CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 138 میوان

ڕاپۆرتی ته‌كنه‌لۆژی،داهاتووى ئینته‌رنێت به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌نگاو ده‌نێت،ئه‌مریكا له‌هه‌وڵى كپ كردنی ئازادییه‌كانه‌

ڕاپۆرتی ته‌كنه‌لۆژی

داهاتووى ئینته‌رنێت به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌نگاو ده‌نێت !تۆش ئینته‌رنێـت بپارێزه‌ خۆپیشاندانى ئه‌لیكترۆنى ساز ده‌كرێت!

جارێكى تر حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌هه‌وڵى به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى ئازادییه‌كانى ئینته‌رنێت دایه‌ و ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر زۆرێك له‌ لایه‌نه‌كانى ئینته‌رنێت دابگرێـت و به‌ ووته‌ى خۆیشى مه‌به‌ستى یارمه‌تى دانى خه‌ڵكى به‌هره‌مه‌نده‌ و رِێگریكردنه‌ له‌ چه‌ته‌كان(هاككه‌ره‌كان)ى ئینته‌رنێت.

له‌چه‌ند رِۆژى رِابردوودا حكومه‌تى ئه‌مریكى پرِۆه‌ یاسایه‌كى به‌ناوى SOPA پێشكه‌شى كۆنگرێس كرد بۆ ئه‌وه‌ى رِه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بنوێنن و بخرێته‌ بوارى جیبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش نه‌هێشتنى هه‌موو شتێكى خۆرِاییه‌ له‌سه‌ر هێڵى ئینته‌رنێت.

 

یاسایه‌ SOPA چیه‌ ؟

ووشه‌ى SOPA كورتكراوه‌ى ووشه‌ى (Stop Online Piracy Act) ه‌یه‌و به‌ماناى رِاگرتنى كارى چه‌ته‌كان(هاككه‌ره‌كان)ه‌ له‌ رِێگه‌ى یاساوه‌ یاخود (یاساى دژایه‌تى كردنى هاككه‌ره‌كان له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت)، به‌ ووته‌ى به‌رپرسانى ئه‌مریكیش مه‌به‌ستیان له‌ ده‌ركردنى ئه‌م یاسایه‌ پارێزگارى كردنى له‌ داهێنانه‌ فیكری و مافه‌ كه‌سیه‌كانه‌ له‌ رِێَگاى یاساوه‌ ئه‌ویش به‌ بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ى هیچ شتێكى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ سه‌ر تۆرى ئینته‌رنێت به‌ شێوه‌ى به‌ خۆرایى.

گه‌ر بێت و ئه‌م یاسایه‌ بخرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ، ئه‌وا ئینته‌رنێت هیچ مانایه‌كى نامێنێت، چونكه‌ هیچ ماڵپه‌رێك بۆى نیه‌ وێنه‌ یان گرته‌ى ڤیدیۆیى یان كتێب یاخود هه‌ر شتێكى تر بێ پرسى خاوه‌نه‌كه‌ى بڵاو بكاته‌وه‌، بێگومان كردنى ئه‌و كاره‌ش ئه‌سته‌مه‌ ، وه‌ئه‌گه‌ر SOPA بوو به‌ یاسا، ئه‌وا هه‌موو ماڵپه‌ركان ناچار ده‌كرێن كه‌ رِووبه‌روى دادگاى بكرێنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كاته‌ شتێك نامێنێته‌وه‌ له‌ ئینته‌رنێت كه‌ خۆرایى بێت و یاخود پرسى خاوه‌نه‌كه‌ى كرابێت.

جگه‌ له‌وه‌ ، به‌ ووته‌ى ئه‌وان SOPA هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نیه‌ كه‌ ئامانجى پاراستى فكره‌ كه‌سیه‌كان بێت ، به‌ڵكو ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌ هیچ كه‌سێك بۆی نیه‌ ڤیدیۆ یان وێنه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كانى یوتوب و فه‌یسبووك بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر چركه‌یه‌كیش بێت به‌مه‌رجێك گه‌ر ئه‌م ڤیدیۆییه‌ى له‌ فلم یان كارتۆن یان رۆِژنامه‌یه‌ك وه‌بگرێت ، ونكه‌ به‌ ووته‌ى ئه‌وان ئه‌مه‌ش پێشێلكردنى یاسایه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا دوێنێ چوار شه‌ممه‌ خۆپیشاندانێكى ئه‌لیكترۆنى به‌ به‌شداى ده‌یان هه‌زار ماڵپه‌رى جیهانى به‌رێوه‌چوو له‌سه‌رووى هه‌موشیانه‌وه‌ گۆگڵ و ویك پیدیا و گۆددادى و ...بوو.

