کۆبەندی کۆییان
- زياتر
-
09 ئایار 2017
- دواین نوێکردنەوە سێ شەممە, 09 ئایار 2017 12:14
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 09 ئایار 2017 12:14
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
- ·
وه‌ستانێک به‌ده‌م ماڕشی کۆیهکهم.
- ·به‌شداری جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ شانۆ پێکه‌وه گه‌شتێک به‌ناو گۆرانیه‌کانی تیپی باواجی کۆیه ( له‌گه‌ڵ ژه‌نیار و به‌هره‌مه‌ندان ).
- ·کۆنسێرتی دهنگسۆزی هونه‌رمه‌ندان به‌سه‌رپه‌رشتی ژه‌نیار سه‌روه‌ت کۆیی.
- ·کۆوێنه‌ی یادگاری ئاماده‌بووان.
- ·پشووی نان خواردن.
- ·سه‌مای منداڵان، تکایه منداڵه‌کان به‌شداری پێبکه‌ن.
- ·کۆپرسی .. به‌رنامه‌ی پرسیار و وه‌ڵامی گشتی یه (کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار، هیوا حه‌لاق، نادیه کۆیی).
- ·به‌رنامه‌ی مایکی به‌هره‌مه‌ندان ته‌رخانه بۆ ده‌رخستنی توانسته‌کان.
- ·هه‌ڵپه‌ڕکێ .. شایی تکایه بێ جیابوونه‌وه یه‌کڕیزی شایی بکه‌ن، له‌دوو تاو ( سێ پێ ی و چه‌په‌یی ).
- ·کۆمیدی شۆ له‌به‌هره‌ی مه‌لا فاروق.
- ·گه‌شتێک به‌ناو گۆرانیهکانیه کوردیه‌کان.
- ·هه‌ڵپه‌ڕکێ، شایی تکایه بێ جیابوونه‌وه یه‌کڕیزی شایی بکه‌ن، له‌دوو تاو ( سێ پێ ی و چه‌په‌یی ).
- ·بڕگه‌ی به‌ختی خێزان.
.. پێشگۆی کۆبه‌ند..
دکتۆر شێروان:
کۆیهکهم
شاری کۆیه نیشتمانم کوانووی شیعر و هونه‌ره
پێشهڕۆی شۆڕشگێڕانم دایکی شه‌هید په‌روه‌ره
کۆیهکهم ، کۆیهکهم ، کۆیه‌ی جوان
پێشمه‌رگه‌ی سه‌رکرده‌ی پایته‌ختی کوردایه‌تی
ڕێی ڕه‌وشه‌نی کاکێشانی ئاسۆی نه‌ته‌وایه‌تی
له باکور و له باشورم له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات
تریفه‌ی سه‌رده‌ستانی تۆ گزینگی نوێ ده‌دات
نادیه کۆیی:
وراتی کۆیه خاکی نه‌وته پڕ له‌کانی گه‌وهه‌ره
مێژووداری هه‌زار ساڵه زێدی خۆمان سه‌روه‌ره
کۆیهکهم ، کۆیهکهم ، کۆیه‌ی جوان
ئه‌ی ڕه‌قیب ئه‌ی شه‌هید لهمهیدانهکهی حاجی
زه‌نگی داوه له نێوانی هه‌یبه‌سوڵتان باواجی
زانستگایه پارێزگایه خوێندنگه‌ی یه‌که‌م کچان
بۆ ئازادی ژنانی کورد له سه‌رتاپای کوردستان
ئێستاش له‌گه‌ڵ ماڕشی کۆیهکهم
فه‌رموون هه‌ستنه سه‌رپێ
.. شانۆکاری له‌کۆبه‌ندی کۆییان..
دکتۆر: کۆبه‌ندی کۆییان
نادیه: که‌ڤاڵی هه‌رمۆته
د: لافاوی کۆچ هه‌مووی بردین، چاومان له‌ڕێی نیشتمانه
ئێستا جه‌سته له‌هه‌نده‌ران به‌ڵام گیان له‌کوردستانه
به‌ڵێ گیان له‌کوردستانه
نا: شیعرهشاره کۆیهکهم هه‌رده‌م له‌بۆی ده‌چمه‌وه
هه‌تا ماوم لۆی ده‌ژیم هه‌رگیز له‌یاد ناچته‌وه
گه‌ڕه‌ک به‌گه‌ره‌ک کۆڵان و جاده
هه‌مووی بۆ ئێمه نه‌زرگه‌ی یاده
د.: له‌ناو شه‌پۆلی غوربه‌ت و زه‌ریای ئه‌و هه‌نده‌رانه،
سه‌وڵی خه‌ماوی دووری و لێکدابڕانه، جاره‌کی دی له‌کۆبه‌ندی
کۆییان، خانه‌واده کۆییه‌کان به‌هه‌ستی گه‌رمی پڕ خۆشه‌ویستی
یه‌ک ده‌گرنه‌وه لهکهڤاڵێکی وێژه‌یی و هونه‌ری.
