فایه‌ق
- زياتر
-
08 ئایار 2011
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 08 ئایار 2011 14:03
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
عوسمان كوڕی حاجی ئیسماعیل كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕی مه‌لا فازیل. له بنجدا بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو خه‌ڵكی گوندی ده‌رگه‌زێنی هه‌مه‌دانه. ساڵی 1806 له سلێمانی له دایك بووه. خوێندنی ئاسایی بووه هه‌موو قۆناغه‌كانی له حوجره و قوتابخانه‌ی مزگه‌وت ته‌واو كردووه.
به‌فه‌قێیه‌تی هه‌ندێ شوێنی كوردستان گه‌ڕاوه. دوا مه‌نزڵی خوێندنی له ئاوایی ته‌وێڵه‌ی هه‌ورامان بووه. خوێندنی مه‌لایه‌تی “شه‌ریعه‌ت” و سۆفیزمی “ته‌ریقه‌ت”ی له لای شێخ عوسمان سه‌راجه‌دینی ته‌وێڵه ته‌واو كردووه و مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی و ده‌روێشی له‌و وه‌رگرتووه و بووه به‌سۆفی و موریدی. له پاشانا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی و كه خانه‌قای ئێستا به‌ناوی كوڕییهوهیه “خانه‌قای حاجی مه‌لا عه‌لی” وه‌ك پێشنوێژ و مامۆستا و ڕێبه‌ری ڕێگای نه‌قشبه‌ندی دامه‌زراوه.
نازناوی شیعری “فایه‌ق” و هه‌ندێ جاریش “حه‌زین” بووه، نازناوی ڕێگای عیماده‌دین بوو، به‌ڵام له ناو خه‌ڵکیدا به‌مه‌لا وه‌سمان ناسراوه. وه‌ك له ژیانی ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م شاعیره هه‌موو ژیانی له خانه‌قا بردۆته سه‌ر و خه‌ریكی زانستییه‌كانی ئایینی ئیسلام و دانانی په‌رتووك بووه به‌شێوازی كۆن له گۆڕه‌پانی زانستییه ئایینییه‌كاندا.
فایه‌ق ژیانێكی هێمن و له‌سه‌رخۆی بردۆته سه‌ر و كۆمه‌ڵێك شیعری نایابی پله به‌رزی خستۆته ناو مێژووی وێژه‌ی كوردییه‌وه.
له ساڵی 1889 له سلێمانی كۆچی دواییكردووه و له خانه‌قای حاجی مه‌لا عه‌لی به‌خاك سپێراوه.
نموونه‌ی شیعری فایه‌ق
شه‌هیدی شه‌هدی لێوی ئاڵی تۆ بـــــــــــــــووم
ئه‌سیری دامی زولف و خاڵی تۆ بـــــــــــــووم
له قهندابی ده‌هانت بوو حهیاتــــــــــــــــــــم
قهتیلی چاوی مه‌ست و كاڵی تۆ بـــــــــــــووم
وه‌كو یووسف له چاهی غهبغهبتــــــــــــــــــدا
زوله‌یخای كان و دوڕڕ و لالی تۆ بـــــــــــووم
سه‌راسه‌ر خوێن بوو مه‌غز و گۆشت و پۆستم
حه‌نایی په‌نجه‌ی شمشاڵی تۆ بــــــــــــــــووم
وه‌كو نێرگس نه‌بینا بووم له ڕووتــــــــــــــدا
وه‌كو گوڵ فه‌رشی پێ و خڵخاڵی تۆ بـــــووم
زه‌مانه‌ی ته‌رزه بارانی هه‌م و غــــــــــــــهم
خه‌واڵووی خێوه‌تی شاباڵی تۆ بـــــــــــــــووم
وه‌كو خاك بووم له ڕێی مه‌یخانه ساكــــــن
شه‌و و ڕۆژ داییما پا ماڵی تۆ بـــــــــــــــووم
ڕه‌قیب وه‌ك بادی سه‌ڕسه‌ڕ هات و دای لێم
په‌رێشان غافڵی ئه‌حواڵی تۆ بـــــــــــــــووم
شوكور (فایه‌ق) به‌ته‌وری تووری سینــــــــــا
له سۆزی سینه كۆی زوخاڵی تۆ بــــــــــووم