كێ زه‌ره‌ره‌‌مه‌ند ده‌بێت له‌ كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌م یاسایه‌ ؟

كێشه‌ى ئه‌م یاسایه‌ له‌وه‌دایه‌ گه‌ر بێت و جێبه‌جێبكرێت ، ئه‌و هه‌ر به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێتى ئه‌مریكا نیه‌ كه‌ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ، به‌ڵكو له‌ ته‌واوى جیهان به‌ كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماڵپه‌ره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان زۆربه‌یان له‌ ئه‌مریكان وه‌كو گۆگڵ و یاهو فه‌یسبووك و تویته‌ر مایكرۆسۆفت و ...

 

كێ بوون ئه‌وانه‌ى خۆپیشاندانى ئه‌لیكترۆنیان سازكرد؟

دوێنێ ده‌یان هه‌زار ماڵپه‌رى ئه‌لیكترۆنى كه‌ پێشتر رِێكه‌وتوبن له‌سه‌ر خۆپیشاندانى ئه‌لیكترۆنى له‌ رۆژى چوارشه‌ه‌مه‌ 18/1/2012 هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان رِاگه‌یاند و بۆماوه‌ى 8 كاتژمێر وێنه‌یه‌كى ره‌ش یاخود خزمه‌تگوزاریه‌كانیان داخست و وه‌ ویكپیدیا كه‌ گه‌وره‌ترین مه‌وسوعه‌ى به‌خۆرایى زانیه‌وله‌سه‌ر تۆرى ئینته‌رنێت ، بۆماوه‌ى 24 كاتژمێر ته‌واوى خزمه‌تگوزاریه‌كانى راگرت به‌رامبه‌ر به‌ جێبه‌جێكردنى یاساى SOPA، به‌ناوبانگرتین ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ى كه‌ له‌ خۆپیشاندانى ئه‌لیكترۆنى به‌شداریان كرد :

1: ماڵپه‌رى گۆگڵ : گه‌وره‌ترین و یه‌كه‌مین ماڵپه‌ره‌ له‌ سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت

2- ویكپدیا : گه‌وره‌تین مه‌وسوعه‌ى زانیاریه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ى خۆرایى خزمه‌تگوزاریه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات

3-ۆرد پرێس : یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ر كه‌ پاشگر(دومه‌ین)ى ئینته‌رنێت به‌ خۆرایى پێكه‌ش ده‌كات وه‌كو دروست كردنى ماڵپه‌رى كه‌سى .

4-توم بلر: تۆرێكى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ى پۆسته‌كان و وه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانى به‌ خۆراییه‌

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كانى وایرد و ریددت و گۆدادى و هه‌زارانى تر ...له‌هه‌مان كاتدا تا ئێستاش ئه‌م خۆپیشاندانه‌ به‌رده‌وامه‌ و هه‌موو خاوه‌ن ماڵپه‌رێك ده‌توانێت به‌شداربێت له‌ ده‌نگدان دژ به‌م یاسایه‌ له‌ رێگه‌ى خۆتۆماركردن له‌م ماڵپه‌ره‌ (http://sopastrike.com/)

 

ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكى چى ده‌ڵێت له‌م باره‌یه‌وه‌ ؟

هرچه‌نده‌ حكومه‌تى ئه‌مریكا تا ئێستا به‌فه‌رمى ره‌ت كردنه‌وه‌ى ئه‌م یاسایه‌ى رِانه‌گه‌یاندوه‌ ، به‌ڵام پاش ئه‌م خۆپیشاندانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ ، Darrel Issa ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌مریكا له‌ لێدوانیكى رِۆژنامه‌وانیدا ووتى : ئه‌نجومه‌نى پیران ئه‌م یاسایه‌ى ره‌ت كردۆته‌وه‌ ، چونكه‌ نه‌یتوانى ده‌نگى ته‌واو به‌ ده‌ست بهێنێت بۆ خستنه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ . له‌به‌رامبه‌ردا یاسایه‌كى نوێى ده‌ركردوه‌ به‌ ناوى PIPA كه‌ كورتكراوه‌ى ووشه‌ى (Protect IP Act)به‌لام ئه‌میش هه‌مان كارى SOPA یه‌ به‌س به‌ ناوێكى جیاوازتر .

