ئامادەبووانى ئێستا 81 میوان

پاڵێو
  • کام یانە لە کوردستان دا بەھێزە ؟

    ئاکۆ عارف :ئەگەر بێتو باس لەوە بکەین کە ئایا لە کوردستان کام یانە بەھێزترینە ، یاخود یانە بەھێزەکانی کوردستان کامانەن ؟ئەوە دەبێت لەم قۆناغەدا تیپی تۆپی پێی  یانەکانی سلێمانی بکەینە دەرەوەی بازنە ، ئەمەش سەر پێیی و لە خۆوەنا ،بەڵکو بەتەماشاکردنی ئەنجامی ئێستای تیپەکان و ئاوردانەوە لە ئەنجام و دەرنجامی ئەم چەند ساڵەی رابردوویان و بەپشت بەستن بە ئاماری یارییەکان .

  • لە پاش مامەڵەیەکی گوماناوی لە چۆمان ..گەنجێک ١٠٠٠ دەفتەر دۆلار دەبات و خۆی بزر دەکات.

    دیــــــدار نانەکەلی /ھەولێر : پاش مامەڵەیەکی پڕ لەگومان و مەترسی، گەنجێک لە قەزای چۆمان زیاتر لە ھەزار دەفتەر دۆلاری لەھاوڵاتیان دەدزێت و خۆشی وون دەکات.

  • نەخۆشانی تالاسیمیاو شێرپەنجە لە بووجەی زیادی ٢٠١٢ برە پارەیەک وەر دەگرن

    دووا بەدووای پێشکەش کردنی داواکارییەک بە لیژنەی دارای  بەمەبەستی دابین کردنی برە پارەیەک  بۆنەخۆشانی تالاسیماو سەڕەتان لە بووجەی زیادەی ساڵی ٢٠١٢ و لەلایەن لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراقەوە چەسپێنراوە و ئەندامانی پەرلەمانی عێراقیش دەنگیان لە سەرداوە .لەوبارەیەوە لانە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی :"لە ماوەی رابردوودا چەندین تێبینی و داواکاری و پرۆژەمان ھەبووە وەک ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراق و منیش وەک ئەندام پەرلەمانێکی کورد سەرەرای پشتیوانی و پشتگیریەکانم بۆ تێبینیەکانی ئەندامانی دیکەی کورد ، پێشنیارێکی تایبەتم کرد بۆ لیژنەی دارای کە داواکەم بخرێتە ناو بووجەی ساڵی ٢٠١٢کە بریتی بوو لە ،پێشنیازم کرد بۆ نەخۆشانی سەرەتان و توشبووانی نەخۆشی تالاسیما کە بریتی بوون لە یەکەم :" برێک پارەیان بۆ دابین بکرێت بۆئەوەی ئەو ئەو پەستانەی لە سەر خێزانەکانیان و خودی نەخۆشەکەیە کەم بێتەوە .

  • زەڵاتەی مەعکەرۆنە

    زەڵاتەی مەعکەرۆنە

    کەرەستەکان :

    ١- مەعکەرۆنە ( هەر شێوەیەک بێت کە تۆ حەزت لێیەتی )
    ٢- کەچەب ( تیژ یان شیرین )
    ٣- تەماتە
    ٤- کاهوو
    ٥- بیبەری شیرین (سەوز یان زەرد )
    ٦- خەیار
    ٧- زەیتی زەیتوون
    ٨- خوێ

  • شفته‌ی باینجان

    شفته‌ی باینجان

    که‌ره‌سته‌کان: بۆ پێنج که‌س
    * پێنج باینجانی گه‌وره‌
    *که‌ره‌وز
    * یه‌ک هێلکه‌
    *خوێ به‌ پێی پێویست
    *پیاز ، سیر به‌ پێی ئاره‌زوو
    *ئارد ( برێکی که‌م )

  • دوای هەشتا ساڵ تەمەن بێ ژنەکەی نانی بەیانی ناخوات

    ئەم پیرەمێردە کە تەمەنی نزیکەی هەشتا ساڵە ڕۆژانە سەردانی خێزانەکەی دەکات و بەیەکەوە لە خانەی پەککەوتووان نانی بەیانی دەخۆن. کاتێک وێنەگرێک پرسیاری هۆکاری خەواندنی ژنەکەی لە خانووی پەککەوتووان لێکرد لەوەڵامدا کابرای پیرەمێرد  ووتی ماوەیەکە ژنەکەی لەم خانەیە نیشتەجێکراوە ئەویش بە هۆی ئەوەیە دووچاری نەخۆشی ئەلزەهایمەر بووە ( بیرچوونەوە ) واتە هیچ کەسێک ناناسێتەوە.

  • پێكهاته‌ی مێژووی تۆپی پێ

    دیـــدار نانەکەلی:
    چراتیڤی ــ koora : ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بەناوبانگ لە بابەتێکیدا باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێی بە پێی پێوەر و بنەما تایبەتیەکانی خۆی لە پێکھاتەیەکدا کۆ کردەوە و لەسەر بەرگی ڕۆژنامەکەی بڵاوی کردەوە

  • ئەھلی تا کۆتایی وەرز بە جلی رەشەوە یاریدەکات

    زانکۆپرێس ــ ئەھرامی وەرزشی : دوای رووداوە خوێناوییەکەی شاری بور سەعیدی وڵاتی میسڕ، بەرپرسانی یانەی ئەھلی بڕیاریاندا تا کۆتایی ئەم وەرزە رەنگی رەش بپۆشن‌و واز لەو رەنگە سوورە بھێنن کە یانەکەی پێناسراوە، ئەمەش وەک وەفایەک بۆ ھاندەرانی یانەکەی کە لەو رووداوەدا گیانیانلەدەستدا.

  • ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى مێسیان كرده‌ باشترین یاریزانى جیهان

    دەریــــا  ـــ  زانکۆ پرێس: لیۆنێل میسی ئەو ئەستێرە ناودارەی مێژووی تۆپی پێیە کەتوانیوویەتی لە سەرەتای تەمەنی خۆیدا ببێتە ھاوشانی کۆڵەکە سەرەکیەکان و داھێنەرانی تەکنیک و  ھونەر و جموجۆڵە سەرسورھێنەرەکانی تۆپی پێ. بە جۆرێک کە زۆربەی ئەو یاریزانانەی کە بەر لە دەرکەوتنی میسی خۆیان بە پادشای تۆپی پێ و ئەستێرەی مێژوویی ئەو یاریە  دەزانی ، ئەمڕۆ دوای دەرکەوتنی لیــۆ ترسی شکاندنی ھەموو ژمارە پێوانەییەکان و بەزاندنی سنووری ئەنجام و دەسکەوتە بێ وێنەکانیان ھەیە و تەنانەت چەندین ئەستێرەی وەکو پێلی و کرۆیف و مارادۆنا لە ئێستادا بەشێوەی گفتوگۆی بەھێز و رکابەری ئاسا کەوتتونەتە بەرامبەر میسی و لە ھەوڵدان بۆ مانەوەی شکۆی پێشووی خۆیان.بەپێی لێکدانەوە سەرەتاییەکانی ئەوانەی کە ھەواداری ئەو یاریزانەن و ھیچ زانیاریەکی دروست و زانستیان بۆ شیکردنەوەی توانا شاراوەکانی ئەو ئەستێرەیە نیە دەڵێن کە چەند خاڵێک ھەیە دەبێتە ھۆی نیشاندانی ئاستی بەرزی یاریکردنی لیۆنێل میسی لەوانە ::

  • خولى ئیسپانیا به‌هێزترين خولى جیهانه‌

    چراتیڤی ــ hihi٢ : یەکێتی ئامارو مێژوو بلاوی کردەوە خولی لالیگای ئیسپانیا بەھێزترین خولی جیھانە لە پلەی یەکەم دێت ، لە پلەی دووەم خولی پریمەلیگی ئینگلیزی دێت .
    یەکێتی ئامار و مێژوو سالانە بەھێزترین خولی جیھان دیاری دەکات ، کە لەوەتەی سالی (١٩٩١)دەست بەرکار بووە ، زیاتر پشت بەئنجامی یانەکان دەبستێت لە خول و جامی ناوەخۆ ، وەلە کێبرکێ یە نێودەولەتیەکان .

  • مەراسیمی ساڵڕۆژی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە

    / هەموو لایەن و ڕێکخراو، دەزگا،چالاکە کوردییەکانی هۆڵەندا

    بابەت /  مەراسیمی ساڵڕۆژی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە

    18-02-2012 دێنهاخ

     

  • لەکوێدا هەموو رەوەندی کورد دەبێتە ژن کوژ؟

    ناهید موکری / سوید : کێشه‌ی پیاو مه‌زنی . کێشه‌یه‌کی گشتگیر و جیهانیه‌ هەر میللەتێک بەپێی کراوەیی و داخراوی و پێشەکەوتن و چەقبەستنی نەریت و سیستەمی وڵاتەکەی بەشی خۆی بەردەکەوێت، بەواتایک میللەت و وڵاتێک نییە کە کەم تازۆر ژنانی گرفتاری کێشەی پیاو مەزنی نەبن و پیاوانیان له‌ حەوڵی به‌رده‌وام بۆ سالار بوون بوه‌ستن.

