هۆنراوە
هه‌وره برووسک
- زياتر
-
29 ت دووەم 2017
- دواین نوێکردنەوە چوار شەممە, 29 تشرینی دووەم 2017 09:48
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 29 تشرینی دووەم 2017 09:48
- نوسراوە لە لایەن هۆمەر نۆریاویی
هۆمه‌ر نۆریاویی
دڵم هاوین و
ڕوخسارم زستان،
خوایهتۆ بڵێی
هه‌مدیس بگه‌مه‌وه
بهئهوینهکهی
جاره‌که‌ی جاران.
سیمام سه‌هۆڵین
که‌چی ئه‌م ناخه‌م
تیایهبهههزار
یادگاری شیرین.
دڵێکه‌و هێشتا له‌هیچ سڵ ناکا و
هێلانهیهبۆ
هه‌زار به‌هه‌زار
حه‌زی ئاورین.
لهسیمام گه‌ڕێ
وه‌ک که‌ڤر ئه‌نوێنێ
سه‌یری ناخم که
وه‌ک ههورهبرووسک
هێشتاش به‌سه‌دان گابه‌رد
ئهتلێنێ.
19ی گه‌ڵاڕێزانی 2717(1396ی هه‌تاویی)