ئێمه‌ی منداڵ ... عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
- زياتر
-
04 ئاب 2016
- دواین نوێکردنەوە سێ شەممە, 22 ئاب 2017 18:16
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 04 ئاب 2016 08:27
- نوسراوە لە لایەن عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
ئێمه،ئێمه،ئێمه‌ی منداڵ
گوڵین،گوڵی بۆنخۆش وئاڵ
هه‌تا بڵێی نه‌شـــمیلانه‌ین
گوڵی باخی ئه‌م ژیــانه‌ین
* * *
ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌ست بژین
له به هه‌شتی كوردســـــتانا
هه‌وای پاكی تێر هه‌ڵـــمژین
له نێو شـــار ولادێی جــوانا
* * *
ئێمه‌ش وه‌كــــــــــو مندڵانی
ئه‌م دنیایه ژینـــمان ده‌وێت
تاكه‌ی گرمه‌ی ته یاره وتۆپ
نه هێڵێت گیانمان بسره‌وێت
* * *
له‌گـــــــه‌ڵ هه‌موو منداڵانی
ئاشتی خوازی ئــــه‌م دنیایه
حه‌ز به خۆشی وشادی ده‌كه‌ین
له ئامێزی بـــــــــابه ودایه
* * *
ئێمه،ئێمه،ئێمه‌ی منداڵ
به ده‌نگێكی به‌رز و زوڵاڵ
هاوار ده‌كه‌ین،هاوار ،هاوار
بژی ئاشتی هه‌زاران جار