     

  • ڕۆژنامەنووسان باجی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکان دەدەن

    بۆ:ڕای گشتی کوردستان : ئیمڕۆ ساڵێک تێپەڕی بەسەر سوتاندنی کەناڵی نالیا کەلەلایەن ھێز:ێکی چەکداری کوردییەوە بەڵام تائێستا ھیچ ھەنگاوێک نەنراوە بۆ دادگایکردنی ئەوکەسانەی کەئەم کارەیان ناشیرینەیان ئەنجامداوە، و بەڵکو لەکاتێکدا ھەموو لایەک باس لەپاراستنی گیان و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان دەکەن لەماوەی تەنیا سێ ڕۆژی ڕابردوو ناخۆشترین کات بووە بۆ ڕۆژنامەنووسان.

  • له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كەن

    نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی كوردستان و قونسوڵی گشتی كوێت له‌ دوبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و له‌ دانیشتنێكدا كه‌ ئه‌مرۆ له‌ میرنشینی دوبه‌ی به‌رێووه‌ چوو ،تێیدا گفتووگۆ كرا ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌منی و ئابوری كوردستان و هاتنی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكانی كوێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ گه‌ری سه‌رمایه‌كانیان .

     

  • وەرزشی ناوخۆ لە سەر لاپەڕەی بڵاوکراوەکان !!

    ئاکۆ عارف ;ساتەوەختی ئێستای ژیانی مرۆفایەتی قۆناغی گەشەو سەردەمی خێرایی و داھێنان ەکانە ، کۆی کایەی ژیانی مرۆفایەتی بە وەرزش و میدیا و راگەیاندنەوە لەژێر کاریگەری تەوژمی داھێنان و ساباتی پێشکەوتنەکاندایە ، بەڵام ئایە وەرزش لەکوردستان تاچەند بەشێویەکی تەندروست مومارەسە دەکرێت ، ئەی ئایا میدیا بە ھەرسێ بەشی بیندراو بیستراو خوێندراویەوە لانی کەم تەریب و ھاوشان بە ھەنگاوەکان رێگای گرتوووە .

  • ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس بۆ ده‌سه‌ڵاتداران: گه‌ر گومانتان له‌خۆتان نییه‌، بۆ له‌ كامێرا ده‌ترسن؟

    له‌ژێر ناوی "ئه‌گه‌ر گومانتان له‌خۆتان نییه‌، بۆ له‌چاوی كامێرا ده‌ترسن"؟، ژماره‌یه‌ك روناكبیر رۆژنامه‌نوسی كوردستان، له‌ دژی‌ ه‌ئو پێیلكاریانه‌ی‌ رۆژی‌ 17ی‌ شوبات به‌رامبره‌ رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدا، به‌یاننامه‌یه‌مكیان ده‌ركرد‌و ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌موو جۆره‌ ده‌ستدریژییه‌كی نایاسایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌م هه‌رێمه‌، له‌هه‌ر هێز‌و ده‌زگاو لایه‌نێكه‌وه‌ بێت، دواجار به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ت‌و دوو حیزبه‌ حكومڕانه‌كه‌‌.

  • مسته‌شارێكی مالكی: گه‌ر هاشمی كوردستان جێ بهێڵێـت هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه‌

    ئاوێنه‌نیوز، خه‌به‌ر: راوێژكاری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مریه‌م ریس، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه‌)، به‌ئاژانسی هه‌واڵی‌ خه‌به‌ری راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر جێگری‌ سه‌رۆك كۆمار تارق هاشمی كه‌ ئێستا له‌ لایه‌ن دادگای‌ بالای‌ به‌غداده‌وه‌، به‌ پێی‌ ماده‌ی‌ (4)‌و به‌تۆمه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ تیرۆر داواكراوه‌، كوردستان جێبهێڵێت‌و بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسی سه‌ره‌كی ده‌بێـت له‌ رۆیشتنه‌كه‌ی‌.

  • ته‌شویش ده‌خرێـته‌ سه‌ر كه‌ناڵی نالیا

    كه‌مێك پێش ئێستا كه‌ ناڵی‌ ئاسمانی نالیا NRT، له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌ ته‌شویشی خراویه‌سه‌ر. زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: كه‌مێك پێش ئێستا له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌، ته‌شویش خرایه‌ سه‌ر كه‌ناڵی‌ ئاسمانی نالیا NRT‌و تا  ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌یش (09:25 PM ) كه‌ناڵه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ په‌خشی ئاسایی‌ خۆی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

  • بڕۆن....(ارحل)

    لەم ڕۆدا ھیچ شتێک بە ئەندازەی ئەم وشە بەھارییە،بەرپرسانی دەسەڵات توشی شۆک ناکا،ئەم وشەیە ئەیانخاتە سەرھەزەی ترسو تۆقین،ئەم وشەیە قەڵای ھیواکانیان ئەڕوخێنێت و خەونی ناو ڤێلاو کۆشکەکانیان ئەزڕێنێت،

  • یادێکی ناسەروەری بۆ ١٧ی شوباتی بەردەرگای سەرا

    کۆمەڵگای کوردەواری لە موعارەزەش {ئۆپوزیسیونیش} هەر بێبەختە و دووچاری هیزی دەستپانکەرە و چاونووساندن و دۆلار پەرستن بووە . لە بەختی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری دزوگەندەڵسز ، موعارەزەش بەو پاشکۆ پیسەی کە هەیەتی ئەوەیە ئیدیعای گۆڕانکاری دەکات کە زۆرلەمێژە گووتوومەو دەیڵیمەوە فشەیە پیی ناکرێت ، ئەو ئەرکە بەوانە جێبەجی ناکرێت ، بەڵام گەنجی کورد کە هوشیارتر هاتەمەیدان و هیچ هێزێک بۆی نەکرا لەقاوی بدات و بۆ مەرامی خۆی بەکاری بهێنیت ، ئا ئەوکاتە ئەو شوباتە وەکو بەهاری عارەبی دەسەڵات و پاشکۆی دەسەڵات و دەستپانکەرەوی دەسەڵات تووڕ دەدات و دەیان خاتە ناو زبڵدانی مێژوو . سیستەم دەبێت بە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەڕلەمان و سەرۆکی وەزیران و داددوەرەکان بەگشتی و لەبنەڕەتدا بگوردرێت و حکومەت دابمەزرێت.

     

  • گه‌رمیان: لیوای‌ سێی‌ پیاده‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات

    له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ ساڵیادی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ 25ی‌ شوباتی‌ قه‌زای‌ كه‌لار، گروپی گه‌نجانی‌ كه‌لار هه‌ڕه‌شه‌ی‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، لیوای‌ سێی‌  پیاده‌ش له‌سنوری‌ گه‌رمیان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات.

  • ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی‌ دانیشتنی‌ ده‌نگدان به‌ نێچیرڤان بارزانی‌ كرد

    عومه‌ر فه‌تاح : پێش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌دانیشتنێكی‌ نائاساییدا نێچیرڤان بارزانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت راسپارد و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش بایكۆتی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد.

  • له‌كه‌ركوك هێرشكرایه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس

    سه‌روه‌ر ساڵه‌یی : دوای ئه‌وه‌ی مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی كه‌ركوك پێی نایه‌ ڕۆژی سێیه‌مه‌وه‌ له‌لایه‌ن فه‌وجێكی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ به‌لێدان و سوكایه‌تیكردن هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێك و وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و دواتر ئازاد ده‌كرێت.

  • مه‌سرور بارزانی‌ بۆ هێزه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌: ئه‌گه‌ر ناچاربوون ته‌قه‌ بكه‌ن

    هێمن حه‌سه‌ن : پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌یادی‌ 17 شوباتی‌ ساڵی‌ رابردوو رێوشوێنی‌ پاراستنی‌ لقه‌كانی‌ توندتر ده‌كات‌و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزێكی‌ زێره‌ڤانی‌ به‌جلی‌ مه‌ده‌نیه‌وه‌ ناردووه‌ بۆ سلێمانی‌ و گه‌رمیان.

  • سه‌دا پڕسۆزو ڕازو سۆزه‌که‌ی نه‌ریمان بابان

    ئاڤان موحەمەد: نەریمان بابان چریکه‌یه‌کە که‌ ئاوازی هه‌زاران بولبولی شه‌یدا ده‌خوێنێ له‌ باخچه‌ی گوڵزاری هونه‌ری گۆرانی کوردی دا، ئەوەی ئەم هونەرمەندەمان جیاواز پێ دەناسێنێ و کارەکانیمان پێ دەنرخێنێت ‌شێوازو ستایڵی جیاوازیەتی لەوانی تر.

