هۆنراوە
ئێوارە بوو
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن رۆستەم خامۆش
ئێـوارە بــوو
کــە لێـت کـردم ماڵـئـاوایـی
بەبێ دەنـگی
لـە شــاری خــەم
بەجێت ھێشتم بە تەنـیـایـی
ئێـوارە بــوو
دڵـم گریـا پـڕ لـە حەسرەت
غـەمـگـیـن و مــات
کـپ و نـامـۆ
ئـەشـکـم چـۆڕا
بـۆ جودایی و ژانـی غوربەت
ئێـوارە بــوو
تەنھا شیعر ھاودەمـم بـوو
بـۆ ئـارامـیـیـم
بـۆ ئـاشــنـایـی و بـۆ ھـاودەنـگـیـیـم
تەنھا شیعر ھاوخەمـم بـوو
ڕۆستەم خامۆش / ھەولێر ٢٠٠٨