کۆبه‌ندی کۆییان ـ ئاهه‌نگی ئۆمه‌رخوچان 2016
- زياتر
-
30 ئایار 2016
- دواین نوێکردنەوە دوو شەممە, 30 ئایار 2016 10:57
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 30 ئایار 2016 10:36
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
چاو! خانه‌واده گه‌وره‌که‌ی هه‌نده‌ران به‌جلکی ئاڵا و واڵا، تێر ڕه‌نگ و دڵ سپی جاره‌کی دی کۆبه‌ندی خۆیان پیرۆز کرد، لهئاپۆرایهکی کهمشێوهدا تاسه‌ی دووریان شکاند، به‌شکۆوه مێژوویان له‌م گرتهوێنهدا وه‌ستان، ڕێژه‌ی ژنان به‌رچاوه نوێنه‌ره‌وه‌ی دیارده‌ی پێشکهوتهییه.
ئه‌ی ڕه‌قیب و له‌مه‌یدانی به‌هارا شاره‌که‌ی
که‌شی کۆیه‌یان بارانده سه‌ر به‌شداربووان شێلگیری نه‌ته‌وه و نیشتمانیان له‌ناخی ساواکاندا ڕواند گه‌وره‌کانیش مه‌ست به‌سروشتی
کۆیه‌ی خاکی کوردستان له‌به‌رزه پله‌ی ئاسوده‌یی حه‌وانده‌وه، ده‌یان و سه‌دان تابلۆی یاده‌وه‌ریان نه‌خشاند.
دلێر جونێد: کۆبه‌ندی کۆییان
کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار: ئاهه‌نگی ئۆمه‌رخوچان
د.. له‌کاڕکاڕه‌ی هه‌ستی غوربه‌ت و پهخشهنی خه‌مه‌کانی به‌سه‌ر ئه‌م هه‌نده‌رانه زه‌وه‌نده، کۆبه‌ندی کۆییان پشووگهی حه‌سانه‌وه‌ی ڕۆح و کۆی جه‌سته‌یه، زاخاوی مێشک و هه‌ڵده‌ره‌وه‌ی په‌ڕاوی یادگاریه‌کانه، دیدار و شادیه شریقه‌ی پێکه‌نین ڕۆژه‌ڕێیه‌ک ده‌ڕوا به‌شه‌وقه‌وه.
ک.. خانه‌واده گه‌وره‌که کۆبوونه‌وه جاره‌کی دی هاوێری خۆشی و ناخۆشیه‌کانیان ده‌که‌ن لهمێرگهساتێکی زێڕینی خۆشه‌ویستیدا ده‌س له‌ملی هیوا ده‌که‌ن.
د.. هیوای هه‌موو ساڵێکمان، گردبوونه‌وه‌یه له.
ك.. کۆبه‌ندی کۆییان: کۆڕهنگی بیر و هه‌ست و هاوشاری بوونه له‌کۆبه‌ندی وێژه و هونه‌ری شارێکی مێژووناسی سه‌روه‌ر، کۆیه‌ی جوان کۆده‌بینه‌وه کۆ.
د.. کۆ به‌واتای کێو له‌زمانی کوردی زۆر تایبه‌ت شێوازی کرمانجی، له‌ڕووی جوگرافیشه‌وه شاری کۆکه‌ره‌وه‌ی دوو کێوی هه‌یبه‌سوڵتان و باواجیه ، ئێمه‌ش لهبناریان گه‌وره‌بووین هه‌روه‌ها.
ك.. جاره‌کی دی دهیرێینهوه کۆبه‌ندی کۆییان گیانی نیشتمانپه‌روه‌ریمان به‌هێزتر ده‌کا نه‌ک ناوچه‌گه‌ریه‌تی و جیابوونه‌وه، هۆکاره‌کی شیاو و گونجاوه لۆ کۆکردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵه خانه‌واده‌یه‌کی کورستانی له..