د.: که‌ڤاڵێک له‌شیعر و ئاواز، که‌ڤاڵێک پڕ ڕه‌نگ و ههستساز، کهڤاڵیک
له‌قسه و دانیشتنی خۆش، که‌ڤاڵێک حه‌سره‌ت بڕی به‌گه‌رم و جۆش.
.
نا: فه‌رموو سه‌یریکه‌ن چه‌ند جوانه، که‌ڤاڵی زێڕینی ههرمۆتهمانه، که‌ڤاڵی پۆشاک جلوبه‌رگی ژنان و پیاوانه، جوانه شانۆی کۆبه‌ندی کۆییانه .
د.: کۆییانهیه و خۆییانه، مێوانیش سهرچاومانه.
که‌مال: ئه‌رێ پێمنارێن ئه‌وه کۆبه‌ندی کۆییانه چیه؟ ئه‌و هه‌رایه‌تان نایته‌وه؟ مارۆکهتانه خه‌رک تاقه‌تی نیه لۆ یادی حیزب و بۆنه نیشتمانیه‌کان بێت، پێمنارێن ئه‌و هه‌موو کۆییهتان له‌کێ و کو خڕکردیتهوه؟
د.: کاکه ئه‌وه کۆییه‌کانی هه‌نده‌ران فێربووین سارانه جاره‌ک کۆده‌بنه‌وه، کۆبه‌ندی کۆییان ده‌که‌ن، لهکهڤالێکی هونه‌ری و وێژه‌یی پڕ له‌شیعر و موزیک. تا ئێستا چار کۆبه‌ند کرایه له‌ئه‌ڵمانیا چنارۆک 2013، هه‌یبه‌سوڵتان 2014، حه‌مامۆک 2015، ئۆمه‌رخوچان 2016
نا: ئێستاش هه‌رمۆته ده‌که‌ین 2017 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هۆکاره‌ک کۆمان ناکاته‌وه نه‌سیاسی و نهنیشتمانی ناچار وه‌ک لایه‌نی کلتوری شارێک به‌شێوه‌یه‌کی چاوناس و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆده‌بینه‌وه.
که‌مال: ئا ئا ئا، ئێ ئێ ئێ تێگه‌یشتم، ئه‌دی ده‌زانن په‌یوه‌ندی نێوان کۆیه و سرق چیه؟ ئه‌وه کاتی خۆی کۆیی و قهرادزهیی به‌شه‌ڕهاتن کۆییه‌کان زۆریان لێدان، قهرادزهییهک بهمندارهکانی گۆتبوو: هه‌رکه‌سه‌ک هاته دوکانی داوای سرقی کرد لێیده‌ن ئه‌وه کۆییه. ئه‌وجا مه‌سه‌له‌که جیناته ده‌گوازرێته‌وه هاتیته هه‌نده‌رانیش، دونێ له‌ماره کۆییه‌کی بووم مندارهکهیان ههردهیگۆت: سرق زوپه، سرق زوپهم ده‌وێ! که تێگه‌یشتم مه‌به‌ستی سرقاوه سرقاو، ئه‌رێ ئه‌وڕۆ که‌س سرقاوی له‌گه‌ر خۆی هینایه؟ جا ئه‌گه‌ر سرقاو نه‌بی چ ده‌که‌ن؟
که‌مال: ئه‌دی ڕۆره پێمنارێن ئه‌و هه‌موو خواردنه چیه لێره ڕێزکرایه؟
د.: ئه‌وه هه‌رکه‌سه و شیوی مارێ خۆی هینایه لێره به‌گشتی پێکه‌وه ده‌یخۆین لهپشووهکی نێوان به‌رنامه‌کان، که‌سیش نایکاته په‌له‌په‌ل هه‌تا کاتی دێ ئه‌وجا به‌خۆشیه‌وه هه‌رکه‌سه و به‌شی گه‌ده‌ی خۆی ده‌خوات، یاپراغیشیان هینایه و سرقی تێدایه.