  • مه‌نفا له‌پانتایی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌ریمان باباندا

    ئیدریس بەرزنجی:ئه‌وكاتانه‌ی هه‌موان به‌ره‌و مه‌نفا هه‌نگاویان ده‌نا پیاوێكی جوان كوری شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ (سلێمانی ) له‌مه‌نفاوه‌ هاواری كرد، ئێمه‌ له‌كوێوین ئێمه‌ به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێین؟، نه‌ریمان پیاوێك خۆی هونه‌ره‌، له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌وه‌ جوانترین كاری بۆ گه‌نجانی نیشتیمانه‌كه‌ی كردووه،‌ كه‌ وریای كردونه‌ته‌وه‌، ژیان و ئینسان زۆر بێ به‌هایه.‌ ئه‌مه‌ زۆر له‌كاره‌كانی نه‌ریماندا دووباره‌ده‌بیته‌وه،‌ ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نایه‌ كه‌ نه‌ریمان  بابان له‌ نرخی ئینسانی كه‌م كردبێته‌وه.‌ موته‌نه‌بی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ شاعیره‌كان ده‌ڵێت:

  • بەرهەمەکانی نەریمان له‌و سه‌رمایه‌ی هێلسنکی ئاگری له‌دڵ و ده‌رونماندا کرده‌وه‌

    ئەلبومەکەی بابان له‌وساڵ و ساڵی پێشوش تاکه‌ به‌رهه‌مێک بوو که‌به‌وجۆره‌ هه‌ژاندبمی و چێژی پێبه‌خشیبم

    کڵپە کوردی: زۆر له‌ هاورێیان به‌تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاوه‌روانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان ده‌کرد که‌ گوایه‌ نه‌ریمان بابان ده‌یوه‌شێنێت، هاورێیه‌ک ده‌یگوت بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌ی فینلاند دڵنیام گۆرانیه‌ تازه‌کانی نه‌ریمان له‌چه‌شنی کوره،‌ ئاگر له‌دڵ و ده‌رونمان ده‌کاته‌وه.

  • نەریمان بابان بە ئەلبومی ئەجارەی ڕیفرێشێکی بە هونەری کوردی کردەوە

    نەریمان ئەلفوبێ ی گەنجانی سلێمانیە دەبێت بخوێندرێت

    مەبەست هەڵەبجەیی : نەریمان بابان دیوێکی تری سلێمانیە، یەکێکە لە دەنگە ناوازەکانی سلێمانی و بەشێکە لە کلتوری ئەو شارە، ئەو هونەرمەندە خاوەنی دەنگ و شێوازی تایبەتی خۆیەتی و پڕاو پڕ حەسرەت کە لە گەرویەوە دەچۆڕێت، ئاستەمە ئەو گەنجانەی لە سلێمانیدا ژیاناییان گوزەراندوە و بەشێک لە معاناتی ئەو شارەیان لە بیرەوەریاندا هەڵگرتوە، شەوگارێکیان لە گەڵ دەنگی نەریماندا بە سەرنەبردبێت، چونکە زۆربەی گەنجان لە کاتی گیرۆدەبون بە عەشق و دورکەوتنەوە لە ئەویندارەکانیان، پەنا دەبەنە بەر دەنگی نەریمان کە لێوانلێوە لە فەنابون.

  • ئیستێک له‌ ئاست هونه‌ری گۆرانیی کوردیدا

    حه‌مه‌ سه‌عید که‌لاری : هه‌ر مرۆڤێک توانای هه‌ڵپڕینی ده‌نگێکی به‌ چێژ و ( ئه‌دای )ئاوازێکی مۆسیقیی سه‌رنجڕاکێش و پڕ له‌ سۆز و جوانی تایبه‌ت به‌ خۆی تیدا هه‌بێت، به‌شێوه‌ک له‌ شێوه‌کان هێمنیی و ئارامیی به‌ ڕۆح ببه‌خشێت، ئه‌وا ئه‌و که‌سه‌ هونه‌رمه‌ندێکی گۆرانیبێژه‌.

  • ڤاڵه‌نتاین، رۆژی خۆشه‌ویستیی یان کۆنه‌ویستیی؟!

    دارا ئه‌حمه‌د : هه‌ر بزاڤه‌کی پێشڤه‌ڕۆیانه‌ی کۆمه‌ڵ‌ - که‌ هیچ چار نییه‌ ته‌نیا یه‌ک هێڵی یه‌ک ره‌وتی فه‌رهه‌نگیی بنه‌مای سه‌ره‌کیی دامه‌زران و هه‌ڵسووڕێنه‌ریه‌تی - به‌ بێ هیچ گومان و دوودڵییه‌ک تاسه‌ر و جاویدانیی نییه‌ و رۆژه‌ک له‌ رۆژان سه‌رانگرێ ده‌بی و پێویستی بوونی نامینێ به‌ تایبه‌تییش ئه‌و ده‌مه‌ی که‌ بزاڤه‌که‌ زۆره‌ک له‌ خواست و ئامانجه‌کانی وه‌ده‌ستدێنی ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی خۆگونجاندن و ئاوێته‌بوونی به‌ بزاڤی تازه‌ی هاوشێوه‌ی خۆی لۆ نه‌ڕه‌خسێ ئه‌وه‌ ده‌رد لێی ده‌دا و هوورده‌ هوورده‌ بۆگه‌ن ده‌بی و له‌جێی خۆی گیان ده‌دا.

  • شه‌ ره‌ف خاك نیشتمانه‌ نه‌ك جه‌سته‌ی مرۆڤی مێینه‌...!

    نوسینی /نیان قادر_سوید : ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکمان بۆ مێژوو هه‌بێ، ئه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ به‌ربه‌ره‌کانێ وململانێکی به‌هێز هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان ومافه‌کانی مرۆڤ له‌ نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێرو مێدا ،ئه‌گه‌ر زیاتر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌کانی مێننه‌ پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئاین ودیانه‌ته‌کان ،

  • له‌نێوئەم گه‌رده‌لوولە پڕ له‌تۆزەی هونەری کورد، خۆشبەختین کە نه‌ریمان بابان هه‌یە

    هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌رئافراندنی نه‌بوو، جوانیی ونده‌كات

    فه‌رمان هیدایه‌ت : پێم وایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ستران بێژ، پێویسته‌ ده‌نگی خۆش بێت، ئه‌وه‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی وبنه‌ڕه‌تییه‌، ده‌كرێت ببێته‌ میوزیك ژه‌نێكی  سه‌ركه‌وتوو، چونكه‌ مۆسیقا ده‌رفه‌تی هه‌یه‌، ده‌ستی بۆببه‌یت و ده‌رگایی فیربوونی تێدایه‌، ئەی ئه‌گه‌رده‌نگت ناخۆش بوو چی؟ به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكانێكی واده‌ركه‌وتون، ته‌نها بۆخۆنمایش كردن یان بۆناوبانگ په‌یداكردن گۆرانی ده‌چڕن، ئه‌مه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی مۆسیقایی كوردییه‌، چونكه‌ ئه‌م ده‌نگه‌ ناسازانه‌ گوێ‌ ئێمه‌یان هه‌راسان كردووه‌، خه‌ریكه‌ مۆسیقای كوردی، ده‌شێوێنن، ئێمه‌ زۆركاریگه‌رین به‌عه‌ره‌ب، له‌كاری (سیاسی) یه‌وه‌بیگره ‌تاده‌گات به‌هونه‌ری عه‌ره‌ب، هه‌ندێك له‌كچانیان هینده‌ نمایشێكی سێكسی ده‌كه‌ن، ئەوەندە به‌هره‌ی هونه‌ریان نییه‌، هونه‌ر ئەگەر بوو به‌نمایشی سێكسی ده‌نگی ناوێ‌، ته‌نها له‌شێكی سێكسی ده‌وێت، هه‌ندێك له‌كچانی كوردیش ده‌نگیان خۆش نییه‌ په‌ناده‌به‌نه‌ به‌رنمایشی سێكسی.

     

  • نەریمان بابان مرۆڤ به‌ره‌و جیهانی‌ روح‌ په‌لكێش ده‌كات.. توانای وه‌سفی كاره‌كانیم نیه‌

    لەم سەردەمەی هونەری کوردیدا کە بەسەردەمی پاشاگەردانی هونەر دادەنرێت و زۆر کەمن ئەو بەرهەمانەی ئیزافەیەک لە دنیای هونەری کورددا دروست دەکەن، نەریمان بابان بە دواین ئەلبومی کە ئێستا لەبازارەکانی کوردستاندایە. زیندوێتی بەبوارەکە دەبەخشێتەوە، ئێستا لەهەموو شاقەکانی وڵات دەنگی نەریمان بابان دەبیسترێت، لەوێ نەریمان گوێکان پاراو دەکاتەوە بەدەنگێک کەلەمێژە تینون بۆ بیستنی.

     

  • نەریمان بابان له‌دوا به‌رهه‌میدا زیاتر له‌وه‌ی پێشکه‌ش کرد که‌هۆگرانی لێیان چاوه‌رێ ده‌کرد

    له‌و چه‌ند رۆژه‌دا هه‌رچی توشی ده‌بم ده‌ڵێت گوێت له‌به‌رهه‌مه‌که‌ی نه‌ریمان بابان گرتووه؟.‌ خۆشم توشی هه‌رکه‌س ده‌بم هه‌مان پرسیاری لێده‌که‌م

    تەنیا موحەمەد : ره‌نگه‌ قسه‌کردن له‌مه‌ڕ خودی نه‌ریمان بابان و کاره‌ هونه‌ریه‌کانی هێنده‌ سانا نه‌بێت، به‌ڵام کاتێک هه‌ست ده‌که‌یت کاره‌کانی توانیویه‌تی کاریگه‌ری زۆر به‌جێ بهێڵن له‌سه‌رت، ئه‌وکاته‌ به‌پێویستی ده‌زانی سه‌رنج و قسه‌ی خۆت هه‌بێت، که‌من ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی جه‌ماوه‌ر نائومێد ناکه‌ن، چونکه‌ هه‌نوکه‌ به‌هۆی ئه‌و هه‌موو کاره‌ نه‌شازانه‌ی که‌ بازاره‌کانی هونه‌ریان پێ پرکراوه،‌ هونه‌ر دۆستان فره‌ نائومێد بوون و ناتوانرێت بەسانایی رازییان بکه‌ی، ئه‌گه‌ر کارێک نه‌که‌ی دڵ و ده‌رونیان ئه‌وین پـڕژێن بکه‌ی.