د.. هه‌نده‌ران، واته خانه‌واده گه‌وره‌که پێکڕا نان ده‌خۆین، شایی ده‌که‌ین، گۆرانی کۆنسێرتی ده‌رێین، گێ له‌شیعر و وێژه ڕاده‌گرین، چهپرهش لێده‌ده‌ین؟
ك.. یه‌کترمان خۆشده‌وێ به‌گیانی ته‌بایی کۆبهندهکهمان پیرۆز ده‌که‌ین، بهمیوانه کوردستانیه بهشداربووهکانیشمان که کۆیی نین ده‌ڵێین.
د.. سه‌رچاومان به‌خێرهاتن لۆ کۆیه‌ی شاری حاجی قادری کۆیی، مه‌لای گه‌وره، خاره تایه‌ر و مامهسێوه.
ك.. به‌رێ شاری حهماغه و ئه‌خته‌ر، شاری دوو سه‌رۆک کۆمار، شاری سه‌دان و هه‌زاران پێشه‌نگ و ناودار. واته کۆبه‌ندی کۆییانی.
د.. کۆیه ناوه‌ندی دنیایه‌یه! وه‌ک دایک هه‌موومان کۆده‌کاته‌وه، کێ باوه‌ڕ ناکا بابچی بیپیوی؟
ك.. هه‌روا بێته‌وه ده‌سخۆشی لۆ هه‌موو خۆشه‌ویستانی کۆیه، ماوه‌یه‌که کۆبه‌ندی کۆییان ده‌که‌ن له‌شاری کۆیه ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش لێره.
د.. ئاهه‌نگی ئۆمه‌رخوچان کۆبه‌ندی چاره‌م سارمانه، به‌هه‌وڵ و پشتیوانی ئاماده‌بووان ده‌ڕازێته‌وه.
ک.. کت و مت وه‌ک ئه‌وه‌یه جاره‌کی دی گه‌ڕابینه‌وه کۆیه، له‌و دانیشتنه خێزانیه‌دا شه‌نه‌ی بیر و هه‌سته‌کانمان ده‌که‌ین بۆ حه‌سانه‌وه‌ی ڕۆح
د.. ده خوشکم لێگه‌ڕێ با قسه‌که‌م ته‌واوکه‌م! کوڕه خۆ نایه‌لی دوو قسه‌تان لۆ بکه‌م. ئه‌وجا ئۆمه‌رخوچان چیه؟
ك.. ڕه‌زه‌که له‌کۆیه
د.. نارێم نایه‌لی!
ك.. ئه‌وجا بهکاکهی برێم: به‌هاران ده‌چووینه ڕه‌زی ئۆمهرخوچانی چوونه ژوور بهدرههم و نیوه‌کی بوو.
د .. وانیه به نیودرههمی بوو دوایه کردیانه درهه‌مه‌ک.
ك.. ئه‌وجا به‌منیش ده‌رێ قسه‌م پێ ده‌بڕی!
د.. دهقسان بکه ده‌ی.
ك.. نا نا ئه‌تو قسان بکه.
(( هه‌ردووک بێ ده‌نگ ده‌بن ماوه‌ک وه‌ستان ))
(( هه‌ردووک پێکه‌وه قسان ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه))
ك.. له‌کۆبه‌ندی کۆییان: ئاهه‌نگی چنارۆک و هه‌یبه‌سوڵتان و حهمامۆکمان گێڕایه، لهسارهکانی 2013، 2014، 2015
د.. کۆبهندهکان کۆبه‌ندی وێژه و هونه‌رین، لایه‌نی جوگرافی و کۆمه‌ڵایه‌تی واته کۆی کلتوری ده‌گرته‌وه.
ك و د.. هه‌ردووک پێکه‌وه: ئاخر کورد ئههوایه هه‌موو قسان ده‌که‌ین که‌سیش گێ ڕاناگری!
د.. خوشکم ئه‌و کۆبه‌نده ههرشایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ نیه هه‌موو ده‌مێ داوا ده‌که‌ی بیکه‌ینه شایی!
