CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 47 میوان

بەرنامەیەکی دەروونی بۆ خەوێکی باش و بە کواڵیتێ

ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

بەرنامەیەکی دەروونی تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە خەویان باش نیە و تێر خەو نابن.

بێگوومان خەوێکی باش کاریگەریگەریەکی ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، وە بەپێچەوانەشەوە کەمخەوی یان بێخەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەو دەروون بەجێدەهێڵێت.

ئەگەر مرۆڤ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە سەر کەمخەوی و خراپبوونی خەوی بەردەوامبوو ئەوە نیشانەیەکی خراپە و نابێ پشتگوێ بخرێت. هەربۆیە ئەم بەرنامە دەروونیە کە لە پێنج خولەك کەمترە دەتوانێ گۆڕانی باش لە تۆدا دروست بکات و جێگیرت بکاتەوە، بەمەرجێ بۆ ماوەیەکی باش بەردەوامی لە گوێگرتنی بە شەودا، وە بەتایبەتیش کاتێك کە تۆ دەزانی وەختی ئەوە هاتووە کە بخەوی. بەڵام دەبێ کەمێ ئارامبگری، ئەگەر بەیەكجار وەرت نەگرت ئەوا چەند جارێکیتریش بەردەوامبە لە شەوانی داهاتوودا. ئەم لینکەی خوارەوە بکەرەوە

https://www.youtube.com/watch?v=RfXYmsyIyog

سەرکەوتوبن

https://www.facebook.com/abdullatawfik/
www.warzshidaruni.com