CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 29 میوان

بابه‌تی ئه‌ده‌بی

ھزری نوێخوازانە لە شیعری بێکەسدا

سەدیق سەعید رواندزی: یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی,ئەزموونی شیعری بێکەس,لە ئەزموونی شیعری شاعیرە ھاوتەمەنەکانی، تاڕادەیەکی زۆر جیادەکاتەوە,ئەو کارکردنە ھزریەیە کە بێکەس لە دووتوێی شیعرەکانیدا بەرجەستەی کردوە.بە شێوەیەک کەکەم شیعری ئەو شاعیرە ھەیە,تیایدا ھەوڵی ھوشیارکردنەوەی تاکءکۆمەڵگەنەدات.

پشیلەیەکی سپی لە رۆمانێکی سوور

یاسین برایم: لەوانەیە ناونیشانەکەی سەرنجت رابکێشێ و ناچارت بکات و خۆت بخەیتە باوەشیی و ئەویش بە ئارامی دەستت بگرێت و بە نێو شەقامی پەیڤ ودێرەکانی رۆمانەکە گوزەرت پێ بکات و ئاشنای ھەموو ئەو شتانەت بکات کە دەتەویت ببینی، یاخود ھەموو ھەستەکانت بخاتە کار و لە گەڵ کارەکتەرەکانی نێو رۆمانەکە بتکاتە ھاوڕێ .

خاره‌ ستار ..

وێنه‌یه‌کی جوانی ستاراغا یا ڕاست تر خاره‌ ستار . پیاوه‌کی ده‌روون پاک و بێگه‌رد ، ئه‌رباب و ڕاسته‌ڕێ ی بێ زیان ، زه‌نگین و بلیمه‌ت له‌سیمای هه‌ژاریدا نمونه‌یه‌ک له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌ جوانه‌کانی کۆیه‌ . هه‌روه‌ک جارانی خۆی ئێواران باوشه‌ک چیلکه‌ی له‌خوار شاخی مشکه له‌ناو ‌‌ڕه‌زی ئۆمه‌رخوچانه‌وه‌ ده‌هیناوه‌ ،

شاعیرێکی کورد مشومڕ لەناو شاعیرە عەرەبەکان دەنێتەوە

زانا دڵشاد دزەیی: رەشید رەواندزی، وێڕای نووسینی شیعر بەزمانی کوردی، شیعرە عەرەبییەکانی بووەتە جێگای سەرسامی شاعیرانی عەرەب و مشتومڕ دەنێتەوە.

دەرگــــا

یوسف خەلیل: دەمەوێ لە دەرگاکانی قەدەر بدەم .. زۆر گەڕام نەم دییەوە ، لە گەڵێ دەروازەی دیکەم دا و قفڵ و ژەنگی پەنگ خواردووم شکاند ..فرەیی پۆخڵ لە نەمان نەدەھات! تا تێوەی ژەنی بۆنی بۆگەن دێ ! بە نۆش کردن لە پەلوپۆ دەکەویت ، گەر بێتوو سەری بنێیتەوە دەبێت کڵۆمی دەرگاکانی ھزر چەندین جار قفڵ دەیت جا ملکەچانە رێدەکەیت !!

(جەنگ یان زەمەنی کوشتنی جوانییەکان!

_ ڕامانێک لە شانۆگەری کۆمەلێک لە سەر ڕێگەی مەرگدا_
سەدیق سەعید رواندزی

(پێشکەوتنەکانی کۆمەلگەی کوردی لە دیدێکی رەخنەییدا)

سەدیق سەعید رواندزی : ھەموو ئەو پێشکەوتنە ژیاریء تەکنەلۆژیء بیناسازیەی ئەمرۆ لە ھەرێمی کوردستاندا ھاتۆتە ئاراوە،پێشکەوتنێک نین مایەی خۆشگوزەرانیءنیشانەی کرانەوەی ھزری مرۆڤی کوردبن،بەڕووی داھێنانە نوێکانی سەردەمدا.ئەوپێشکەوتنانە،

ژنبوون وەک شانازی لە شیعری ژناندا

سەدیق سەعید رواندزی: یەکێک لەو دیاردە ئەدەبیانەی،ماوەیەکە لە نێوەندی ئەدەبی کوردییدا دەرکەوتوە،ئەزموونی شیعری چەند ژنە شاعیرێکە،بەدیاریکراویش ئەو شاعیرانەن،کە ئەزموونێکی کورت،وەلێ جوانیان لە نووسیندا ھەیە.ئەزموونی شیعری ئەو شاعیرانە،لە ڕووی زەمەنی سەرھەڵدانیەوە دەکەوێتە،قۆناغی دوای ڕاپەرینء بە تایبەتیش دەیەی دووھەزارەکان.واتە لەو ماوەیەدا،چەند دەنگێکی شیعری جوان دەرکەوتوون، کە ئەزموونەکەیان ئەوە دەھێنێت،خوێنەر ھەڵوەستەی لە ئاستدا بکات.بۆیە مەبەستی ئێمە لەو دەنگانە، ئەو ژنە شاعیرانە نین،کە تەمەنێکیان لە نووسینی شیعر ھەیەو ئەزموونی نووسینیان،

(لەبنی دەریا...مرواریم دیت)

سەدیق سەعید رواندزی : لەبنی دەریا مرواری،ناونیشانی بەرھەمێکی کاک(حوسێن مستەفا)یە،کەلەو ماوانەی رابردوودا،لەلایەن خانەی چاپءبڵاوکردنەوەی سۆران، چاپءبڵاوکراوەتەوە.

ئەستێرە ژن

ئەم هەموو ئەستێرانە لە ئاسمانی ژندا ئەکوژێنەوە.. ئیتر پێم ناڵێی مانگ چۆن رووی بێ ئاسمانی بێ ئەستێرە لە باوەش بگرێ.. رۆژ ئیتر تاقەتی هەڵهاتنی نامێنێ کە ئەبینێ ژیان نیگەرانە لە کوشتنی ئەو ئەستێرانە.. ئیتر زەوی لە سووڕان ئەوەستێ.. رووبارەکان لە رۆیشتندا رێگاکانیان بزر ئەکەن.. وەرزەکان ئیتر نامەی دڵداریی لەگەڵ سروشت ناگۆڕنەوە...

(ڕەنگدانەوەی خۆشەویستی لە ڕۆمانی_ئەوین لە وڵاتێکی لەت لەتکراودا)

سەدیق سەعید رواندزی : بێگومان ھیچ ژانرێکی ئەدەبی وەکو ڕۆمان,ناتوانێ گوزارشت لە خەمی مرۆڤەکان بکاتء ببێتە ئاوێنەیەک,بۆدەرخستنی واقیعی کۆمەلگا.بەڕادەیەک زۆر جارمرۆڤ تەنیا لە پەراوێزی خوێنەوەی ڕۆمانەوە,ئاشنای کلتوورومێژووی نەتەوەیەک دەبێت.لەڕێی ژانری ڕۆمانەوە,مرۆڤ لە خەمی ھاوشوناسەکانی دەگاتءدەزانێت لەو کۆمەلگایانە چی دەگوزەرێت. (ھینری میللەر)دەڵێت:بۆ ئەوەی لە واقیعی ژیانی نەتەوەکان بگەین, دەبێ ڕۆمانەکانیان بخوێنینەوە.کەواتە بەتەنیا خوێنەوەی ڕۆمانێکی وەک ھەزار خۆری