     

  • نه‌ریمان بابان ده‌نگێک پڕ له‌سۆز

    شاخه‌وان ئه‌کره‌م : ده‌نگێک پر له‌ سۆز… پر له‌ چریکه‌ی گۆرانی و چڕینی تۆنه‌موسیقیه‌کانی دنیای هونه‌ر، پێمان ده‌ڵیت منم عاشقی ده‌ریا و دنیا و هونه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ش‌ (نه‌ریمان بابان)ه‌. له‌گه‌ڵ هه‌ر دیمه‌نێکی چرینی گۆرانیدا سروشتمان ئه‌داته‌وه‌ به‌ڕوودا. هه‌ر له‌ گه‌ڵاو گوڵ و کانیا و داربیه‌کانی کێوی عه‌نبه‌ر له ‌هه‌موو دیمه‌نێکی کلیپێک به‌دی ده‌کرێت، نه‌ریمان بابان یه‌کێکه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌کانی بواری ئاواز و گۆرانی، هه‌میشه‌ به‌ده‌نگه‌ ڕه‌سه‌ن و پڕ ئاوازه‌کانی تێکه‌ڵمان ده‌کات و ده‌مان هێنێته‌ قسه،‌ تا له‌ گه‌ڵ هه‌ر گۆرانیه‌کی دا له به‌ر خۆمانه‌وه‌ بیڵێینه‌وه‌، ئه‌مان گه‌یه‌نێته‌ ئه‌وساتانه‌‌ی تا تێکه‌ڵ به‌شا ده‌مار و روحمان بێت، ئه‌وه‌ش هه‌مووی لەتوانای هونەرکردن و‌ لێزانیی بابان دایه‌ .

  • گیرۆدەبوونی (لیۆنێل میسی) لە ئەرژەنتین

    ئەحمەد سەنگاوی :میسی ئەو یاریزانە لەخۆبردوو و خاکییەیە کە بۆ ساتێک تووشی غروور و لەخۆبایبوون نابێت. ئەم ئەستێرە بێوێنەیەی جیھان توانی بڕێکی زۆری دەستکەوتە تاکەکەسی و گشتییەکان وەدەست بھێنێت, ھیچ نازناوێک نابینینەوە ئەم ئەفسانە ئەفسووناویە بەدەستی نەھێنابێت, بۆخۆی و بۆ یانە کەتەلۆنیەکە! ئەوەی بۆ ھەمووان بووە بە پرسیارێکی بەردەوام و بێ وەڵام، ئاست بەرزیی(لیۆ)یە لە یانەی بەرشەلۆنە و  غەرقبوونیەتی لەھەڵبژاردەی ئەرژەنتین.

  • كوردستان؛ هه‌رێمی‌ زیندانییه‌ نهێنییه‌كان

    هاوڵاتی‌ زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ زیندانییه‌ نهێنییه‌كانیه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

    دڵشاد ئه‌نوه‌ر : گومانه‌كان له‌سه‌ر بوونی‌ زیندانی‌ نهێنی‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چرتر ده‌بێته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاریش ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچانه‌ به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت زیندانی‌ نهێنیان تێدابێت.

  • ڕێکخستنەکانى پارتى سەرۆ قادر ڕەتدەکەنەوە

    لڤین پرێس : پاش بڵاوکردنەوەى هەواڵێکى لڤین پرێس لەبارەى کاندید کردنى سەرۆ قادر بۆ وەزیر لەکابینەى حەوتەم ،بەهۆى فشارى ڕێکخستنەکانى پارتیەوە ’سەرکردایەتى ئەو حزبە لەبڕیارى کاندیدکردنى سەرۆ قادر پەشیمان دەکەنەوە .

  • سلێمانی‌: تێزاب ده‌كرێت به‌ده‌موچاوی‌ مه‌لایه‌كدا

    زریان محمد، سلێمانی‌: له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه‌، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئیمرجنسی‌ سلێمانی، میرانی كوری‌ مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمان مه‌جید ڕایگه‌یاند "له‌كاتی‌ چونی‌ بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژی‌ مه‌غریب، كه‌سێك كه‌ده‌موچاوی‌ پێچاوه‌ به‌لای‌ باوكمدا ڕۆشتووه‌‌و سه‌تلێك‌ بۆیاغی‌ پێبووه‌ كه‌ تێزابی‌ تیادابووه‌ كردویه‌تی‌ به‌ ده‌موچاوی باوكما‌و هه‌ڵهاتووه‌".

  • فه‌توای‌ جیهاد كردن ده‌ركرا 110 زانای‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان شه‌ڕكردن و جیهاد له‌دژی‌ به‌شار ئه‌سه‌ر به‌ واجب ده‌زانن

    سه‌لمان كۆچه‌ری‌ : دوای‌ به‌رده‌وامی‌ كوشتاره‌كانی‌ ڕژێمه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوریا یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئیسلامی‌ جیهان فه‌توای‌ جیهادییان له‌دژی‌ ڕژێمی‌ به‌عسی‌ سوریا ده‌ركرد و هه‌ر ئه‌مڕۆش 110 زانای‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان به‌یانێكیان ده‌كرد و پشتگیری‌ خۆیان بۆ شۆڕشگێره‌كانی‌ سوریا دووپات كرده‌وه‌.
    ئه‌و 110 زانایه‌ پشتگیریكردن له‌ شۆڕشگێڕانی‌ سوریا به‌ واجب ده‌زانن و لاشیانوایه‌ پێویست ده‌كات سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ ئاینی‌ له‌ قنووته‌كان دوعا بۆ موسوڵمانان بكه‌ن.

  • شاندێکی بازرگانی لوبنانی بەم زووانە دێنە کوردستان

    لە درێژەی کاروچالاکیەکانی نوێنەرایەتی بازرگانی کوردستان لە ئیمارات ، شیلان خانەقا نوێنەری حکومەتی کوردستان بۆ کاروباری بازرگانی لە ئیمارات لە گەڵ  کۆمەڵەی کاری لوبنانی کۆبووە وە و لە سەرەتاشدا لە لایەن پارێزەر جوێزێف نەھرا ،ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی کەتائیبی  لوبنانی و سەرۆکی کۆمەڵەی کاری لوبنانی لە دوبەی و جێگری ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە وە پێشوازی لێکرا. لەوبارەیەوە شیلان خانەقا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی:"لەسەرەتای دانیشتنەکەماندا گفتووگۆمان کرد دەربارەی رەوشی بازرگانی و ئابوری نێوان کوردستان و وڵاتی لوبنان و ئەو پەرەسەندنانەئابوریانەی ھاتوونەتە دی .

  • بەرزترین بڕوانامە دەبەخشیتە هونەرمەندو نوسەرو ڕۆژنامەنووسی کورد رزگار رەنجەڕۆ

    کۆڕی زانستی سربیا بەرزترین بڕوانامە دەبەخشیتە هونەرمەندو نوسەرو ڕۆژنامەنووسی کورد رزگار رەنجەڕۆ

    زانا گەڵاڵی: ئەو بڕوانامەیە کە بەرزترین بڕوا نامەیە لە ئاستی وڵاتی سربیا، دەدریتە چەند کەسایەتییەک، لەنێوان جەند سالیکدا ، ئەمەش لە دوای هەڵسەنگاندنی سەرجەم بوارەکانی ژیانی ، پاشان پلەی ( زانا ) دەبەخشریتە ئەوکەسانەی کەشایەنی بروانامەکە بن .

     

  • لاوە میرە خەریکی رەنگەکانی فالانتاین

    رەوەندجەواد : لاوە میرە بۆیەکەمجار پرۆژەێکی خۆی ئەنجامدەدات ،بە ناوی رەنگەکانی فالانتاین ئەم پرۆژەیە بە ھاوکاری رێکخراوی ئازادی لاوانی شاری سلێمانی ،لاوە گوتی لەم پرۆژەیە ،ئەمەوێ عاشقەکان ئاشنا بکەم ،بە رەنگە خۆشەویستیەکان کە گوزارشتن لەعەشق ،ئەم پرۆژەی بەنیازم ھەمووساڵێک ئەنجامی بدەم ، میرە زیاتر گوتی ئەم پرۆژەیە لە رۆژی ١٤ /٢لەبەردەم باخی گشتی لە بەرامبەر ئوتێل سلێمانی پاڵاس لە کاتژمێر ١٠تا ٥ ئێوارە بەدەوام ئەبێت،ھاتن بە ھەمووانە.

