ئاگاداری و ڕاگهیاندن
نووسینگەی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە تاران یارمەتیی بۆ ئاوارەکانی شنگال کۆدەکاتەوە
- زياتر
-
24 ئاب 2014
- دواین نوێکردنەوە یەک شەممە, 24 ئاب 2014 10:32
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 24 ئاب 2014 10:21
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
نووسینگەی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ئامادەیی خۆی بۆ کۆکردنەوەی
یارمەتییە مادییەکانی خەڵکی بەشەڕەف و مرۆڤدۆستی ئێران بۆ خەڵکی لێقەوماوی شنگال و ئاوارەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە ئاگاداریی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە تاراندا ھاتووە: "میللەتی گەورەی ئێران و دەوڵەتیی کۆماری ئیسلاaaمی ئێران لە ڕابردووە تا ئێستا بەردەوام دڵسۆزانە لە تەنیشت خەڵکی کوردستانی عێراقدا بوون و لەم ساتەوە وەختەی ئێستاشدا خەڵکی لێقەوماوی شنگال و ئاوارەکانی دیکە، لەوانە: مەسیحی، ئیزەدی، شەبەک، عەڕەبەکانی مووسڵ و دەورووبەری، کوردەکانی سووریا و ... کە پەنایان بۆ ھەرێمی کوردستان ھێناوە، بەجێی ناھێڵن.
خەڵکی خێرخوازی ئێران دەتوانن یارمەتییە مادییەکانی خۆیان بۆ ژمارە حیسابی ٠٣٤٦٢٤٧٥٨٣٠٠٩ لە بانکی میللی ئێران بە ناوی "عەباس عەبدوڵڵا بایز" و "ڕەمەزان حوسێن عومەر" بنێرن."
بۆ بەدەستھێنانی زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە تاران بکەن بە ناونیشانی http://www.krg-iran.com/