که‌مال: ڕاوه‌سته ڕاوه‌سته با شته‌کتان لۆ بگێڕمه‌وه، ده‌زانی لۆ پێیدهرێن یاپراغ؟ چونکه ژن زۆریان حه‌زلێیه، ده‌نا ئه‌گه‌ر پیاو زیاتر حه‌زیان لێبا ناوی ده‌بووه کاک پراغ، لۆیه ئێستا بوویته یـــــاپراغغغغغ. وه‌ک کابرای خۆشناو له‌کۆیه‌وه چووبۆوه خۆشناوه‌تی گۆتبووی: ئه‌ک حه‌مری ئاپراغا کۆییان نه‌مینێ، حه‌فتان لهدهمێ خۆ ده‌نێی و هوکوانیش لێده‌ده‌ی، ته‌رجومه‌ی که‌م؟ یه‌عنی پهلکهمێوی وردیان پێچایتهوه ده‌تانی حه‌فتان بخه‌یه ده‌مت و فیتهشی له‌گه‌ر لێبده‌ی. له‌وماوه‌ی نه‌وه‌که‌م هه‌رداوای یاپراغ زووپهی ده‌کرد تومهزا مه‌به‌ستی مزه‌وره بوو!
که‌مال: که‌واته ئاهه‌نگه‌کی به‌لاشه هه‌رهه‌موومان به‌که‌یفی خۆمان دێین و داده‌نیشین؟
د.: نا نا بابه شتی وا نیه، کۆبه‌نده‌که بێ پشتیوانه هیچ که‌س و حیزبه‌ک هاوکاری ناکا، به‌س ته‌نیا ئاماده‌بووانی بودجه‌که‌ی دابین ده‌که‌ن، فه‌رموون بڕۆنه لای پێشوازان ئه‌وه‌ی مایه هاوکاریه‌که‌ی ببه‌خشی، خه‌رجی زۆری هه‌یه له‌هۆڵ و پێداویستیه‌کانی موزیک.
که‌مال: ده‌نا ئه‌من وامزانی به‌خۆڕاییه! وه‌ک مزگه‌وته ده‌چیه ژوورێ و دێیه‌وه ده‌رێ. ده‌زانن کورد زۆر حه‌زی لهههرزان و به‌لاشه نازانم لۆ؟
ناد: ڕاسته وێژه‌وان و هونه‌رمه‌نده‌کان خۆبه‌خش کاره‌کانیان ده‌که‌ن لۆخاتری کۆیه‌یه کۆیه.
نا: براده‌ره‌کی خه‌رکی سلێمانیمان ده‌یگۆت: کاکه به‌س بمبه‌ن بۆ کۆبه‌ندی کۆییان کاکه هه‌لاو ههلاوهکهشتان بۆ ئه‌ڵیم.
که‌مال: جا چیه ئه‌من گۆرانیتان لۆ ده‌رێم، یان ده‌یگۆڕم لۆ شیعره‌کی پێشبڕکێ له‌گه‌ر دلشاد تاقانهکهتان، بابێته مه‌یدانێ؟
بۆنت ڕێحانه ڕه‌شه
به‌ژنت قه‌سپی سهرگوفکی
هه‌رچه‌ند جاری ده‌تبینم
حه‌زم ده‌چته ماستاوێ
د.: حه‌زده‌که‌ین میوانمان هه‌بی به‌ڵام با هه‌موو شاره‌کانیش وه‌ک کۆیه ڤیستیڤاڵی خۆیان هه‌بی هه‌موو شاره‌کان شایسته‌ن به‌سه‌دان وێژه‌وان و هونه‌رمه‌ندیان په‌روه‌رده کردیه.
که‌مال: ئه‌رێ لۆمان هه‌یه لێره باسی سیاسه‌ت بکه‌ین" به‌لێو قوچاندنهوه" بهفسکه؟
نا: شتی وانیه هه‌رکه‌سه‌ک وشه‌کی سیاسی برێ ده‌بی 10 کڕۆنی دانێ ئه‌وجا ئاگاداربن.
که‌مال: ده‌رێن قسه قسه‌ی ڕاده‌کێشی عه‌جایب! واته لۆمان نیه شایی بکه‌ین؟ جا خۆ ئه‌من هه‌ر لۆ شایی هاتییم!