  • بایرن میونخ لەسەر ڕیتمی مانشافت

    ئاکۆ عارف :  لە ھاوکێشەی یارییەکانی تۆپی پێدا تیپی یانەکانی ئەڵمانیا لە بایرن میونخ و بایەر لیفەرکوزن و بروسیادۆرتمۆند ەوە تاکۆڵن و ھامبۆرگ ھتد  وەکو تریش ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەیان لە یارییەکانی مۆندیال و  یۆرۆ وە تا جامی کیشوەرەکان و یاریزانەکانی ئەو ووڵاتەش لە بیکنباوەر وکلینزمان و ماتیۆس و رود فولرەوە تا بالاک و پۆدۆلسکی و ئۆزێل و کلۆزەو گۆمێز و شتایگەر  سوارچاکی مەیدان و پاڵەوانی گۆرەپان و جەمسەرێکی سەرەکی و  دیاری ھەمووکێبڕکێکانبون ، ئێستاش ئەوەتا لەسەر ئاستی ئەڵمانیا و ئەوروپاش یانەی بایرن میونخ ی دەوڵەمەند بە تواناکانی ئارین رۆبن و فرانک ریبێری و گۆمێز وگەلە ئەستێرەکانی تر ھاوشێوەی بۆندس لیگا لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا بەدەر لە ھەر تیپێکی ھاو ووڵاتی خۆی ، بە گڕوتینی نوێ و ئازایەتیەکی لە ڕادەبەدەر دەرکەوتۆتەوەو ئەسپی زین کراوی خۆی بەدەم چڕینی ئاوازی سەرکەوتن ی ھاندەرانییەوە بەڕێدەکات ، زۆرێک لە چاودێرانیش بۆ ئەمساڵ بایرن میونخ یان بەبەرشەو ریاڵ ی نوێ پێناسەکردووە یاخود بە ھاوشانی ئەو دوو یانە بەھێزەیان داناوە .

  • پەکەکە 43 سەربازى تورکیا دەکوژێت

    هاوڵاتى: فورات نیوز  : ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی HPG ئه‌نجامی هێرشەکەى 9ی شوباتی چه‌لێی راگه‌یاند که‌ له‌به‌رامبه‌ر 10 بنکه‌ و سه‌ربازگه‌ی سوپای تورک ئه‌نجامیان دابوو، رایگەیاند که‌ گه‌ریلا ته‌رمی 43 سه‌ربازیان بینیوه‌.   ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی HPG رایگەیاند که‌ سه‌ره‌ڕای سه‌ختی بارودۆخی زستان له‌ناوچه‌که‌دا ده‌وڵه‌تی تورک گورزێکی سه‌ختی به‌رده‌که‌وێت.

  • بدر شكوری‌: كابینه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ به‌هاری‌ كوردی‌ ده‌بێت

    ستانده‌ر: سایته‌كان : له‌ سایتی‌ (اسوات العراقی‌ و البواب) دا هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ عێڕاقی‌ و نزیك له‌ نێچیرڤان به‌ناوی‌ بدر شكوری‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ به‌به‌هاری‌ كوردان وه‌سف ده‌كات و لایوایه‌ كابینه‌ی‌ حه‌وت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.

  • پەروین بە بیانوی جنۆكە لێ دەركردن گیان لەدەست دەدات

    پەروین بە بیانوی جنۆكە لێ دەركردن، لە ژێر دەستی كارمەندێكی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین گیان لەدەست دەدات

    سڤیل: هەولێر : "بۆیە بە دار لەژێر پێیەكانی بەفرینم دا، چونكە بە قورئان خوێندن ئیستیفادەی نەبوو، جنۆكە قەشمەری پێدەكردین.."

    هەفتەی رابردوو رووداوێكی دڵتەزێن لەشاری هەولێر روویدا، كاتێك ئافرەتێكی نەخۆش بەناوی پەروین دەخرێتە بەردەستی پیاوێك كە گوایە جن لە لەشی نەخۆش دەردەكات. پیاوەكە، پەروین دەبەستێتەوەو بۆ ماوەی 4 سەعات بەدار لێی دەدات، تا گیان لەدەست دەدات.

  • کوردی بێـــگانە پەرست

    دیــدار نانـــــــەکەلی : مێژووی کوردستان ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە, کە ئەو ووڵاتە لە چەند سەردەمێک و بەچەند قۆناغێک ڕووبەڕووی سیاسەت و شاڵاوی تەعریب و بەعەرب کردنی کوردی کوردستانی ئێراق و سوریا بۆتەوە. کە بەھێزترین و دیارترینیان لە شاڵاوەکانی ئەنفال و ڕاگواستنی بە کۆمەڵ و تاکە تاکەی کوردستانیان لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لەسەردەستی ڕژێمی بەعس بوو لە ھەرێمی کوردستانی ئێراق.کە ئێمە ھەموو کات لە ووڵاتی خۆمان  وەکو کوردێک لە ڕکابەری و  ململانێدابووینە لەگەڵ ئەو سیاسەتە دوژمنکاریەی ڕژێمەکانی ناوچەکە.بە جۆرێک گەیشتوینەتە ئەو ڕایەی کەھەموو ھەوڵێکمان بخەینە گەڕ بۆ سڕینەوەی ئاسەواری ئەو کردەوە بەرنامە بۆ داڕێژراوانەی کە بەچەندین قۆناغ و بە چەندین ساڵ جێ بەجێ کراون.

  • شەممە شاندی ھەولێر بەرەو بەسرە بەرێدەکەوێت

    رێبین رەمزی – بەشی راگەیاندنی یانەی ھەولێر : وا بڕیارە لە رێگەی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی شاندی یانەی ھەولێر بۆ تۆپی پێی بەرەو شاری بەسرە بەرێبکەوێت بە مەبەستی ئەنجامدانی یاری بەرانبەر یانەی مینا لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی ١٦یەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی، ئەم یارییە لە یاریگەی یانەی نەت جنوب بەرێوە دەچێت و ئەم یاریگایە بەشێوازی چیمەنی دەستکرد دروستکراوە.

  • کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە کوردستان سەردانی یانەی ھەولێر کرد

    رێبین رەمزی- بەشی راگەیاندنی یانەی ھەولێر : رۆژی پێنجشەممە کونسوڵی گشتی بەریتانیا کریس باوەرس سەردانی یانەی ھەولێر کرد و لەلایەن د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانەی ھەولێر و مەحمود عەزیز سکرتێری یانە و بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر و بەشی راگەیاندنی یانەکە لە پێشوازی شاندی میوان بوون، لەم سەردانەدا کونسوڵی گشتی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربری و ھیوای خواست بتوانێت پەیوەندییەکی بەھێز و پتەو لەنێوان یانەی ھەولێر و یانە و دەزگا فەرمییەکانی بەریتانیا دروست بکات و تەئکیدی لەوە کردووە، کە ئەم سەردانە ھەنگاوی یەکەمە بۆ دوا رۆژ و پتەوکردنی پەیوەندییەکان.

  • لە ئەوروپا دەگەڕێنەوە و لە كوردستان ژنی دووەم مارەدەكەن

    رێژین باباعەلی بەرزنجی /رووداو- ئەڵمانیا : ماوەیەكە هەندێك لە پیاوانی كوردی تاراوگەنشین، بەبێ رەزامەندی و ئاگاداری ژنی یەكەمیان، دەگەڕێنەوە كوردستان و ژنی دووەم مارە دەكەن. لەم راپۆرتەدا ژنانی یەكەم و یەكێك لەو پیاوانە دەرگای دڵیان بۆ (رووداو) دەكەنەوە.

  • حاجییەك 28 ملیۆن دۆلاری خەڵك دەبات و خۆی ون دەكات

    هیڤیدار ئەحمەد / رووداو -هەولێر :هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری هەولێر بە ناوی بازرگانیكردن بە ئۆتۆمبێلەوە پارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی بردووەو دوو مانگە خۆی ونكردووە، ئەو كێشەیە گەیشتووەتە مەكتەبی كۆمەڵایەتی گشتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام ئەوان دەڵێن كێشەكە زۆر گەورەیە و پێیان چارەسەر ناكرێ.

  • لە فینلەندا (شەهلا) لە بواری ڕێکخراوەیی و کاری کۆمەڵایەیتدا هەڵدەبژێردرێت

    هەموو سالێک ولاتی فینلاند لە رۆژی جیهانی ژندا ژنێکی پەنابەر و چالاک لە بواری رێکخراوەیی و کاری کۆمەلایەتیدا هەلدەبژێرێت. ژنانی ولاتانی دیکە بەردەوام بەشداری ئەو کێبەرکێ دەبن. ئیمسال شەهلا وەک ژنێکی کورد لەو هەلبژاردنەدا بەشداری کردوە.

  • ڤیدیۆ: ڕاهێنەران لە پۆلەندا

    شاری وەرزشیی یانەی زنیچ - وارشۆ - پۆڵندا کامێرا: ھەرژین عوسمان

     

  • سوریا: ته‌نها له‌م هه‌فته‌یه‌دا 755 كه‌س كوژراون

    ئاژانسه‌كان، ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ( پێنج شه‌ممه‌)، ده‌سته‌ی‌ گشتی شۆڕشی سوریا رایگه‌یاند، له‌ رۆژی‌ هه‌ینیه‌وه‌ تا ئێستا، 755 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌ده‌وه‌ كوژراوه‌، كه‌ له‌ ناویاندا 100ژن‌و منداڵ هه‌یه‌.

  • مالكی: تاڵه‌بانی‌و جێگره‌كانی رێگربون له‌ سزادانی تاوانبارانی كه‌یسی ئه‌نفال

    ئاوێنه‌: له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا كه‌ ئه‌مڕۆ(پێنج شه‌ممه‌)، له‌ سایتی خه‌ندان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری‌ مالكی، ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی‌و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی‌، تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ رێگریكردن له‌ جێبه‌جێكردنی سزای‌ له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر هه‌ردوو تاوانباری‌ كه‌یسی ئه‌نفال سوڵتان هاشم‌و حسێن ره‌شید.