ک.. ده‌نا ئه‌من وامزانی هه‌ر ههرپهڕینه و مۆسیقا لێدانه؟
د.. نا نا خوشکۆره ئه‌و کۆبه‌نده کۆبه‌ندی کلتوریه و گشتگیره، واته گێ له‌گۆرانی کۆنسێرتی ده‌گرین، شیعر ده‌خوێندرێته‌وه، کۆمیدی شۆ ده‌کرێ واته نوکته‌ی خۆش، باسی کتاب ده‌که‌ین.
ک.. ئێ ئێ تێگه‌یشتم، واته ده‌بی بێده‌نگی هۆڵه‌که بپارێزین و کاتی پێویست چه‌پره لێ بده‌ین.
د.. وه‌ڵا ئه‌منیش سه‌ره‌تا وامزانی چ به‌رنامه نیه، لۆخۆمان هه‌نده‌ک ده‌خۆینه‌وه و هه‌ر فسکه فسکی سیاسی ده‌که‌ین له‌گه‌ر براده‌ران.
ک.. کوڕه کاکی خۆم ئێره کۆبه‌ندی وێژه و هونه‌ریه، خێرت ده‌گاتی واز له‌سیاسه‌ت بینه، مارمان کاول بوو به‌سیاسه‌ت چووین!
د.. ئه‌گه‌ر باسی سیاسه‌ت بکه‌ین چ ڕووده‌دا؟
ك.. ده‌بی لۆ ههروشهکی سیاسی ئۆیڕۆیهکی دانێی ئه‌وجا که‌یفی خۆته؟
د.. ئای بــــــــــــابه ئۆیڕۆیهک؟
ك.. ئه‌رێوه‌ڵا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندی حیزبه‌کانه‌وه ده‌س پێبکه‌ی ئه‌وه ئه‌وشۆ به‌هه‌زار ئۆیڕۆش ده‌رناچی؟ ئه‌گه‌ر لهلێکترازانهکانهوه نیوه به‌نیوه‌یه هاهاهها.
د.. وه‌ڵا خوشک باسی سیاسه‌ت ناکه‌م، لۆخۆم ئاقرۆکه داده‌نیشم گێ لهموزیک و گۆرانی و هه‌موو وشه‌کانی بێژه‌ران ڕاده‌گرم .
ك.. ئاخر نه‌چیه ئه‌ودیوی فسکه فسکێ بکه‌ی ها؟
د.. ناوه‌ڵا لهکورسیهکهم جیا نابمه‌وه خۆشی له‌که‌شی ئاهه‌نگه‌که وه‌رده‌گرم.
ک.. ئه‌وانه‌ی یه‌که‌م جاریانه دێنه کۆبه‌ندی کۆییان هیوادارین ساره‌کی دیش بێنه‌وه.
د.. ئه‌وانه‌ی جاری پێشتر هاتیین دوو جار له‌سه‌ر یه‌ک به‌خێرێن.
ك.. ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش هاتیین سێ جار به‌خێرێن ئه‌وه‌ش زیادانهبوو، جاران کهئیسکانهک برێشکهمان ده‌کڕی زیادانهشیان ده‌داینێ، میوانه‌کان خۆ ده‌زانن برێشکه چیه؟
موزیک و گۆرانی
هه‌وێنی ئاههنگهشار و به‌شێکی کۆبهندهکهیه، مۆزسیان و گۆرانیبێژه به‌تواناکان خۆبه‌خشانه ئه‌رکی خۆیان به‌جێ هینا هۆڵه‌که‌یان پڕ له‌ئاوازی نۆتهکرد وه‌ک په‌پوله به‌سه‌ر گوڵاندا هه‌ڵفڕین.
.. به‌رنامه‌کاری..
- ·وه‌ستانێک بۆ سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب.
- ·پێکه‌وه به‌به‌شداری هه‌مووان گه‌شتێک به‌ناو گۆرانیه‌کانی تیپی باواجی کۆیه ( له‌گه‌ڵ ژه‌نیار و گۆرانیبێژان ) .
