CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 24 میوان

نێرگز و نەورۆز

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
نێرگز و نەورۆز وەکــــو دووانە وان
مژدەی بەھاریان پێیە بۆ ھەمــووان
جێگەی شانازی گشــــت گەلی کوردن
مایەی خۆشـــــبەختی درشت و وردن
نێرگز وەک تــارای بوکی بەھــــارە
لە دەشـــت و دەرا بەجوانی دیــارە
بۆنی نێرگز و بۆنی خۆشی خـــــاک
تێکەڵاو دەبن بە سروشتی پــــــاک
دەبنە شنەبا و شەماڵی شــــــــادی
بۆ ھەڵمژینی ھەوای ئـــــــــازادی
چونکە سروشتی ئەم کوردســــتانە
تا دڵ حەز بکات رازاوە و جـــــوانە
@@
١١/٢/٢٠١٦