CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 62 میوان

هۆنراوە

شیلاقە

سەردار جاف

لە کام کونجی
مەینەتەوە ھەڵاتووی و ئەڵمانیا

لە سۆراغی چی نوقم بووی .....!!

خەم بەرەو کام ئەپارتیمانی سەوزی بردووی ..؟

باڵەکانت با بە زنەی

چاوەکانم تەڕتەڕ بن و
ھیچ قانگ نەدرێ
لە کام زەنوێرئاوای نامۆ سەرھەڵگرتووی
دییەکانت ئێستا ئاشنای سەوزی درەخت و سروشتە
کەچی ئازیز تۆ لە خەزان
خۆت دەرخست و درەنگ ھاتی
ژاڵە سەر زاری تەنیوم
خورپەیەکی کەللەسەر و تیلمی پلانی ئەو دڵەی
لە سارایا رووتبوومەوە
ئەوکی وشکم ........... تینوو ..تینوو ...
لە خۆرئاوا ھەڵھاتیت و
لە دەمما تەڕ وەک نەباتی
ئەی شیلاقە جوانەکەی من
زۆر دەمێکە چاوەنواڕم
لە بەھاران جوان دەبیت و
پاییزانیش باڵەکانت دەقرتێنی
دەزانی سەھۆڵبەندانی ئەم گەرمایە .......
چ ئاشوب و وەیشوومێکە
لە گەڵ شەپۆلی دەریادا ، مت مت دەبی و لرفەت کپە
بە ھەنسک و ھەستەکانما روحی جوانت دەچرپێنی

١٢ / ١١ / ٢٠١٧