- ·وێنه‌ی به‌کۆمه‌ڵ و یادگاری ئاماده‌بووان .
- ·پشووی نان خواردن .
- ·سه‌مای منداڵان ، تکایه منداڵه‌کان به‌شداری پێبکه‌ن .
- ·هه‌ڵپه‌ڕکێ .. شایی تکایه بێ جیابوونه‌وه یه‌کڕیزی شایی بکه‌ن ، له‌دوو تاو ( سێ پێ ی و چه‌په‌یی ) .
- ·ژه‌نیاری که‌مان موزیکی سازگاری کۆیه ( سه‌روه‌ت کۆیی ).
- ·کۆپرسی .. به‌رنامه‌ی پرسیار و وه‌ڵامی گشتی یه ( دلێر جونێد و کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار ) .
- ·کۆمیدی شۆ له‌به‌هره‌ی مه‌لا فاروق.
- ·گه‌شتێک به‌ناو گۆرانیه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی گۆرانی کوردی شاری کۆیه .
- ·بانگه‌شه‌ی کتێبی ( کۆشه‌ی پێشمه‌رگه پارتیزانه‌کانی 93 ).
- ·هه‌ڵپه‌ڕکێ ، شایی تکایه بێ جیابوونه‌وه یه‌کڕیزی شایی بکه‌ن ، له‌دوو تاو ( سێ پێ ی و چه‌په‌یی ) .
- ·بڕگه‌ی به‌ختی خێزان .
- ·له‌مه‌یدانی به‌هارا شاره‌که‌ی کۆ ( پێکه‌وه گۆتنی ) .
به‌س وه‌ک هه‌موو جارێ به‌شداربووان دره‌نگ ئاماده‌بوون به‌رنامه‌که ته‌واو نه‌کرا له‌کاتی خۆی ده‌س پێنه‌کرا له‌لایه‌کی دی ویستیان زوو پایدۆسی لێ بکه‌ن نازانم لۆ! وه‌ک هه‌موو کورد دره‌نگ ده‌گاته ژوان پێی وایه پۆزه ئه‌گه‌ر دواکه‌س بێت و ئاماده‌بێ لهڕۆیشتنیش وه‌ک باڵنده هه‌رهه‌نده یه‌کیان له‌شه‌قه‌ی باڵی دا ئه‌وانی تریش به‌دوایدا ده‌فڕن، جا له‌کاتی مێوانیش قومهک شه‌ربه‌ت لهپهرداخهکهدا ده‌هێلنه‌وه!
کۆشایی
یه‌کتا و یه‌کڕیز شایی خولی دابۆوه له‌چه‌ندین سات گۆوه‌ندی ده‌نگخۆشان ئه‌رده‌لان جه‌لال، ئیسماعیل شه‌یدا، بایز مسته‌فا به‌هاوکاری موزیسیانی که‌مانژه‌ن سه‌روه‌ت کۆیی و ئۆڕگژهن ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ تۆمارساز دیتا شنایده‌ری ئه‌ڵمان شه‌به‌نگی جوانی خۆی دابۆوه لهڕهشبهڵهکێکی کۆلکهزێڕینهیی.
کۆ پرسی؟
ك.. ئۆمه‌رخوچان چیه؟
ڕه‌زه‌که له‌دامێنی شاری کۆیه، سه‌یرانگه‌ی به‌هاران و ده‌روازه‌کانی لۆ خه‌رکی ده‌کرانه‌وه.
د.. ئۆمه‌ر ناوه‌کی کوردی کۆنه و هیج په‌یوه‌ندیه‌کی به‌عومه‌ری عه‌ره‌بیه‌وه نیه چه‌ند نمونهک برێن له‌ناوی شوێنه‌کانی کوردستان بهئۆمهر ناونرابی؟
نه‌زرگه‌ی ئۆمه‌رمه‌ندان، گوندی ئۆمه‌رگومبه‌ت، گوندی مه‌لائۆمه‌ر، حاجی ئۆمه‌ران.