  • ڕۆح لای تۆ چییە؟

    عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی :پێناسەکردن بۆ وشەی ڕۆح تەنانەت لای مرۆڤەکان جیاوازەو گۆڕانکاری زۆری تیا بەدی ئەکرێت. دەروونناس و فەیلەسوف و ئاینە جۆراو جۆرەکان بە زۆر شێوەی جیا جیا باس لە ڕۆح ئەکەن.

  • راھێنەرانی کوردستان گەیشتنە پۆڵندا

    دوای گەشتکردنیان لەڕێی فرۆکەخانەی ھەولێرەوە بۆ وڵاتی تورکیا و دواتر بۆ وڵاتی پۆڵندا، شەوی ٥ شەممە کاتژمێر ١٠ بەکاتی کوردستان گەیشتنە وارشۆی پایتەختی وڵاتی پۆڵندا لەشارێکی وەرزشیی نێشتەجێ بوون کەتایبەتە بەیانەی (زنیچ).

  • ھەواڵی ھەڵبەستراو لە رۆژنامە وەرزشیەکان

    بەلێن  عەبدوڵا : یەکێک لە ئەتەکێتەکانی نێو دونیای رۆژنامەگەری پرۆفیشنال بریتیە لە راستگۆیی و پابەندبوون بە ئەخلاقیاتی رۆژنامەگەری کە خۆی لە ھەموو بەرپرسیارەتێکی مێژووی دەرھەق بەو کارانە نادزێتەوە کە لە ماوەی کارکردنیاندا خوێنەر لێی دەبێتە جێگەی پرسیار.

  • ڕامان و شیڤا

    کچ : شیڤا

    کوڕ : ڕامان

    وڵات : بەریتانیا

     

  • ناز

    ناز

    ولات : فینلەندا

     

  • تانیا

    تانیا

    هۆڵەندا

  • بە دەیان كەس بۆ دابینكردنی پارووە نانێك هاودەمی لۆفەكانی سپیلكن

    ئاماده‌كردنی: ڕائیب جادر - سایتی هه‌ولێر : ئەگەر بە لۆفەكانی سپیلكدا تێپەڕ بیت، دەبینیت كە دەیان گەنج و هاووڵاتی لە بەیانییەوە تا ئێوارە بۆ فرۆشتنی كیلۆیەك گوێز یان مۆز لەسەر شەقامی سەرەكی وەستاون، تا بتوانن بژێویی ژیانی خۆیان و خێزانەكەیان بەو بڕەپارەیەی دەستیان دەكەوێت، دابین بكەن.

  • پله‌دارێكی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ پارتی‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كوژرێت

    هاوڵاتی :‌  ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ملازمێكی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن ملازمێكی‌ دیكه‌ی‌ هه‌مان هێزه‌وه‌ كوژرا. سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ رووداوه‌كه‌ به‌سایتی‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌ (بنه‌ساڵاوه‌) له‌ شاری‌ هه‌ولێر ملازمێكی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ پارتی‌ به‌ناوی‌ (فاخر) شه‌ش فیشه‌ك به‌ ملازمێكی‌ دیكه‌ی‌ هه‌مان هێزه‌وه‌ به‌ناوی‌ (مه‌سعود جه‌رجیس سلێمان) ه‌وه‌ ده‌نێت.

  • لڤین پرێس وردەكاری كوژرانی كچە مامۆستاكە ئاشكرادەكات

    بڕوا علی , پ.ڕانیە : دوای ئەوەی بۆماوەی دوو ساڵ مامۆستایەك دەچیتە داخوازی بەڵام لەلایەن مالەوەیان بەتایبەت باوكی رازی نابن (س,ح ,ئ) دوو گوللەی لیدەدریت و رەوانەی نەخۆشخانەی سلیمانی دەكریت دوای مانەوە لە نەخۆشخانە بەڵام گیان لەدەست دەدات.

  • پارتی‌و یه‌كێتی جه‌خت له‌سه‌ر دروستكردنی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان ده‌كه‌نه‌وه‌

    له‌ درێژه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئه‌مرۆ 7/2/2012 كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامدراو سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ كرا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ گورینی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ئاماده‌كاریه‌كانی‌ پێویست بیرورا ئالوگۆر كراو لێكدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ روداوو پێشهاته‌كانی‌ ناوخۆیی‌ و ناوچه‌یی‌ كراو سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی‌ هێڵه‌ گشتیه‌كانی‌ چونیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن و له‌ به‌ر چاوگرتنی‌ ئه‌گه‌ره‌كان و شرۆڤه‌ كردنی‌ چاره‌سه‌ریه‌كان.

  • ئەمڕۆ لە هۆڵی پەرلەمان ئەندام پەرلەمانێک بانگی دا

    ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی پەرلەمانی مسری ئەندام پەرلەمان سەر بە لیستی ئیسلامی ممدوح اسماعیل لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان هەڵسایە سەرپێ و دەستی بە بانگدان کرد. سەرۆکی پەرلەمانیش ئاگاداری کردەوە و پێی ووت " ئێرە هۆڵی نوێژکردن نییە" هەروەها پێی ووت " تۆ لە ئێمە زیاتر ئیسلام نیت". سه‌رۆكى په‌رله‌مانى میسر كه‌ سه‌ر به‌ ئیخوان موسلیمنه‌ داواى له‌و په‌رله‌مانتاره‌ كرد كه‌ كۆتایی به‌ بانگدان بهێنێت به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكرده‌وه‌.  زۆرێک لە ئەندام پەرلەمانی میسر ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بەم کارەی ئەندام پەرلەمانە و داوایان لێکرد هۆڵەکە بەجێبهێڵیت.

  • لە تۆرۆنتۆ ئێوارەیەک بۆ عەشق بەڕێوە دەچێت

    بەبۆنەی هاتنی ڕۆژی ڤالانتاینەوە لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا ئێوارەیەک بۆ عەشق ڕێکدەخرێت. ڕۆژی یەکشەمە١٢/٢/٢٠١٢ کاتژمێر (٢)پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی کتێبخانەی ئەلبێرت کامپڵ هاتن بۆهەموانە و خۆشحاڵ دەبین بە هاتنتان.

     

     

     

     

     

     

     

     

     

     

    {jathumbnail off}

  • لە (فاملی مۆڵ) کۆمەڵێک وێنەی کەل و پەلی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بۆ یەکەمین جار نمایشکران

    تایبەت بە چرا تیڤی : بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی (مەحەمەد) درودوو سەلامی خوای لەسەر بێت لە شاری ھەولێر چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو، لە زۆربەی مزگەوت ماڵەکانی دەنگی سروود و پیاھەڵدان و یادکردنەوەی ئەو پەیامبەرە مەزنە کرایەوە.

  • کلاسیکۆ تەواو نەبووە

    ئاکۆ عارف : سروشتی ژیان وایە بۆ زۆربەی کایەکان کێ بڕکێ و مل ملانێ لە مرۆفەکان دەخوازێت ، ئەمە بەدەر لە ھەرکایەو ھەربوار و شتێک بۆ وەرزشی بەگشتی و یاری تۆپی پێ بە تایبەتی یاسایەکی خۆرسکە ، لە چەندان سەریشەوە تا ململانێ کان توند و خێرابن و تا بەھێزی تیپەکان پێوانە نەکراو بێت رەنگدانەوەو دەرنجامەکانیش چێژی زیاتریان دەبێت .

  • لەبڕیارەکانی یەکێتی تۆپی پآ,یاریەکانی تازەپێگەیشتووان بۆ دوو ھەفتە دواخرا

    حەسەن نەجمەدین : یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٤/٢/٢٠١٢ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆک و تەواوی ئەندامانی گرێدا و تیایدا ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد:  یەکەم: نوسراوی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان ژمارە(٣٤) لە ٣٠/١/٢٠١٢ کە یانەی لەیلان و کرێکاران یەکیانگرتەوە یانەکە بۆتە یانەی لەیلان لەخولی یانەپلەدووەکانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢.

  • پەرلەمانی عێراق داوای توێژینەوەو دۆزینەوەی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە دەکات

    لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ئەمرۆ لە بەغداد بەرێووە چوو داواکرا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزوترین کات توێژینەوەی ورد بکەن بۆ دەست نیشان کردن و دۆزینەوەی ھۆکارەکانی بڵاو بوونەوەی شێرپەنجە لە عێرقدا .لەوبارەیەوە لانە محەمەد ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" ئەمرۆ کە ٤/٢ رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە لە جیھانداو ئێمەش وەک لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانی یەکەدا دەست خۆشی تەواومان کرد لە کارمەندو پزیشکانی نەخۆشخانەکانی تایبەت بەو نەخۆشیە کە بەردەوامن لە خزمەتی ھاوڵاتیان و چارەسەر کردنیان "

  • شـیـنـیـا

    شینیا - تەمەن 5 ساڵانە

    خەڵکی باشووری کوردستانە ( کوردستانی عێراق )

    زۆر خۆشەویستە و هەردەم خەندە لە سەر لێوانە

     

  • له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كی هاتوچۆ وه‌زیری وزه‌ی به‌ریتانیا ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه

    دوای ئه‌وه‌ی كریس هیون وه‌زیری وزه‌ی به‌ریتانیا تۆمه‌تی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبیلی ئاراسته‌ كرا، دوێنێ ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌و له‌هه‌مان كاتیشدا رایگه‌یاند: كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت پێشێلی رێنمایی هاتوچۆی نه‌كردووه‌. له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادوه‌ریی گشتی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: پاش به‌شداریكردنی كریس هیون له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه‌ ساڵی  2003 له‌ ستراسبۆرگ سازكرابوو، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بۆ ماڵه‌وه‌ پێشێلی رێنمایی هاتوچۆی كردوه‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌خێرایی لێخوڕییه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌16 ئه‌م مانگه‌دا هیون و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ دادگایی ده‌كرێن هه‌رچه‌نده‌ هیون درۆی ئه‌وه‌ی كردوه‌ كه‌ گوایه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێخوڕیه‌وه‌ نه‌ك خۆی، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی دادگا به‌لادا به‌رن.

