هۆنراوە
لەو دیو سنوور
- زياتر
-
16 ئازار 2018
- دواین نوێکردنەوە هەینی, 16 ئازار 2018 15:02
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 16 ئازار 2018 15:02
- نوسراوە لە لایەن ڕۆستەم خامۆش
وا مەغریـبـەو دیسـان ڕۆحـم
بـێ ھـاودەم و بـێ ئاشنا بـوو
ئێـوارەیـــەو خـۆری زەردیش
جـارێـکــی تـر وا ئـاوا بـوو
لـە شـاری دوور لـە ئـازیـزان
ژانـی غـوربـەت لـە دڵمـایـە
نـیـیـە جــارێ تەبـەسـوومم
خـەم ئاشـنامەو لەگەڵمـایـە
لـە ئامێزی شــەوی نـووتـەک
ھەڵدەڕێـژم ئـەسـرینی سـوور
بـۆ ئەو خەمـەی ،کـەوا ئێستا
دەمـھـەژێـنێ لـەو دیـو سنوور
ڕۆستەم خامۆش / ھەولێر