ک.. ئۆمه‌رخوچان له‌چیه‌وه هاتیه؟
ناوی دوو مرۆڤه ئۆمه‌ر و خوچان ئینجا خوشک و بران یا داک و کوڕ یان ژن و مێرد نه‌مان زانیه، ئێستا دوو ناوه لێکدراوه‌که ناوه‌کی نوێی له‌واتای جوگرافی دروست کردیه له‌جیاتی ناوی مرۆڤه‌کان ناوی ڕه‌زێکه له‌کۆیه.
د.. گردی ڕۆمی لهکێندهرێی کۆیه‌یه؟
خوار شاخی مشکه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌زی ئۆمهرخوچانیهوهیه.
ك.. خوێندکارێک کارتی نیوه‌ی سارێ وه‌رده‌گرته‌وه له‌دوو ده‌رسان که‌وتیه، له‌تاقی کردنه‌وه‌ی پێش سه‌ری سارێش هه‌روا لهدهرسهکی مایته‌وه ، به‌سه‌رکه‌وتنی له‌وانه‌ی یه‌که‌می ده‌رێ چی؟
دوو ده‌رسی تێهیناوه
د.. ناوی هه‌نده‌ک لهڕهزانی کۆیه بژمێرن؟
ڕه‌زی لاسه و کۆسه‌ی، ڕه‌زی شه‌مه‌ی، ڕه‌زی حهتکی، ڕه‌زی بوزی، ڕه‌زی شۆخێ، ڕه‌زی هه‌سه‌نی ئه‌باسی، ڕه‌زی پلوسکێ.
ك.. یه‌که‌م سێ جێبی هاتیته کۆیه له‌په‌نجاکان جار هه‌بووه دوو نه‌فه‌ریان هه‌بووه لۆ چوونه که‌رکوکێ نهڕۆیشتیین ماینه‌وه سبه‌ینێ، کێ ڕانهندهیان بووه؟
تایه‌ربه‌گ، عه‌لی به‌گ، گهربی دیانهکی که‌رکوکی بووه
د.. سه‌ره‌تا لۆری هاتیته کۆیه، دوایه‌ش پاسی ده‌گ نه‌جه‌فی لۆ چوونه هه‌ولێرێ له‌سبه‌ینێوه بهڕێکهوتیه نیوڕانێ گه‌یشتیته چاخانه‌ی شێخهروانی! کهپاسهکهش له‌قوڕێ چه‌قیه دوو نه‌فه‌ر گۆتیتیان: حه‌قی ڕێیه‌که‌مان بده‌نه‌وه له‌ناو قوڕێش پاری ده‌ده‌ین هاهاها.
ك.. ناوی چه‌ند گونده‌کی ده‌شتی کۆیه برێن له ڕووخان و شێخانی:
ڕووخانی ده‌شتی کۆیه.. هه‌واوان، حاجی قه‌را، قازبه‌گیان، کاولان، کڵێسه، مه‌لا زیاد، موخه‌ڕه‌س، باغه‌جنێر، کونه‌گورگ ، شیله
شێخانی ده‌شتی کۆیه.. بانه‌قه‌رات، گۆمهتار و گۆمه‌شین، گۆپته‌په، شیواشۆک. ئۆمه‌رگومبه‌ت و سێگردکان تا شه‌یتان و ساردکه.
