چاویلکەی پزیشکی
- زياتر
-
12 تەمموز 2017
- دواین نوێکردنەوە چوار شەممە, 12 تەمموز 2017 21:59
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 12 تەمموز 2017 21:59
- نوسراوە لە لایەن فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
فەرھاد ئەحمەد بەرزنجی
باکۆپاش خۆئامادەکردنی چاویلکەکەی بابە بەختیاری لەسەر تەلەفزیۆنەکە داگرتووکردییە چاوی و لەگەڵ لاوکۆی ھاوڕێیدا چووبۆ قوتابخانە ..کاتێک لاوکۆ چاویلکەی لەچاوی باکۆدا بینی ووتی:ئەوچاویلکەیە بۆجوانییە؟؟؟؟
باکۆ ووتی:نەخێرئەمە چاویلکەی بابە بەختیارە.
باکۆلەقوتابخانە ھەستی بەسە رئێشەکردوشتەکانی دەوروبەری بەلێڵی دەبینی .
مامۆستانەورۆز لێی پرسی :باکۆئەم چاویلکەیە چییە؟؟.
باکۆووتی:مامۆستا ئەمە چاویلکەی باپیرەمە" ھەمووجارێک باپیرەم دەڵێت:بەڕاستی بە ھۆی ئەم چاویلکەیەوە باش دەبینم...
مامۆستا نەورۆز ووتی:ئەم چاویلکەیە پزیشکییە وتایبەتە بەچاوەکانی باپیرەت وکەسی تر نابێت بەکاری بھێنێت،.
تۆچاوەکانت کزنەبوون وبەبێ چاویلکە بەباشی دەبینیت.
باکۆ خێرا چاویلکەکەی داگرت وووتی:سوپاس بۆئامۆژگارییەکەت مامۆستاگیان "کەواتە بۆیە ھەست بەسەرئێشە و
بەرچاو لێڵی دەکەم.