هۆنراوە
پێشمه‌رگه‌و..... ووڵات
- زياتر
-
17 حوزەیران 2010
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 17 حوزەیران 2010 23:13
- نوسراوە لە لایەن Arent
Arent---Odense
1
پێشمه‌رگه
****
ئه‌و کاته‌ی
که .....مه‌رگت
پێش مه‌رگی خست
ئه‌وه‌نده مندال بووی
به پێشمه‌رگه
قبووڵ نه‌کرای
به‌ڵام گیانتان
ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو
دوژمنی تۆقاندبوو
2
مرۆڤ
***
مرۆڤێکم کراوم
به چوار پارچه‌وه
هه‌ر پارچه‌یه‌ک
که‌وتووه‌ته
شوێنێکه وه
ده‌ناڵێنێت
به ده‌ست زه‌بری پاچه‌وه
سه‌ر له تورکیا‌و
مل له‌ئێران
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه
له عێراق و سوریا
هه‌مووی
له جێگای خۆیه‌تی
ته‌نها قاچه‌کانمه
هه‌نگاو ده‌نێن
بۆ پێشه‌وه
تو خوا مه‌یشکێنن
وازی لێ بێنن
با بمانکاته‌وه
به مرۆف
وه‌ک و جاران