هۆنراوە
ره‌نگاڵه
- زياتر
-
06 ئایار 2018
- دواین نوێکردنەوە یەک شەممە, 06 ئایار 2018 07:01
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 06 ئایار 2018 07:01
- نوسراوە لە لایەن ستار ئەحمەد
له‌خاكا به‌رامه‌ی گڵی
لهئاونگا تام و بۆی گوڵ
له‌چاوا نیگای ده‌رفه‌تی
له‌جه‌سته‌یا ورده ترپه‌ی
هه‌ناسه‌و دڵ
له‌عه‌شقا سۆزی دهمتهنی
لهئهمهكا راستگۆیی كار
لهههڵوێستا ورده شوێن پێی
له‌به‌هارا نه‌رمه سه‌مای
هه‌ڵپه‌ڕكێی دار
له‌شه‌وا ئه‌ستێره‌ی گه‌شی
له‌رۆژا خۆری سه‌ركه‌شی
له‌ژینا تروسكه‌ی هیوای
لهخۆزگهدا شنه‌ی هه‌وای
له‌منا هه‌ر خودی خۆمی
لهئهدگارا په‌ڕه‌ی نه‌مری و
چرۆی تازه‌ی سه‌ر گڵكۆمی