CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 59 میوان

هۆنراوە

ئاگـــــــــــر

دیــــــدار نانـــەکەلی

بڕواناکەم تۆ سوتابــــــــی
ئاگر لەتۆ داچۆڕابــــــــــێ
وات لێ بکەن دڵڕەقەکـــــان
ھیوات بۆ ژین ھەر نەمابێ

*
تۆ گڕت نەدا لــــە خـــــۆت
ئاگرت لە ویــــــژدان بەردا
کوانێ بەزەیی دونیـــــــــا
بۆ ئەو زوڵـمە ملکـــەچ کـــا                *

 

تەنیا خۆت نەسوتانـــــدووە
تۆ زۆرەملێیت ســـــــوتاند
ئەشقتیان لــێ ستانــدەووە
پەیمانی خۆت ھەر نەشکاند
*
بۆیەکبوون یان بۆ ژێر گڵ
پەیمانێک بـــوو لەسەر دڵَ
ھەگیز قەبوڵت نەکــــــرد
بووەرێنن پەڕەی گـــــوڵ


خۆتۆ بەتەنیا نەبـــــووی
بەر لەخۆت منت سوتاند
تۆ دڵڕەقتر لە ھەمــووان
دۆزەخێکت بۆم خوڵقانـد
*
جوانی تۆ خۆڵەمێش بــێ
دەبێ لەگەڵ خەم ھەڵکەم
ئاگر دیاری ئەشق بــــــێ
دڵی خۆم بەچی خۆشکەم  ؟
.........................................................................