ڕەهەند قوتابییە
- زياتر
-
14 ت یەکەم 2017
- دواین نوێکردنەوە شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2017 12:00
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2017 12:00
- نوسراوە لە لایەن فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
ڕەهەندی ژیرو وریا
ئەمڕۆ زۆر شادمانە
چونکە بۆیەکەمجارە
دەچێت بۆقوتابخانە.
بەبەرگی قوتابییەوە
لەگەڵ منداڵی گەڕەک
خەندەی والەسەرلێوە
وەکو بچێت بۆئاهەنگ.
دەڵێ،مژدە هاوڕێیان
ئەمڕۆ لەقوتابخانە
ئاهەنگیی یەکناسین و
خۆشی وچەپڵەڕێزانە.
بەڕێوەبەرومامۆستا
قوتابیەکانیش،سەرجەم
دێن بۆپێشوازی،ئێمەی
قوتابی پۆلی یەکەم.
چونکەئێمەی بچکۆلە
کۆشش دەکەین،دەخوێنین
مرۆڤی گەورەی دواڕۆژین
ئایندە دەنەخشێنین.