د.. چه‌ند بنار له‌کۆیه هه‌یه؟
بناری باوجی، بناری هه‌یبه‌سوڵتان، بناری به‌نه‌باوی، بناری ئاوه‌گردی، بناری ته‌که‌ڵتوو
ک.. ناوی هه‌یبه‌سوڵتان له‌چیه‌وه هاتیه؟
گوایه خوشک و برایه‌کن خه‌ڵکی دیوی ئێران دوای به‌فربارین له‌بناری هه‌یبه‌سوڵتان له‌ناو به‌فر ڕه‌ق ده‌بنه‌وه له‌به‌ر غه‌ریبی و بێ که‌سێ هه‌رله‌وێش ده‌نێژرێن له‌وانه سه‌یدزاده بووبن لۆیه کرایته مه‌زارگه‌ی پیرۆز، زۆریشمان متفهرکی له‌بن زمانی نایه هه‌تا له‌تاقیکردنه‌وه‌ی خوێندنگا سه‌رکه‌وتووبین هاهاها، کێ وای کردیه؟
د.. مزگهوتۆره له‌کێنده‌ره؟
له‌خوار ڕه‌زانی کۆیه له‌سه‌رووی ڕووباری کۆیه.
ک.. گۆمه‌کانی کۆیه‌ی جاران بژمێره؟
کهونهپرد، گهرموک، ئه‌ستێره‌ی عه‌بده‌ی، لووله‌ی زایه‌ری،
د.. ناوی چه‌ند کانی جارانی کۆیه ده‌زانی؟
کانیله، کانیهبسکان، کانی غه‌ریبان، کانیه قه‌ره
ک.. زۆرترین دار چیه له‌کۆیه؟
مێو ، تو ، کالیپتۆز
د.. هاته‌وه به‌تام و خێ. کێ ده‌یگۆت؟
غه‌ریب حازر و بزر
ک.. ههلقومی کوردی به‌چ خواردنه‌کی ده‌گۆترا؟ و کێ ده‌یگۆت؟
قه‌سپه تووی ئۆمهرخوچانی، مام سابیری ڕه‌زه‌وان.
د.. شاخی مشکه‌ی له‌کێیه؟
خوار گه‌ڕه‌کی گردی و سه‌ر ڕه‌زی ئۆمهرخوچانی.
د.. دوکانی حه‌مه‌عه‌لی؟ له‌کام گه‌ڕه‌کی بوو؟
گردی جوان، جوله‌کان، سه‌رباغ
ک.. ناوی تیمارچیهکانی کۆیه بژمێره؟
محه‌مه‌د شه‌شه، ئه‌کره‌م، مه‌لا لوقمان له‌سه‌ر به‌تانیه‌وه بێ ههردانهوه ده‌رزی لهخهرکی ده‌دا، تایه‌ری مضهمید
د.. ناوی دوو سێ دوکانداری کۆن برێ
حاجی پاشا، مام ته‌های په‌نیری، کاکاغا، حه‌مه‌ی عه‌وڵا جه‌یدی،
ک.. ناوی پۆلیسه کۆنه‌کان؟
مام پیرۆت، عبدورحمان حاجی قه‌رایی، عهزهکهچهر، حاجی پۆلیس، به‌هادینی پۆلیس، مام حه‌سه‌ن خه‌زوورم
د.. کێ ده‌زانی مه‌لا نافیع چی ده‌فرۆشت؟
قاپ و فافۆن و ئاسنجاو
ك.. ڕادان له‌که‌لایانێ و مۆریانێ کوبوو؟
ده‌ست لهعاردی خشاندن و به‌گوڕ هه‌ردانی که‌لا و مۆری لهقۆڵتێ کردنه، زۆرجاران له‌سه‌ری ده‌بووه شه‌ڕ ده‌یان گۆت: حلێب نیه.
د.. ده‌باشه ههرگرتنه چیه؟ و کێ کردیتی؟
ههرگرتنه هاویشتنی تیلی برنده له‌که‌لایانێ.
ک.. کێ ده‌زانی قۆچه‌قانێ چیه؟
قۆچه‌قانی دوو په‌ت لهنافهڕشهکی خرایه و باده‌درێ لۆ هاویشتنی به‌رد.
د.. ئه‌رێ کێ لێره سه‌ری شکایه له‌شه‌ڕه به‌ردێ؟
ئه‌گه‌ر سهیشتان شکێندرابی ههربرێن ده‌ی.