خاوه‌نى فه‌یسبووك چى ده‌لێت ده‌رباره‌ى ئه‌م یاسایه‌ ؟

ئه‌مرِۆ پێنج شممه‌ مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نى فه‌یسبووك له‌په‌ره‌ى تایبه‌تى خۆى ده‌رباره‌ى ئه‌م یاسایه‌ نوسیویه‌تى : ئینته‌رنێت به‌هێزترین ئامرازه‌ كه‌ بتوانین جیهانێكى كراوه‌ى پێ دروست بكه‌ین و په‌یوه‌ندى به‌یه‌كه‌وه‌ بكه‌ین .

له‌ به‌شێكى ترى ووته‌كانیدا ده‌لێت : ئێمه‌ وه‌كو فه‌یسبووك به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژى یاساكانى (PIPA ) و (SOPA) ین ،وه‌ رِووبه‌رى هه‌ر یاسایه‌كیش ده‌بینه‌وه‌ كه‌ له‌ دژى ئینته‌رنێت بێت.

له‌ كۆتایشدا زانیاری ده‌رباره‌ی ووشه‌ی ئینته‌رنێت و مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بخوێنه‌وه‌

ووشه‌ى ئینته‌رنێت واتا تۆرِى گه‌یاندن له‌ كۆمپیوته‌رێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكى تر یان له‌ كۆمه‌ڵه‌ كۆمپیوته‌رێكه‌وه‌ بۆ چه‌ندان كۆمه‌ڵه‌ى تر و به‌واتایه‌كى تر په‌یوه‌ندى كردن له‌ شوێنى خۆته‌وه‌ به‌ته‌واوى جیهان.

به‌پێى راگه‌یاندنى په‌یمانگاكانى تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئینه‌رنێت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رِیژه‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت له‌م ساڵانه‌ى داویدا به‌ رِێژه‌ى 100% زیادى كردوه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئاستى پێشكه‌وتن و تێگه‌یشتنى خه‌ڵك بۆ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ گۆرِاوه‌.

بیرۆكه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى دروست كردنى ئینته‌رنێت له‌سه‌ره‌تادا بیرۆكه‌یه‌كى سه‌ربازى بوه‌ و به‌مه‌بستى جه‌نگ به‌كارهاتوه‌ له‌ لایه‌ن روسیا و ئه‌مریكا به‌ڵام وه‌كو دیاره‌ ئێستا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ په‌ره‌ى سه‌ندوه‌ و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێكى جیاواز له‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌كارى ده‌هێنن چ له‌ بوارى بازرگانى یان هه‌واڵى یان ...بگره‌ هه‌موو تاكێكى جیهان گه‌ر ئاره‌زوو بكات ئه‌وا ده‌توانێت به‌كارى بهێنێت.

ئێستاش هه‌ندێك كه‌س واى بۆده‌چن كه‌ كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ته‌نها یه‌ك شتن ، به‌ڵام له‌راستیدا دوو جیهانى ته‌واو لێك جیاواز و گه‌وره‌ترین جیاوازیش ناتوانى به‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌و بێ بوونى ئینته‌رنێت په‌یوه‌ندى به‌ جیهانه‌وه‌ بكه‌یت.

بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌ ساڵی 1957 یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌تى جاران UDSSR یه‌كه‌م مانگى ده‌ستكردى به‌ناوى SPUTNIK هه‌ڵدایه‌ بۆشایى ئاسمان كه‌ ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكى سه‌ربازى بوو له‌وكاته‌دا ، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌بوو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ڵسا دامه‌زراوه‌یه‌كى دروستكرد به‌ناوى ئاژانسى پرۆژه‌ى لیكۆڵینه‌وه‌ى په‌ره‌سه‌ندوو Advanced Research Project Agency كورتكراوه‌ى ئه‌م ئاژانسه‌ش برتیه‌ له‌ (ARPA) كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ، كارى ئه‌م ئاژانسه‌ش ئالوگۆركردنى په‌یامه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان بوو.

 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی : ئه‌ندام عومه‌ر

كۆلیژی زانست / كۆمپیوته‌ر

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

 

سه‌رچاوه‌:

ماڵپه‌ره‌كانی :

Aitnews

Sopastrike

Google

Wikipedia

Wired

Teedoz

Reddit