ئاگاداری و ڕاگه‌یاندن
یه‌زیدیه‌کان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هۆله‌ندا مانیان گرت
- زياتر
-
05 ئاب 2014
- دواین نوێکردنەوە سێ شەممە, 05 ئاب 2014 20:08
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 05 ئاب 2014 20:08
- نوسراوە لە لایەن شاخەوان دوکانی
یه‌زیدیه‌کانی دانیشتوی هۆڵه‌ندا به چاوی پر له گریانه و شین‌و واوهیلیان بۆ خزم و دۆست و شاره‌که‌یان ده‌کرد و به‌ده‌نگی به‌رز و به‌توره‌یه‌وه هاواریان ئه‌کرد شه‌نگال نامرێ .
شه‌نگال زیندوه ، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا دوای مانه‌وه‌ی کاتێکی زۆر داوایان کرد ده‌بێت نوێنه‌ری پارته‌کان و په‌رله‌مان ببینن ، دوای ئه‌وهه‌وڵه داواکاریه‌که‌یان گه‌یانده په‌رله‌مان ئه‌ویش به ئیدانه‌کردنی گروپی ده‌عش بوو که له‌پرا هه‌لیان کوتاوه‌ته سه‌ر شه‌نگال و خهلکهکهشیان ئاواره کردوه و شاره‌که‌شیان داگیر کردوه بۆیه ئیدانه‌و مه‌حکومی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌ویت ئه‌م کرده‌وه‌یه به رێز نه‌گرت له که‌مه ئاینیه‌کان بده‌ن له‌قه‌له‌م ، ئه‌وه‌ی له مانگرتنه‌که دا ده‌بینرا به‌ژن و پیاو گه‌نج و منداله‌وه دڵیان پربوو بۆکهسوکاریان که ئهوکارهساتهیان به‌سه‌رهاتوه پشتگیری خۆیانیان بۆ دوپات کردنه‌وه .
چرا تیڤی: شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی-هۆله‌ندا