د.: برا لۆت هه‌یه شایی بکه، چه‌په‌یی، سێ پێی، به‌ڵام له‌کاتی خۆی و له‌به‌رنامه‌دایه به‌س له‌یه‌ک ڕیز واته نایه‌لین ببته گه‌ڕه‌لاوژه هه‌ردووکه‌س و کهرتکهک به‌ته‌نێ نابی.
که‌مال: سیاسی و هونه‌رمه‌نده‌کان زۆر حه‌زیان لهجغارهیه، لۆیان هه‌یه جگه‌ره بکێشن؟
د.: ئا به‌س له‌ده‌رێ.
نا: به‌س نه‌چن ئه‌وێ بکه‌نه قۆمڕغانه و له‌قسان گیربن نه‌یه‌نه‌وه ناو کۆبه‌نده‌که.
که‌مال: په‌کو چه‌ند ناخۆشه لێره هه‌موو شته‌ک به‌به‌رنامه‌یه!
د.: ده‌وایه، خۆ گه‌عده نیه هه‌رکه‌سه داوای مایک بکا بیدرێتێ، یان بێت‌و به‌رنامه‌کان تێک بدابرێ.
ئه‌وجا بێده‌نگی کۆبه‌ند ده‌ستی پێ‌کرد...له‌مه‌یدانی به‌هاره شاره‌که‌ی کۆ هه‌موو پێکه‌وه شانۆ و جه‌ماوه‌ر تێکه‌ڵه‌یه‌کی باواجی ده‌سپێکه‌ن...
له‌مه‌یدانی به‌هاره شاره‌که‌ی کۆ
قووبه‌ی کشمیری دا به‌رشه‌ق وه‌ک گۆ ....
..گۆرانی کۆنسێرتی و شایی..
گۆرانیه کۆنسێرتیهکان به‌سه‌رپه‌رشتی مایستڕۆ سه‌روه‌ت کۆیی، ژه‌نیاری ئۆڕگ چیا غه‌فوری، بانگۆز حه‌وێز کۆیی، ده‌هۆڵ ئیسماعیل شه‌یدا، ده‌نگ ئیدریس..
نادیه: تارا ڕه‌سول..
بوکی کۆیه، ئێستا له‌کۆبه‌ندی کۆییان خاوه‌ن ماڵه، سوپاس لۆ سلێمانی ئه‌و خانمه جوانه‌ی پێشکه‌ش کردین، ئێستا ئۆخه‌ی له‌هه‌ستی ناسک و ده‌نگی پڕسۆزی تاراخان ده‌که‌ین، کۆبه‌ندی کۆییان شه‌وقی دایته‌وه و چراخانه، به‌تارای ده‌نگی تارا ڕازایتهوه.....
له‌ڕۆشنایی چاوم خۆش بووم کاتێ سۆزی ده‌نگم بیستی
له‌ده‌ستوری عیشق لامدا به‌بێ بینین خۆشمویستی
وتم دڵه سه‌رپشک به، خۆمم خسته به‌ختی تۆوه
هه‌رچی خوێنی جه‌سته‌م هه‌یه، پێشکه‌شی که ئه‌گه‌ر ویستی
دکتۆر: په‌یمان عومه‌ر..
کچی کۆیه، هه‌رده‌م شانازیت به‌کۆیی بوونته‌وه کردیه، ڕێگای دوورت بڕی کۆبه‌ندی کۆییانت پیرۆزکردین، ڕێز لۆ هه‌ست و کۆیی بوونت. ئه‌وجاره کۆییه‌کان کچه ده‌نگخۆشه‌که‌ی خۆیان دیته‌وه، به‌تاسه‌وه ده‌یانه‌وێ گێی لێ بگرن، له‌وده‌مه‌ی چرای خۆشی لێ ههرکردین گۆرانیه فۆلکلۆره‌که‌ی کۆیه‌مان ده‌خاته‌وه یاد....
بۆنی هه‌ڵاڵان دێ سه‌دای چاوکاڵان دێ
له‌گه‌وره ماڵان دێ وه‌ی وه‌ی وه‌ی وه‌ی با بێ
به‌کراسی که‌تان بێ
نادیه: گۆران به‌کر..
کوڕی وراتی کۆیه، شازاده‌ی هه‌ڵکه‌وته‌ی گوندی کێلهخوارهی بناری باواجی و هاوده‌می حه‌مامۆک. ده‌نگێکی زوڵال و کۆییانی، خوێندکاری خوێندنگاکه‌ی خاره تایه‌ر، دهنگسۆزی کۆبه‌ندی کۆییان، ئاوه‌دانت کردمه‌وه شوێنه‌واری باب و باپیران...