  • شاندێكی پزیشكی ئەمریكی دێنە كوردستان و چەندین نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن

    بەم زووانە شاندێكی پزیشكی ئەمریكی دێنە كوردستان و چەندین نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن،كە تائێستا لە كوردستاندا ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریانە ئەستەم بووە ..لەوبارەیەوە شیلان خانەقا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆكاروباری بازرگانی لە ئیمارات بۆ دەزگاكانی راگەیاند رایگەیاند:" لەرێگەی نوێنەرایەتیەكەمانەوە گفتووگۆمان كردووە لە گەڵ نەخۆشخانەی ئەمریكی لەدوبەی كە گەورەترین نەخۆشخانەیە لە جیهاندا و خۆشحاڵی خۆیان دەربری وە بێنە كوردستان و چەندین نەشتەرگەری گەورە ئەنجام بدەن كە تائێستا لە كوردستان چارە سەركردن و ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریانە ئەستەم بووە و هاوڵاتیان،ناچار بوونە سەردانی وڵاتان بكەن .

  • ده‌سترێژى گولـله‌ له‌ مامۆستایه‌كى كچ ده‌كرێت

    رووداو- رانیه‌ شه‌وى رابردوو له‌ گوندێكى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان ده‌سترێژى گولـله‌ له‌ مامۆستایه‌ك ده‌كرێت‌و به‌ خه‌ستى بریندار ده‌كرێت.  رائید حه‌سه‌ن خۆشناو لێپرسراوى نوسینگه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان له‌ رانیه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "شه‌وى رابردوو له‌ گوندى ده‌ڵاڵان سه‌ر به‌ ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان مامۆستایه‌كى كچ به‌ر گولـله‌ ده‌درێت‌و تاوه‌كو ئێستا هۆكاره‌كه‌ى نه‌زاندراوه‌‌و ناشزانرێت كێ ته‌قه‌ى لێكردووه‌".

  • نوسەرێکی ئەمەریکی بانگهێشتێکی تورکیا رەتدەکاتەوە

    (سبەی): وەک هەڵوێستێک بەرامبەر دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر رۆژنامەنوس لە تورکیا، نوسەرێکی ئەمەریکی بانگهێشتێکی تورکیا رەتدەکاتەوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش داوای لێکۆڵینەوە دەکات. پاول ئاوستر، نوسەرێکی ئەمەریکییەو لە چەند رۆژی رابردودا بەهۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنوسان لەو وڵاتەدا، بانگهێشتنامەیەکی تورکیای رەتکردوەتەوە.

  • نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی چۆمان و سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر کۆدەبنەوە

    (سبەی):  لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانی دانیشتوانی چۆمان، ئه‌مڕۆ 12كه‌س به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ خۆپیشانده‌ران لەگەڵ سەرۆکی کاربەڕێکەری حکومەتی هەرێم و دو وەزیری حکومەت کۆدەبنەوە. م. نیاز چۆمانی،‌ یه‌كێك لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران بە (سبەی) راگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح و هەردو وەزیری ناوخۆ و دادی هەرێم کۆدەبینەوە و یاداشتێک ئاراستەی حکومەت دەکەین.

  • هۆكاری‌ نه‌خۆشی‌‌و له‌ده‌ستدانی‌ گیانی‌ چه‌ندین كه‌س بوه‌‌و بازاڕێكیش بون‌ بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رمانی‌ خراپ‌و ئیكسپایه‌ر

    92.7%ی ده‌رمانخانه‌كانی‌ هه‌رێم بێ مۆڵه‌تن
    سایتی‌ چاودێر-تایبه‌ت:
    ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان رایگه‌یاند: ته‌نیا 290 مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئێستا زیاتر له‌ 4 هه‌زار ده‌رمانخانه‌ هه‌یه‌، به‌مه‌ش 92.7%ی ده‌رمانخانه‌كانی‌ هه‌رێم بێ مۆڵه‌تن.
    له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 290 مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌رچووی به‌شی ده‌رمانسازی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، به‌ڵام ئێستا زیاتر له‌ 4 هه‌زار ده‌رمانخانه‌ هه‌یه‌، به‌وه‌یش 92.7%ی ده‌رمانخانه‌كان بێ مۆڵه‌تن.

  • له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غداوه‌ هه‌ر نووسراوێكمان به‌ناوی ته‌ئمیمه‌وه‌ بۆ بێت قبووڵی ناكه‌ین‌و ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه‌

    شاری ته‌ئمیم نییه‌ شاری كه‌ركووكه‌
    سایتی‌ چاودێر:
    سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی پاریزگه‌ی كه‌ركووك رایگه‌یاند: چه‌ندین وه‌زاره‌تی حكوومه‌تی عێراق تا ئێستا له‌ نووسراوه‌كانیاندا كه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگه‌ی كه‌ركووكی ده‌كه‌ن، له‌جیاتی وشه‌ی "كه‌ركووك ده‌نووسن ته‌ئمیم".

  • ئه‌نجامی تێکهه‌‌ڵچوونی ئه‌م دوواییه‌ی گه‌ریلاکانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووپای پاسداران له‌ شاری بانه‌

    له‌ به‌رواری 28.12.2011 له‌ گوندی کانی ناو سه‌ر به‌ شاری بانه‌ هێزه‌که‌نی سوپای پاسداران و کۆمه‌لێک به‌کرێگیراوی کورد هێرشیان کردبووه‌ سه‌ر گروپێک له‌ گه‌ریلاکانی پارتیمان که‌ له‌و ناوچه‌دا مۆل درابوون و له‌ ئاکامدا شه‌ر هاته‌ ئاراوه‌ و گه‌ریلاکانی پارتیمان مه‌جبور به‌ خۆپاراستن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ بوون. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌ کاتژمێر 8 به‌یانی ده‌ستیپێکرد و هه‌تا درنگانی ئێواره‌ی خایاند. هێزه‌کانی رژیم به‌ کاتوێشا و هاوه‌ن ناوچه‌که‌یان به‌ خه‌ستی بۆردومان کرد و پاشان هێرشیان کرده‌ سه‌ر شوێنی گه‌ریلاکانمان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ شیمانه‌یان ده‌کرد له‌ تێکهه‌ڵچوونه‌دا 8 پاسدار و به‌کرێگیراو کوژران. 

  • خێزانی‌ شەهیدەكانی‌ شرناخ بەنیازی‌ كۆچكردنن بۆ هەرێمی‌ كوردستان

    لڤین پرێس :خێزانی‌ ئەو گەنجانەی‌ كە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیاوە كوژران، بەنیازی‌ كۆچكردنن بۆ كوردستان، ئەگەر تاوانبارانی‌ ئەو كۆمەڵكوژییە ئاشكرا نەكرێن‌و نەدرێنە دادگا. بەگوێرەی‌ هەواڵێكی‌ ڕۆژنامەی‌ (میللییەت)ی‌ توركی‌، پاش ئەوەی‌ لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیاوە، لەگوندی‌ قلەبانی‌ شاری‌ شرناخ لەباكوری‌ كوردستان (35) لاوی‌ كورد كوژران، دەسەڵاتی‌ توركیا بەنیازە، بەبڕی‌ (123،000) لیرەی‌ توركی‌، قەرەبووی‌ خێزانی‌ ئەو شەهیدانە بكاتەوە، بەڵام ئەو كارە خێزانی‌ ئەو شەهیدانەی‌ نیگەران كردووەو باس لەوەدەكەن، كە وەرگرتنی‌ ئەو پارەیە، بەمانای‌ فرۆشتنی‌ منداڵەكانیان دێت.

  • نه‌شته‌رگه‌ری‌ جوانكاری‌ “عه‌یبه‌” تێده‌په‌رێنێت

    ئۆسكار موته‌لیب : (شانیا ئه‌كره‌م) ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه‌ پیشه‌ی‌  فه‌رمانبه‌ره‌ تائێستا دوو نه‌شته‌رگه‌ری‌ جوانكاری‌ كردووه‌، یه‌كێكیان بۆ گه‌وره‌ كردنی‌ لێوی‌ و ئه‌وی‌ تریشیان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ كوڵمه‌كانی‌، ئه‌و خۆشحاڵه‌ به‌جوانكردنی‌ ڕووخساری‌  و ده‌ڵێت” ئه‌گه‌ر ده‌م و چاو ناشرین بێت وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌نه‌خۆشییه‌كی‌ گه‌وره‌ت هه‌بێت و زۆر خۆشحاڵم به‌جوانكردنی‌ لێو و كوڵمه‌كانم، به‌عه‌یبه‌شی‌ نازانم ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ولاَتی‌ ئێمه‌دا به‌عه‌یبه‌ داده‌نرێت ئه‌گه‌رنا له‌وولاَتانی‌ تردا زۆر ئاساییه‌”.

