وریابە ئایفۆنەکەت نەتسوتێنێ!
- زياتر
-
05 ک یەکەم 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 05 کانونی یەکەم 2011 19:12
- نوسراوە لە لایەن کورد ئای تی گروپ
لێکۆڵینەوە لەسەر ئاگرکەوتنەوە لە مۆبایلێکی ئایفۆن لە نێو فڕۆکەیەکی ئوسترالیاییدا
بەرپرسە ئاسایش پارێزەکانی فڕینی ئوسترالیا خەریکی لیکۆڵینەوەن لەسەر گڕ گرتنی مۆبایلی ئایفۆنی یەکێک لە سەرنشینەکانی فڕۆکەیەکی گەشتی ئاسمانی ئەو وڵاتە.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای"Regional Express" بۆ گواستنەوەی ناوخۆیی وتی: "ڕۆژی هەینی دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە شاری سیدنی، ئایفۆنەکە سور بوەتەوە و دوکەڵێ لێ بەرز بووەتەوە."
هەروەها بەرپرسەکان ڕایان گەیاندووە کە ئەوان لە چوارچێوەی پشکنینەکاندا پەیوەندی دەکەن بە ئەپڵەوە .
سەرچاوەکەک بەناوی دەسەڵاتی گواستنەوەی ئاسایش پارێز بە ئاژانسی فرانس پرێس وتی: " کە هیچ پێشینەیەکی وایان نەبووە کە ئایفۆنێک لە خۆوە گڕ بگرێت، هەرچۆنێک بێ ئایفۆنەکەمان لایە و لەو پێوەندییەدا هەموو پشکنینیکی پێویستی بۆ دەکەین.
سەرچاوە bbc
کورد ئای تی گروپ