ڕێنووس (هۆنراوە بۆ مناڵان)
- زياتر
-
30 ت یەکەم 2017
- دواین نوێکردنەوە دوو شەممە, 30 تشرینی یەکەم 2017 06:24
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 30 تشرینی یەکەم 2017 06:24
- نوسراوە لە لایەن فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
مـن ھـەوڵمدا بە پێنووس
خــۆم ڕاھـێنا بـۆ ڕێنووس
وشەی ناسک وجوان جوان
دەزانــم ڕاســت و ڕەوان
ناوی خـۆیشم دەنووسـم
ھەمـوو پیتێک دەناسـم
لـەسایەی مامـۆستایـە
پێـنووسـم لەکـاردایـە
ھەمـوو کاتێک ئامـادەم
لەبەردەم مامۆستاکـەم
کە گرتمە دەست پێنووسم
چـی پـێـوتم بـیـنـووسم؟؟؟
فەرھاد ئەحمەد بەرزنجی