاهێنه‌ری ده‌روونی/سوید
ئایا کێشه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی سه‌ر کاره‌که‌ت یان به‌رپرسی کاره‌که‌ت؟ شتێك که تۆ بێزار بکات یان وزه‌یه‌کی زۆرت لێببات؟ یان شتێك لێی تێنه‌گه‌یت که بۆچی به‌و شێوه‌یه بێت؟
له‌و بڕوایه‌دام هه‌موومان ڕووبه‌ڕووی یه‌کێك له‌م کێشانه ئه‌بینه‌وه، به‌ڵام ته‌کنیکێکی ئاسان هه‌یه که یارمه‌تیت ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بێزاری و توڕهبووونه ڕزگارت ببێت.
به‌م شێوه‌یه بکه:
- باشترین کردار لێره‌دا ئه‌وه‌یه که بگه‌ڕێیت به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا که له‌یه‌ك ئه‌چن له نێوان تۆ‌و که‌سه‌که‌ی تردا نه‌ك ئه‌و شتانه‌ی که جیاوازن.
- بیربکه‌ره‌وه له‌وه‌ی که ئێوه هه‌ردووکتان مرۆڤن، هه‌ردووکتان له یه‌ك وڵات‌دا ئه‌ژین، له یه‌ك شاردا، له‌یه‌ك کاتدا له‌سه‌ر زه‌وین، وه هه‌ردووکتان له‌یه‌ك کارگه/ فه‌رمانگه یان له یه‌ك شوێندا کارده‌که‌ن بۆ هه‌مان ئامانجیش. هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی سه‌د میلیارد مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ژیاوه و ئێستا ته‌نها 10% ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژی، ئێوه ئه‌و هه‌موو له یهکچوونهتان هه‌یه. ئێوه به‌هه‌مان زمان قسه ئه‌که‌ن، هه‌ردووکتان ئه‌تانه‌وێت دڵتان خۆشبێت، ئێوه هه‌ردووکتان سه‌رکه‌وتن و شکستان به‌سه‌رهاتووه، هه‌روه‌ها دوچاری خه‌م و خۆشی بوون له ژیانتاندا. هه‌ردووکتان مناڵبوون، له‌وانه‌یه ئێستا ئێوه هه‌ردووکتان مناڵتان هه‌بێت، له‌وانه‌یه هه‌ردووکتان پێتان خۆشبێت که کاره‌که‌تان سترێسی که‌م بێت و ژیانی ده‌ره‌وه‌ی کارکردنتان به‌خۆشی به‌سه‌ربه‌رن. له‌وانه‌یه هه‌ردووکتان حه‌زتان له‌هه‌مان مۆسیك و گۆرانی بێت و هه‌مان فلیمتان به‌لاوه خۆشبێت و هه‌ردووکتان ڕقتان له ناهه‌قی بێت.
- به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شوێن لهیهکچوونهکانتاندا بگه‌ڕێن زۆر شتی تر هه‌یه که من نهم نوسیوه، که بۆتان ئاسانتر ئه‌بێت بگه‌نه ته‌بای و یه‌کترتان قبوڵبێت که ئه‌گه‌ر هه‌ندێ شتتان له‌یه‌ك نه‌چێت.
- ئه‌وه‌ی که تۆ زۆرترین بیری لێ ئه‌که‌یته‌وه زۆرتر ڕووده‌دات، بۆیه ئه‌بێت بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که چ شتێك یه‌کتان ئه‌خات نه‌ك له‌یه‌کتان جیا بکاته‌وه.
- لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌وه نیه که ئیتر تۆ ئه‌بێت حه‌ز له هه‌مووشتێك بکه‌یت که ئه‌و ئه‌یکات، به‌ڵام ئاسانتر ئه‌بێت که خۆت بخه‌یته باری ئه‌و کهسهیترهوه و بزانیت که زۆرشتتان هه‌یه له‌یه‌ك ئه‌چێت. به‌هه‌مان شێوه‌ش تۆ واز له‌و سه‌رئێشه‌و بیرکردنه‌وه خراپانه ئه‌هێنیت که هه‌میشه به‌بینینی ئه‌و یان قسه‌کردنی که‌سه‌که په‌ست و بێزار ببیت.
تۆ ئه‌توانیت له‌باتی به‌فیڕۆدانی ئه‌و هه‌موو وزه‌یه بۆ ئه‌و ناته‌باییانه، وزه‌کانت به‌کار بهێنی بۆ شتێك که دڵت خۆش بکات.
سه‌رکه‌وتوبن
www.warzshidaruni.com