مانەوەی سووراوی لێوەکانت بۆ کاتێکی درێژخایەن
- زياتر
-
06 ک یەکەم 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 06 کانونی یەکەم 2011 15:39
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
سووراوی لێو یەکێکە لەم شتە گرنگانەی کە ئافرەت بەردەوام لە جانتاکانیان لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن و ناتوانن دەستی لێهەڵگرن، بەڵام مانەوەی ئەم سووراوە بۆ کاتێکی درێژخایەن کێشەیەکە زۆربەی ئافرەتان ڕووبەڕووی دەبنەوە، بۆیە بۆ ئەوەی سووراوی لێوەکانت بۆ کاتێکی درێژخایەن بمینێتەوە هەوڵ بدە ئەم ڕێنماییە جێبەجێ بکەیت :
- بە قەلەمێک لێواری لێوەکانت نیشان بکە
- لێوەکانت بە فڵچەیەکی زۆر نەرم سوور بکە
- دوای سوورکردنی لێوەکانت پۆدرەیەکی زۆر کەمی لێبدە لە بەر ئەوەی ئەم پۆدرەیە وا دەکات سووراوەکە زوو ووشک بێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەنیش بمێنێتەوە.
خانمەکەم : مارکەی بەناوبانگی سووراو ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ مانەوەی لەسەر لێوەکانت بۆیە هەوڵ بدە مارکەیەکی باش بکڕێت تا لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە نەتیجەیەکی باش بەدەست بێنیت.