  • دوایین کات بۆ په‌لکێشکردنی له‌یلا زانا دیاریكرا

    هاوڵاتی‌: فورات نیوز :  دادگای پێنجه‌می سزای قورسی ئامه‌د، بۆ هێنانی په‌رله‌مانتاری لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌یلا زانا بۆ دادگا و ئاماده‌کردنی بۆ لێپێچینه‌وه‌ بڕیاری دوایین كاتی‌ به‌ پارێزه‌ره‌کانی راگه‌یاند. له‌یلا زانا به‌هۆی (9) وته‌یه‌وه‌ له‌ شوێن و کاتی جیاجیادا دۆسیه‌ی‌له‌ دژ کرابۆوه‌، دوای چه‌ندین جار ئاگادار کردنه‌وه‌ له‌یلا زانا له‌ دانیشتنه‌کاندا ئاماده‌ نه‌بوو، دادوه‌ری باڵای دادگاش له‌ ده‌ستنیشانکردنی کاتی دانیشتنه‌وه‌دا بڕیاری دوایین كاتی به‌ پارێزه‌رانی راگه‌یاند.

  • سێ یەم پەرلەمانتارى گۆڕان داواى لێبوردنى کرد

    هاوڵاتى : سێ یەم پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان بەهۆى ئیمزاکردنى داواى تاپۆکردنى شوقەکانى پەرلەمان داواى لێبوردنى لە دەنگدەرانى کرد.  عەبدورەحمان زاخۆیی لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە کە ئەوان بەهۆى “پەلە پەلی” یەوە ئیمزایان لەسەر ئەو یاداشتەکردووە کە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە تا شوقەکانى پەرلەمان لەسەریان تاپۆبکرێت.

  • چۆمان: خۆپیشاندانی‌ باڵه‌كایه‌تی‌ به‌رفراوانتر ده‌بێت و جموجۆڵی‌ بازرگانی‌ هه‌رێم و ئێرانیش وه‌ستاوه‌

    ماوه‌ی‌ سێ رۆژه‌ خۆپیشاندانی‌ دانیشتوانی‌ ده‌ڤه‌ری‌ باڵه‌كایه‌تی‌ له‌ قه‌زای‌ چۆمان به‌رده‌وامه‌و خۆپیشانده‌رانیش سورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ خۆپیشاندان و ئاماده‌نین  ڕێگه‌ی‌ چۆمان- حاجی‌ ئۆمه‌ران بكه‌نه‌وه‌، تا بكوژی‌ گه‌نجه‌كه‌یان راده‌ست نه‌كه‌نه‌وه‌.

  • نەبەزگۆران مێژوو شارەزانیە ، یان مێژوو ئەشێوێنێ

    نەبەز بازیـــــــــانی : کۆتا ژمارەی گۆڤاری لڤین کە دوێنێ (١/٢/٢٠١٢) بڵاوکرایەوە، لەم ژمارەیەی ئەو گۆڤارەدا مانشێتی گەورەی پێکھاتووە لە "میرحاج رەشەبای پشت رووداوەکان  -ئەوپیاوەی مەلامستەفای دروست کرد:خۆی ونبوو" ئەم بابەتە لە ئامادەکردنی (نەبەزگۆران)ە و تیایدا باس لەوە دەکات کە "میرحاج ئەوپیاوەی مەلامستەفای دروست کردوو خۆی ونبوو .. جالێرەدا نەبەزگۆران من تێناگەم مێژوو شارەزانیە ، یان ئەیەوێت مێژوو بشێوێنێ .کاکی رۆژنامەنووس لە دەستپێکی بابەتەکەیدا بەوە دەستی پێکردووە کە ،مێژوو ھەندێک کەس دروستی دەکەن و کەسانی دیکە میراتەکەی دەخۆن .کە نازانم نەبەز گۆران چۆن و بە چ جۆرێک بریارێکی وەھا دەدات کە بریتی یە لە وەی مێژووی نوێی ئەم وڵاتە و بەتایبەت شۆرشەکانی بارزان میرحاج دروستی کردبێت ،بە بێ گەرانەوە بۆ بەڵگە میژوویەکان .پێی وایە بارزانی نەمر لە سەر دەستی میرحاج پەروەردەبووبێت و ئەو دروستی کردبێت .جالێرەدا بۆ نەبەز گۆران و ئەوانەی ئەیانەوێت مێژووی شۆرشی نەتەوەیە بشێوێنن وەڵامی چەند رستەیەکت دەدەمەوە کە لە بابەتەکەتدا باست کرووە ..

  • كاروان ساڵح: ئه‌گه‌ر متمانه‌تان پێم نه‌ماوه‌، له‌په‌رله‌مان ده‌كشێمه‌وه‌

    هاوڵاتى : كاروان ساڵح په‌رله‌مانتارى پێشووى فراكسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ ئیمزاى له‌سه‌ر داواكارى تاپۆكردنى شوقه‌كانى په‌رله‌مان كردبوو، له‌په‌یامێكدا بۆ ده‌نگده‌رانى رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت متمانه‌یان به‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنى نه‌ماوه‌ ده‌ست له‌په‌رله‌مان ده‌كێشێته‌وه‌.

  • ئیدریس بارزانی ، وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی

    تابلۆ حه‌سه‌ن : له‌ 1945 گوندی بارزان بێزووی به‌ بۆنی خاک وکاغه‌زی کتێب و نه‌عره‌ته‌ی شۆڕش ده‌کرد ، هه‌ر له‌و ساڵه‌ده‌ ژان گرتی و بێچوویه‌کی روحسووکی پێشکه‌ش به‌ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی کورد کرد هه‌ر وه‌کو پێشتر پۆڵه‌ سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتووی هێنابووه‌ به‌رهه‌م که‌ به‌ هێزی بازوو و هزری مێشکیان چوارچێوه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ناونیشانیان نه‌خشاند .

  • ڕۆژنامەیەکى عیراقى : هاشمی رفێندراوه

    لڤین پرێس :سه‌رچاوه‌یه‌کى ئەمنى  کوردی به‌ رۆژنامه‌ى سه‌باح جه‌دیدی راگه‌یاندووە ، تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆمار له‌ ڤێلاکه‌ى خۆى له‌ هاوینه‌هه‌واری دوکان دیار نه‌ماوه‌وکه‌سیش نازانێت بۆ کوێ رۆشتووه‌. ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردووە  ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هێزه‌کانى وه‌لێمدانه‌وه‌ى خێرا له‌به‌غداوه‌ هاتبن و ده‌ستگیریان کردبێت".

     

  • پەرلەمانتارێکى پارتى واژۆ بۆ تاپۆکردنى خانو و شوقەکانى پەرلەمان کۆدەکاتەوە ،بەڵام خۆى واژۆى ناکات

    لڤین پرێس : بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست لڤین پرێس کەوتووە دکتۆر بەشیر حەداد پەرلەمانتارى پارتى لەلیستى کوردستانى واژۆى بۆ تاپۆکردنى خانو و شوقەکانى پەرلەمان کۆکردۆتەوە بەڵام خۆى واژۆى نەکردبوو .

  • باڵەکایەتی:گەنجێک دەکوژرێت وفڕی دەدرێتەئاوی گەلی علی بەگ

    لڤین پرێس / پ.باڵەکایەتی :  دوای بڵاوبونەوەی ون بوونی گەنجێکی دانیشتوی ناوچەی ناوچەی چۆمان بەناوی(ڕ.ڕ)شۆرەی کەلەماوەی پێشودا سەردانی قەزای سۆرانی کرووەلەوێ لەلایەن کەسێکەوە دەکوژرێت وتەرمەکەی فرێ دەداتە ئاوی گەلی علی بەگ بکوژەکەش لەلایەن پۆلیسی سۆرانەوەدەستگیر دەکرێت ودانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

  • پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی ئیسلامی داوای لێبوردن دەكات

    هه‌ولێر، ئاوێنه‌: له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ گوڵیزار قادر ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "سەبارەت بەو یاداشتەی هەندێ لەپەرلەمانتاران‌و بەندەش لەگەڵیاندا ئیمزایان کردووەو داواکراوە کە شوقەو خانووی ئێستای پەرلەمانتاران تیایدا نیشتەجێن لەسەریان تاپۆ بکرێت، من بەش بەحاڵی خۆم لەو ئیمزایە پەشیمانم‌و ئەوە هەڵەیەك بووە بەسەرم دا رەت بووە".

     

  • به‌غدا: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ بڕیار له‌سه‌ر‌ جێگره‌كه‌ی‌ نێچیره‌ڤان ده‌دات

    زریان محمد، ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌سایتی‌ ئاوێنه‌ی‌ ڕاگه‌یاند "بڕیاره‌ پاش نیوه‌رۆِی‌ ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه‌) له‌شاری‌ به‌غدا، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان جه‌لال تاڵه‌بانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئه‌نجامبدرێت".

  • بەفەرمی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ ھەرێم بورھان مۆرکرد

    دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ھەرێم بورھان بۆ ماوەی یەک وەرز مۆرکرد و بڕی گرێبەستەکە ٢٥ ملیۆن دینارە و مووچەی مانگانەی یەک ملیۆن دینارە لەگەڵ دابین کردنی شوێنی حەوانەوە لە شاری ھەولێر و گرێبەستی یاریزانی ناوبراو بەفەرمی لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق پەسند کرا و بەشداریکردنی لە یارییەکی نێوان ھەولێر و زەورا بۆ بڕیاری راھێنەر نەزار مەحروس دەگەرێتەوە.