ک.. ئه‌رێ ژن و کچینه چه‌ند جۆری شێشانێ هه‌بووه و کردیتتان؟
شیشانێ به‌غدایی و خۆمانه
د.. سهراسوو چیه؟
ئاگاداری یا چاوه‌دێری شتێکه مرۆڤ زۆر له‌سه‌ریه‌ک به‌سه‌ری بکاته‌وه ته‌ماشای بکات.
ک.. سهرتهمتهمان کێنده‌ره له‌کۆیه؟
سه‌ره‌وه‌ی مه‌کته‌بی قادریه به‌ره‌و حه‌وزی به‌لۆعه‌ی.
د.. به‌س مێوانه‌کان: تریانه چیه؟ گۆریه چیه؟
تریانه وه‌ک سهبهتهوایه نانی له‌سه‌ر داده‌ندرێ و دهڕشێندرێ.
گۆریهش گۆره‌ویه.
ک.. دهڕاوه ڕا؟ چاو با پێت برێم! دهلهعاز. واتای ئه‌و ده‌سته‌واژانه برێن.
ده‌ڕاوه‌سته ، ته‌ماشاکه ، یه‌کسه‌ره .
د.. ئه‌رێ له‌و هه‌موو پرسیاره‌ی بێزار نه‌بوون؟
ده‌مادام ئه‌مه بیزاربووین و به‌سه.
کۆمێدی شۆ
داهێنان به‌رده‌وامه له‌کۆبه‌ندی کۆییان، ده‌رخستنی توانست و به‌هره‌وه‌ری مه‌لا فاڕوق هه‌مووانی لهخهنده گرت له‌برگه‌ی به‌رنامه‌ی کۆمیدی شۆ له‌سه‌ر شانۆ به‌چه‌ند گه‌پێک.
بارانهشیعر
خوناوی سهرگوڵان بوو هاوشاریانی کۆیه و مێوانه‌کانی داڕشاند، له‌که‌شێکی شیعراوی بایز مسته‌فا کۆیه‌ی لاوانده‌وه له‌چه‌ند کۆپله‌یه‌کدا.
به‌خشه‌رانی کۆیه
د.. باکوری کۆیه:
مامۆستا باکوری.. به‌خشه‌ر و داهێنه‌ر هه‌روا ڕێنیشانده‌ری موزیکی سه‌رده‌م بۆ کاری گروپی هونه‌ری له‌کۆیه. له‌پاڵ به‌رهه‌مه فۆلکلۆری و توانا دهنگخۆشهیه سازگاره‌کان پێشه‌نگی ڕه‌وتی سه‌رده‌مێکه، به‌خشنه له‌توانای ئاوازدانان و ده‌نگخۆشی گۆرانی و ژه‌نیاری عود. مرۆڤێکی کۆیی بهئاینپهروهری دیان، دڵسۆزی ڕاسته‌قینه و پێگه‌یه‌نه‌ری ده‌یان هونه‌رمه‌ند.
ک.. گه‌نجینه‌ی هونه‌ر:
ئه‌میر که‌بابچی.. به‌خشه‌ر و خاوه‌ن گه‌نجینه‌ی هونه‌ری تۆمارکراوی کوردیه، له‌گۆرانیه‌کانی خاره تایه‌ر تۆفیق، مامه سێوه، فه‌قێ ئه‌حمه‌د و کۆی ده‌نگخۆشه‌کانی کۆیه. به‌شی زۆری تۆمارکراوه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی کوردی له‌که‌رکوکی کۆن له‌گه‌ڵ ڕادیۆی به‌غدا به‌شی کوردی له‌گه‌ڵ هه‌ره‌زۆری به‌رهه‌مه‌کانی تیپی موزیکی باواجی کۆیه‌ی پاراستیه. مرۆڤێکی به‌سه‌لیقه‌ی هونه‌ری تۆمارکاریه، به‌توانا و هه‌ڵکه‌وته‌یه‌کی کورده کۆیه‌ش شانازی پێوه‌ده‌کا.