گوڵی لادێی ده‌م به‌خه‌نده
ئه‌ی شاجوانی میهره‌بانی
ڕووخساری تۆ ئه‌ڵێی مانگه
چونکه ئارایشت ئاخ نازانی
دکتۆر شێروان: ئیسماعیل شه‌یدا..
ماملێ‌ی کۆیه، شه‌یدای خاکی کۆیه، ده‌نگێک لهخۆشخوانی، لهرهیهک لهمۆزیک، شیرنکاری به‌ئاوی حه‌مامۆک، منداڵێک له‌به‌ر ده‌رکه‌ی مارێوه فێری گۆرانی بووه، چه‌ندین جار ناو ڕه‌زان و سهرکهکۆن و بناری هه‌یبه‌سوڵتان و دیوی چنارۆک سۆزی ده‌نگیان دایته‌وه و چاوه‌ڕێین له‌کۆبه‌ندی کۆییان هه‌مووان له‌خۆشیدا بتاسێنێ.....
ئامینێ گواره‌کانت مه‌له‌نگێنه
سوک بڕۆ که‌وشه‌کانت مهچهسپێنه
قوربانت بم ئه‌ئ بای شه‌وێ
خه‌وبێ بان چاوم ناکه‌وێ
دڵ مهجنونه و له‌یلی ده‌وێ
.. شایی..
گه‌رم بوو به‌ده‌هۆڵ و موزیک به‌ده‌نگی گۆران به‌کر و ئیسماعیل شه‌یدا، ڕه‌شبه‌ڵه‌ک گه‌ڕی داوه، منداڵانیش له‌و نێوه‌نده ههربهز و دابه‌ز و چاوشارکێیان بوو.
.. فۆلکلۆری وراتی کۆیه..
ڕتمی ساوار کوتانه‌وه به‌ده‌نگی مامۆستا سهخهڕیا هه‌رمۆته‌یی له ده‌ربڕینێکی ناوازه‌دا..
گه‌نمی پاره یائه‌ڵا ههرئهڵا
لۆ ئه‌و ساره یائه‌ڵا ههرئهڵا
به‌ند و گۆرانی شایی بهچهپره و بێ مۆزیک فاتمێ زالمێ به‌گێڕانه‌وه شاییگهڕبوو.
.. شێوه‌کاری ..
تابلۆ و کاری داتاشین له‌به‌رهه‌می هه‌ردوو شێوه‌کاری به‌توانا ڕێکان قادر و که‌مال ئیسماعیل نمایشی هونه‌ری هۆڵه‌که‌بوون لهڕهنگاری ده‌رخسته‌ی ناخی توانست.
.. نوکته‌ی دهلهعاز..
ژنه‌که له‌ته‌له‌فۆنه دهستیهکهیهوه ده‌می ده‌جولێ گوایه قسان ده‌کات..
: کچێ خه‌جه ملشکای، خهجاو؟
: ئه‌رێ ئه‌وه چیه پیاوه‌که، حا خۆ ناوم لێ نانێی؟
: ئه‌رێ ژنێ خۆ له‌به‌ر ڤایبه‌ری ئاگات له‌من نه‌مایه!
ههرههلهو ههلهوته، له‌یه‌کی به‌رنابی به‌یه‌کی دیه‌وه ده‌نوسێی؟
سێ سعات له‌گه‌ر به‌هیه‌ی خوشکت! دوو سعات له‌گه‌ر عه‌تیه‌ی کۆنه جیرانتان! سعاتهکیش له‌گه‌ر حه‌مدیه خوشکت لهفێیسبووک ناوی کردیته شیلانه کۆیی! نه‌بڕاوه؟
: ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌که چ بووه؟ خۆ هه‌ر نه‌تهێشت ئه‌وڕۆ تێر قسه‌ش بین!
.. کۆمیدی شۆ ..
کۆمه‌ره‌ک نوکته‌ی خۆش و به‌پێز له‌لایه‌ن مه‌لا فاڕوق کرا خه‌نده لێوی ئاماده‌بووان له‌که‌شێکی ئارامبه‌خشی پڕ له‌حه‌سانه‌وه.
له‌کۆتایی به‌شداری به‌هره‌مه‌ندان بهکۆپله گۆرانی و شیعرخوانی کۆبه‌ندی کۆییان پیرۆزکرا.
دڵشاد تاقانه