د.. چاوی کۆیه:
قادر به‌شدار.. واته چاوی هه‌موو کۆییه‌کان لهههرکوێهکهوه بیبینی کۆیه‌ت نیشان ده‌دا، به‌خشه‌رێکی ماندونه‌ناس قادر به‌شداره له‌خۆشی و ناخۆشیه‌کان، بووک و شایی، تازیه و شین، هه‌ڵسوڕێنه‌ری کۆبه‌ندی کۆییان له‌ناوجه‌رگه‌ی شاری. شاعیرێکی جوانگۆ و په‌خشان نوسێکی بێ هاوتایه، بێژه‌رێکی ده‌نگخۆشی خۆڕسکی هونه‌ریه. کامیراکه‌ی ده‌ستی فه‌رهه‌نگی کلتوریه، کۆی ده‌موچاوی هاوشاریانی کۆیه په‌خش ده‌کا له‌گه‌ڵ سروشته جوانه‌که‌ی.
ك.. دایکی کۆییان..
سسته‌ر مریه‌م.. به‌خشه‌ری ژیان، ژنه دیانێکی کۆیی دایکی زۆرینه‌ی کۆییانه له‌کاتی له‌دایک بوون مامانی کردیه، جگه له‌دایکێکی دڵسۆزی کۆ
رپهکان هاوکاری به‌توانا و پارێزه‌ری ته‌ندروستی دایکه بایهلۆجیهکانه. له‌ساڵانی شێستهکانهوه به‌هانای کۆی ژنانی زه‌یستانی کۆیه هاتیه، کۆرپه‌کانی به‌باشترین شێوازی پزیشکی پاراستیه.، له‌کاتی شهوهتهقه و ئاگر باران گیانبازی کردیه به‌بێ کاره‌با و له‌به‌ر فانۆس دڵسۆزی پیشه‌گه‌ری نواندیه. ڕیز و پایه بۆ دایکی کۆیه سسته‌ر مریه‌م.
کۆشه‌ی پێشمه‌رگه پارتیزانه‌کانی 93
دهمباسێکی
بروسکهسهرپێیی و وێژه‌یی کتێبه‌ک ده‌رباره‌ی پێشمه‌رگه پارتیزانه‌کان له‌خاکی سۆتماکی دوای ئه‌نفال ساڵه‌کانی 1988ـ1989 به‌شێوازی ڕۆمانه دیکۆمێنت و داڕشتنی سیناریۆی فلیمسازی نوسینی دڵشاد تاقانه پێشه‌نگای کۆبه‌ندی کۆییان بوو هه‌رله‌وێش هاوکاری له‌چاپدانی کرا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک خوێنه‌ری دڵسۆز به‌کۆیه. چه‌ندین دانه که‌وته ده‌ستیان له‌وێشه‌وه بهچاون کیۆماڵ ده‌کرێن ده‌بنه خهیاڵیای هه‌رگیز له‌بیر نه‌کراو.
پشتیوانی تۆڕی چه‌تری ڕێکخراوه‌کان لهکۆیهوهڕا لۆ کۆبه‌ندی کۆییان له‌هه‌نده‌ران و پیرۆزکردنی کۆبه‌نده‌که گه‌یشته هاوشاریان.
شاییزانی
هه‌ست په‌یوه‌ندی به‌ته‌مه‌نه‌وه نیه، بۆیه‌ش له‌گه‌وره و بچوک ده‌ربڕ و گه‌یه‌نه‌ره. دانه‌ر محه‌مه‌د بهههردووپێ هه‌ڵده‌په‌ڕی و بهمایکی خۆی گۆرانی ده‌گۆت، له‌وه‌ش جوانتر ژیانی ته‌نیا دوو نه‌ورۆزانه‌یه هه‌موو پێکڕا لۆی برێن: ئاییه ئۆییه ئه‌و کوڕه جوانه کۆییه.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
دڵشاد تاقانه